پری داگرتنی ئەپ
mina · Sun Sep 20 2026 07:27:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو من سکم مانگێکو نۆزدە رۆژە دو رۆژە هەستەکەم سکم بچوکتر بوەتەوە ئازاری سنگم نەماوە هەفتەیە پێش ئیستە بۆ لێدانی دلی سۆنەرەم کرد وتی زوە یەکی دە سۆنەر بکەرەوە بزانە دڵی لێ ئەدا هیچ نیشانەیەکی ترم نیە ئەترسم لە گەشە وەستابێ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

kd7w8dy5zj · Sun Sep 20 2026 10:52:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چۆن ئازاری سنگت هەبو؟
گوڵ · Sun Sep 20 2026 11:35:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش ئازاری سنگم هەبوو لە سەرەتاوە زۆریش بوو دوای ماوەیەک نەما ئێستە سێ مانگ زیاترە سکەکەم الحمدلله کێشەی نیە جارێ زۆر بچوکە بۆ گەورەبوون و بچوکبونەوەی سک من هێشتا سکم گەورە نەبووە
mina : @گوڵ من هەست بە هیچ ناکەم کە ئەچەمێمەوە
mina · Sun Sep 20 2026 11:37:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەفتەیە پێش ئیستە سکم تون بو ئیستا وانیم
mina · Sun Sep 20 2026 11:38:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەترسم لە گەشە وەستا بێت
گوڵ · Sun Sep 20 2026 11:47:03 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هیچ نیە ان شاءالله خۆت قەلەق مەکە تا کاتی سۆنەرەکەت یەت ان شاءالله هیچ نابێت قەلەقی خراپە بۆ ئێستات من هەم ئازاری سکم زۆر زۆر بوو لە سەرەتاوە تا شەش هەفتە و هەم ئازاری سنگم هەبوو بەس دوای هەشت هەفتەی وردە وردە ئازارەکەش نەما و سۆنەریشم کرد کێشەی نەبوو الحمدلله بەس خۆت بپارێزە لەم سەرەتایەوە و قەلەق مەبە ان شاءالله خوای گەورە هەردووکتان سەلامەت ئەکات
mina : @گوڵ inshallah
mina : @گوڵ دەست خۆشبێ زۆر راستە