پری داگرتنی ئەپ
A🖤 · Thu Sep 17 2026 16:17:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بۆ ئەوانەی دەرزی خوێن خەستی بەکار دێنن هەموو رۆژ خۆتان لە خۆتانی ئەدەن یا ئەچنە لای یەکێکی تر؟ دەرزیەکە وا دیزاین کراوە خۆت بۆ خۆت بەکاری بێنی ئەوانەی ناتوانن خۆیان بۆ خۆیان بەکاری بێنن کۆمینت بکەن فێرتان ئەکەم بە ڤیدیۆ و زۆر ئاسانە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

saho · Thu Sep 17 2026 17:03:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
har baxum daykam wllah dastt xushbit xushkm , bas wako bzani ta kay aw darziya war agrin ?!
A🖤: @saho وەڵا زۆربەی کات تا لەدایک ئەبێ هەیە عەمەلیاتە چەن رۆژی پێش ئەوە رایەگرن ئیتر نازانم گەر بۆ هەموو وابێ
saho: @chra tawawa xushkm dast xush wllah zur is3ajn pestm hamoy jer buya baw darziyana
lona🩷 · Thu Sep 17 2026 17:34:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من سەرەتا دەچوومە سەیدەلیە بەس مێردەكەم خۆی فێر كرد ئێستا ئەو بۆم دەكا هەموو شەو لە قۆڵم لایە چەوریەكە دەگرێ و بە گۆشەی ٤٥ لێیدەدا بەس زۆر دێشێ
soz🤱🏻: @lona🩷 ئەوە بەگۆشەی ٤٥ یانی چی 🤔
lona🩷 : @soz🤱🏻 واتا بەلاری بە گۆشەی ٩٠یش واتا ڕاست و ڕاست
A🖤: @lona🩷 ئافەریم
هەژان💙 · Thu Sep 17 2026 18:25:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەردو حەمل هەر بەخۆم لێمدایە
lona🩷 : @هەژان💙 چۆن دەستت دەگەیشت بە قۆڵت
هەژان💙: @lona🩷 کو ناگاتێ 🙄
lona🩷 : @هەژان💙 ئەها تۆ لە بەشی پێشەوەی دەدەی من لە پشتەوەی قۆڵم دەدەم ئەها لایە قەڵەوەكە بۆیە دەڵێم دەستم ناگاتێ
هەژان💙: @lona🩷 لۆ وا دوور هههه
lona🩷 : @هەژان💙 وەڵا وتیان ئەوێ چەوری زیاترە دەرمانەكە باشتر بڵاو دەبێتەوە و ئازاریشی كەمترە
هەژان💙: @lona🩷 ئەو دەرزیە بەس بزانی لیدەی ئازاری نیە
A🖤: @هەژان💙 بژییی
سه دا · Thu Sep 17 2026 23:18:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لاي پياوه كه م وتم خؤم ليده ده م ئيتر نه ي هيشت وتم باشه تؤبؤم بكه هه رزيره ى كرد زؤر له ده رزى ئه ترسي
A🖤: @ سه دا ههه ئاسانس زۆر
ناز · Thu Sep 17 2026 20:10:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سکم ٤ مانگو ٣ ڕۆژە دکتۆر ئەم مانگە لەوایە بۆم دانێ بەلام زۆر زۆر دەترسم هەندێک جار دەڵێم لێی نادەم چی ئەبێ با ببێ زۆر ترسنۆکم قەت دەرزیم لەخۆم نەدابو تا ئەم سکەم کرد نازانم چی بکەم هەندێ قسەم بۆ بکەن دوعام بۆ بکەن بۆم دانەنێت بەرگەی ناگرم بەخوا
lona🩷 : @ناز ئەم دەرزیە وەكو دەرزیەكانی تر نیە سەرەكەی زۆر بچوك و باریكە ئازاری هەیە بەس هیچی وا نیە وە مندالەكەت لە هەموو شتێك موهیم ترە ترسی ناوێ
ناز: @lona🩷 بەخوا هیچ جورئەتم نیە بیکەم هەر لە سەرەتای حەملەوە دکتۆر وتی ئەبێ بیکەی ٤ دکتۆرم گۆڕی هەتا وتی باشە جارێ حەب بخۆ ئێستاش لەژێر چاودێریم بەلام وتی ئەگەری زۆرە ئەم مانگە بتەوێ ئەویش هەر دەلێم نایکەم
A🖤: @ناز کچێ رادێی ئەو هەمو ژنە لە خۆیان ئەدەن
Mina🧚: @ناز خاتو نازە ببورە هاتمە ڕیپلەی تۆ دەرەجەی خوێن خەستیت چەندەبو؟
ناز: @Mina🧚 ئاساییە گیانە ٤٧٦ هەمو مانگێ فەحس دەکەم بەرز دەبێتەوە دانابەزێ ئەوە هی کۆتا جارم بوو
Mina🧚: @ناز لەسەداچەنبو جەرگم بەخوائاوانازانم هیمن لەسەدا 40 بو
ناز: @Mina🧚 وەلا گیانە هە من هەر وایە خۆی تا ٥٠٠ ئاساییە هی منیش ٤٧٦ ئەم مانگە زیاد کا ئەبێ بکرێتە دەرزی بۆم
Mina🧚: @ناز دەستەکانت خۆشبێ بەقوربان ئەزیەتم دای
ناز: @Mina🧚 ئاساییە گیانە
malak gyan · Thu Sep 17 2026 20:30:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەو دەرزیە زۆر ئازاری هەیە زۆر ناخۆشە بەلام الحمدللە ئەبی تحمولت هەبی منیش هەر خۆم دەرزیەکە لیدەدەم
A🖤: @malak gyan ئەروەڵا وا ئەلێن بەس رادێی من زۆر کەس ئەناسم ئەلێن راهاتوین و هەست بە ئازارێ زۆر ناکەین
Mina🧚: @chra چراخا پرسیارێکم هەبو سەبارەت بەفەحسی خوێن خەستی ؟؟
A🖤: @Mina🧚 گیان
Mina🧚: @chra بەپێی ئەم فەحسە لەکاتی حەملا من پێویستم بە دەرزی ئەبێ
A🖤: @Mina🧚 وەڵا دلم ئەگەر حەملت نییە و ئەوەنەیە بە ئەگەری زۆد پێویستت ئەبێ جوونکە لە کاتی حەملا بەرزتریش ئەبێ
Mina🧚: @chra حەملم 11 هەفتەبو کەئەوسۆنەرەم کرد لە16 هەفتەی کەسۆنەرم کرد مردبو دکتۆروتی دوهەفتەدەبێ گەشەی وەستاوە
Mina🧚: @chra زگم 11 هەفتەبو کەئەوفەحسەم کردبوئەبێ بەهۆی خوێن خەستیەوە مناڵەکەم لەدەستداوە
A🖤: @Mina🧚 خوا قەرەباوت بژاتەوە ئیشەڵا بە باشتر دەبوو زووتر فەحسسکە بکەی
Mina🧚: @chra سەلامەتبی بەقوربان وەڵا خوشکم ئەوەدوەم جاربو لەبارم بچێ ئەوەی تئیش 17 هەفتەلەکۆتا سۆنەر وتی 14 هەفتەیە ئەویش لەسکمدامردبو هەردوک حەملەکەم تا14 هەفتە ئەژین دواتر لەسکمدائەمرن فەحسی ڤایرۆسیو نەخۆشی پشیلەشم کردون هەموی خاوێنن ئەبێ هۆکارەکە خوێن خەستی بێ؟؟وادەمرن لەسکمدا یان نەخۆشیەکی ترهەبێ وەک شارەزایت هەبێ تۆ کەولامم بدەیتەوە سوپاست دەکەم 🤗
A🖤: @Mina🧚 وەڵا خوشکم بەو فەحسانەت بێ ئەکید خوێن خەستییە ئەمجارە دەرزی وەرگرە حەبت هەبوو؟
Mina🧚: @chra بەڵێ مانگێک پێس ئەوەی دوگیان بم 75کەم ئەخوارت هەرکەدوگیان بوم بۆی کردم بە100تی هەموشەو ئەم خوارد
A🖤: @Mina🧚 وەڵا دلم حەب بۆ تو نابێ بەرزە خوێن خەستیت ئەبوو دەرزی وەرگری
Mina🧚: @chra دەستخۆش گیانەکەم ئەزیەتم دای