پری داگرتنی ئەپ
yara · Fri Sep 18 2026 11:48:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان بەیانی میوانم دێت جا مێردەکەم ٣ ماسی گەورەی کڕیوە ئایا چۆن حازری بکەم لە ماڵەوە تا ئیستا خۆم نەمبرژواندوە لە فڕن ئەی کێ زانیاری هەیە ئەگەر بینێرمە بازاڕ بەچەند بۆمان دەبرژێنن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (12)

avulyyy💕 · Fri Sep 18 2026 11:55:22 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم مادام قەت نەتکردوە مەیکە من زۆر خۆش ئەیکەم شێوازیکی زۆر خۆشە بەس تۆ سەرەتاتە من لە کەرکوکم لێرە کیلۆی بە 2 هەزار خۆشە اکەنو ایبرژێنن
dayam · Fri Sep 18 2026 11:57:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کجی خوشکم بازار لۆ جیە یان سوری کەوە لەناو رونی یانیش بیبرژینە بە فرنی یەکەمجار جوان بیشۆ بیسرەوە دوای تەماتەو خوێی لێبدە بیکە ناو فرنی هەتا ۲٠ دەقە نیو سەحات دوای سۆسی لۆبگرەوە سرکەو ئاوی تەماتەو بیبەرو خوێ هەر بەهاراتەک حەزت لیبی ئەمن بەس ئەوەندەی تیدەکەم تەماتەو پیازو پەتاتەشی لۆ وردکە ئەوجا پاش نیو سەحات هەموی جوان لەسەر کە سۆسەکە شتەکانیش لە تەنیشت ماسیەکە دابنی لە سەر ماسیەکە دایمەنی هەتا چاریگەک بیست دەقە بەسیەتی زۆر خۆش دەردەجی
daiky adam · Fri Sep 18 2026 12:09:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
benera bazar madam mewant dee lasar xalwz ba 6 bot dabrzhenn ba xazesh ba 2 hazara bas masyaka dabay
yara: @daiky adam کیلۆی بەوەندە ٨ کیلۆ دەبێت هیمن ٣ ماسیە یانی کئلۆی ٢ هەزار بێت ١٦ هەزار دەکات
chaw shen🩵 · Fri Sep 18 2026 13:14:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشكم ريگا زورة بو ئةوةي ماسي جاك كةي بةس ئةو ريگاية زور خوش و ئاسانةش . سةرةتا بيشوة جوان تةماتة و خوي ليبدة بيكة فرنةكةوة ٢٠ دةقة لة سةري ١٠ دةقة لة خواري ئيدي بي هينة دةري سوسي بو بگرةوة لةيمون و روبةهةنار و ئاوة تةماتة و كةجةب و زةيت و خوي ليمةندوزي بيبةري تيش جوان ليدة و بيكة فرني ١٥ دةقة بةسة بيهينة دةري عةجيبة ٣ جار وام كردوة دونيي پياوم هينايةوة شةو جاكم كرد عةجيب بوو . حةزت ليبو بيبةر و پياز و پةتاتة و سيريش لةبير مةكة سير تامي زور خوش دةكات ❤️
🌼sha · Fri Sep 18 2026 14:06:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم بۆ خۆشکردنی ماسی تەنها تەمەرهندێکی خۆش و خوێ لیمەندۆزی روبەهەنار و ئاو لیمۆش ئەگەر حەزت لێبوو لەوانە زیاتری تێکەیت ماسێکەت خۆش نابێت بۆ تیژ بونەکەشی ئەگەر حەزت کرد بیبەری تیژی تێبکە بیبەری رەش نا
خەیال🌼 · Fri Sep 18 2026 14:19:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
یەکەمجارتە با شەرمەزار نەبی بینێرە بازار چاک بکا لۆت کەینێ میوانت خلاس بو یەک ماسی بکرە لە مالێ بەخۆت چاکی بکە لەسەر تەریقەی شێفێک ئیدی ئاوا باشترە ئەزیزم
Asya · Fri Sep 18 2026 17:19:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەگەر سوری دەکەیەوە لە ڕۆن لەتی بکە جوان بیشۆوە خوێ و ترشە سماقی لێبدە دەتوانی ئاوی لیمۆشی لێبدەی بیخە ناو ڕۆن تا جوان سورەبێتەوە زۆر خۆشە ئێمە هەر ئاوا ئامادەی دەکەین
گولێ خانم · Fri Sep 18 2026 11:58:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە یوتوب یان تیک تۆک لیدە
shlkgyan34 · Fri Sep 18 2026 13:33:37 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جه رگم گه ر فرنت هه يه له يوتوب سه يري كه چون ده كريت فيره بي زور ئاسانه
gull · Fri Sep 18 2026 14:02:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
میوانم هاتوا پێنج دانەم برژانوە سەرەتا جوان ئەمڕۆ پێش ئەوەی میوانەکانی بێن ئیشی ناوماڵ هەموی بکەماسێکان جوان بشۆرەوەو هەڵبگرە بەیانی گەر بۆ نیوەڕۆتە لەهەشت هەستە ئیشەکان بکە بادڵت لای ئیشی تر نەبێ چونکە ماسی ئەبێ چاوت لێی بێ ئنجا دوسەعات پێش نیوەڕۆ گەر پەتاتە شتی تر ئەکەی هەموی جوان چاک کەو حازری کە پەتاتە کە زۆر ئەستوور ورد مەکە بۆ ئەوەی ڕەق نەبێ ئیتر تا ئەوانە ئەکەی نزیک نیوەڕۆ ئەبێتەوە ماسێکان جوان سینێکەی بۆ حازرکە ئەلەمنیۆم ی بۆ دانێ ئنجا ماسێکە بە چەقۆ خەت خەتی کە خوێو کەمێ لیمۆی پێوەکە بیکە فڕن باببرژێ تاسۆسەکە حازرئەکەی بەس ژێری فڕنەکە داگیرسێنە دوای سۆسی ماسێکە حازرکە ئاوتەماتە بەس بائاوتەماتەکەی زۆر نەبێ تامی ناخۆشەکا کەمێ ڕۆن خوێ لیمۆ یان لیمەندۆزی گەر بەهاراتی ماسی هەبو تێی کە لەگەڵ ڕوبەهەنار ئنجا ماسێکان دەرکە سۆسەکەی پێوەکە ئەمجارە بیکەرەوە فڕن سەرەوەی داگیرسێنە به کزی باببرژێ و جارجار کەمێ ڕوبەهەنار بەماسێکەوەبکە ئیتر گەر پەتاتە پیازوتەماتەشی تێ ئەکەی سۆسەکە لەوانەش بدە وئەوەش بەجیا لەناوسینیەکا ببرژینە یان هەر لەگەڵ ماسێکە ئیتر گەر چارەکێ پێش هاتنی میوان حازربێ باشترە چونکە ماسی سارد بێتەوە خۆش نیە تاتۆ سفرەوشت دابخەیت ئەتوانی بەکز کزی ژێری فڕنەکە داگیرسێنە بۆ ئەوەی سارد نەبێتەوە لەگەڵ برنجی سوریشا جوانترە خۆشتریشە بۆ میوان
yara · Fri Sep 18 2026 15:25:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من دەبێت شیوی تریش حازر بکەم برنجو شلەو گۆشتو زەڵاتەو مناڵی گچکەشم هەیە دەترسم خۆش دەرنەچێت
yara · Fri Sep 18 2026 15:25:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
پێویست دەکات سیمو شتی لەسەر دابنێم یان هەر ئاوا بێت