پری داگرتنی ئەپ
wrdila · Wed Sep 23 2026 00:07:06 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتوونە جوانەکان مانگی یەک چێ وەچی من زۆر دەترسێ و قەلەقە 💔 وابزانم بەس ئەمن بە حەجەلە نیم هەتا بەبە ببی ئەو خەرکە هەموو دەرێ خوایە زوو بێ ئەمن دەرێم خوایە نێ 🙂😂 بەس لە ترسی ئازارەکەی چونکە بە تەمای تەبیعیم لەوانەشە هی وەی نەبی ئەوەندە خەفەتەی بخۆین و بترسێین بەس هەندەکمان یەکەمە و زۆر دەترسێ 🥲 دەتانن ئەزموونی خۆتان باس کەن ئەوانەی بە تەبیعی بووتانە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (8)

گول · Wed Sep 23 2026 00:10:37 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منيش مانگى يه كم بس من عملياتم عمليات بى تبيعي بى ترس هه ر هه يه
wrdila: @گول ئەرێ والله هەردووک بای خۆی ئازاریان هەیە و دەترسێی خوای گەورە ئاسانی کا لۆمان یاڕەبی
گول: @wrdila امين يارب ارى به خوا امن عملياتم اوجا ترسم هه يه ترس له منداله كه م اونده خه مى خوم نيه هينده ى خه مى كجه كه مه ده ليم خوابكه زو باشبم زو هه ستمه وه تا كجه كه م بيناز نه بى هه ست به بينازى نه كا بس باش نيه ترس و ست محاوله بكه ن زياتر بير له خوشيه كان بكه نه وه امن كه ترسم لو ديت خوم مشغول ده كه م بير له خوشيه كان ده كه مه وه تا باشبمه وه خوا لومان اسان كا يارب
wrdila: @گول یاڕەبی زوو هەستیتەوە سەر پێ و کچەکەت بێ ناز نەبی باوەڕ کە ئەگەر ژانم نەبی هەر لە بیرم نیە زگم هەیە 🙂😂 نامەوێ زۆر فکر کەمەوە و خەم بخۆم بەس بە دەستە خۆشم نیە 🥲
گول: @wrdila امين يارب له كه ل توش انشاءالله خوا لوتى اسان كا به ژانيك رزگارت بيت والله من زور هيلاكم شه وان خه وم نيه زور قورس بومه دله كزيم زوره خواخوامه كات ته واو بى بيته ده ر تا كه مه ك قه لبم سوك بى و دله كزيم نه مينى
wrdila: @گول ئامین ئامین لەگەر هەموو لایەکی ان شاءالله بە ئاسانی قوتارمان دەبی والله ئەمن هەر گەلەک بێ وەزعم ناو حەوزم دایم ژان دەکا زۆر زۆر قوڕس بوویمە پشت و زگم دایم دێشی سەرووی هەمووش دکتۆر گۆتی ڕەحمت نەبوویتەوە دەمگۆ هەتا سەری مانگ دەمبی ئەوەندە قەلبم ناخۆشە و ئازارم هەیە ئەویش بێ ورەی کردم دکتۆر 🥲 دەمگۆ زەحمەتە بگەمە کاتی خۆم ئەویش وا چاوەڕێم جارێ بەس زۆر شوکر لۆ خوای 💔
گول: @wrdila خوا هيزت بداتى يارب والله ده زه حمه ته امن شه وان خه وم نيه به روژ دايم گيژم شه وانيش له به ر دله كزى و قه لب ناخوشى خه وم لى ناكه وى اتو اخير سورت كه ينى بو
wrdila: @گول ئامین یاڕەبی لەگەر تووش ٨/١’م بەخوای ئەمنیش شەوان خەو و ئیسراحەتم نیە
مەیلی · Wed Sep 23 2026 00:26:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش مانگی یەکم هیچ هەستێکم نیە بەخوا منیش نامەوێ زوو لە دایک بێت تاقەتیم نیە لە ئێستاوە😂😂
wrdila: @مەیلی جار وایە حەز دەکەم بێ بیبینم و بچتەوە جێی خۆی 😂 دوایش دەرێم نا با هەر لەوێ بی نێ توخوا بەخوای دەبینە فلیم هەتا سبەی دەبی بەخەبەر بین خەو و خۆراکمان نامینێ 🙂😂 دەمگۆ ئاخر هەموو شتەکت هەیە خواردن ئۆکسجین جێت خۆشە لۆ دێیە دەرێ دانیشە ئەوجە ژوورەکەم زۆر گچکەیە دەمگۆ کچم جێت نابیتەوە باوەڕ کە مێ هەر لەوێ بە هەموو شتت لۆ دێ بەس بزانم لۆ وا بە حەجەلەی لۆ دەرێ 🥲😂
مەیلی: @wrdila هههههه رێک وەکو منی کێ پێم ئەڵێ ئێستا ئەبێ شێت بی لە دایک بێت ئەلێم ناوەڵا جێی ئێستای خۆشترە😂 بێتە دەرەوە بەزمی شیرنەخواردن و کچێ غازات و گریانی ئەبێ دەس لە دنیا بشۆین🥲
wrdila: @مەیلی ئەرێ بەخوای ڕێک مندار کە غازاتی دەبی زۆر گوناحە 🥲 هەر دەشبی خۆ هەر لەوێ نابی بەس قەناعەتمان بە خۆمان و بە بەبەی نایێ لەوێ ڕایگرین 🙂😂 ئەوجە نەنوستنەکەی مشکیەلەیە ئەمن چەند مانگە بێ خەوم ئەویش ببی قەت تێر خەو نابممم 😭💔
xuncha · Wed Sep 23 2026 10:36:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من حةوتي يةكم وةزعم زور شرة لةتاوة هةرة سوريمةوة خواخوامة دةقةيةك زوتر بروا انشاللة نةجاتم بي بةتةبيعي ئةمبيت انشاللة
wrdila: @xuncha ان شاءالله بە یەک ژان و بە ئاسانی قوتارت دەبی 🤲🏻 کرانەوەت نیە ؟ ئەمن ٨/١’مم کرانەوەم نەبوو هیچ
wrdila: @xuncha والله ئەمن ژانم لێیە زۆر بێزارم لە خۆم قەلبم زۆر قوڕس بووە ناو حەوزم ژان دەکا یەک شەم بوو نەک شەموو چووم بەس پێم سەیر بوو گۆتم کوو کرانەوەم نیە ژانم زۆرە گۆتی تازە دەکەویە مانگی خۆت ئەمن خۆم دانابوو هەتا سەری مانگ دەمگۆ ناگەمە وەختی خۆم ئازارم ئەوەندە زۆر بوو ئەمنیش ئاخیر مەوعیدم ١٥/١٠
xuncha: @wrdila واللة خوشكم نازانم جيبكةم تا ژانم بو بيتو نةجاتم بي زور نامورتاحم بةخوا دايم ئةسوريمةوة جاوةريم زانم بو بيتو برومة ولادة گةلي نارةحةتم دوبةنجة كرانةوةم هةية وتي ناگةيتة وةختةي خوت بةس وابروا ئةگةم جونكة ژانم بيا نايةت
wrdila: @xuncha والله خوشکم کرانەوەت هەبی باشترە ئەمن کرانەوەم نیە لەوانەشە لەو دوو حەفتەی کرانەوەم لۆ دروست ببی بەس ئەگەر کرانەوەت هەبی دەتانن بە دەرزی ژان ژانت لۆ بینن خۆ ئەوەش باش نیە وابزانم لە منداری یەکەم هەر نایکەن بەس دەیانگۆ ئەنەناس ژانت دەینتێ ئەگەر بە دەستت بکەوی بخۆ وە خورماش دەرێن باشە هێل و دارچینیش دکتۆر گۆتیە من بخۆ گۆتی کوو دەخۆی بخۆ ڕۆیشتنیش زۆر باشە ان شاءالله ژانت دێتێ خوشکم بە ئاسانی قوتارت دەبی
خەیال🌼 · Wed Sep 23 2026 11:26:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جەماحەتی مانگی یەک ئەوانەی تەبیعی و عەمەلیات ان شاءاللە خوا ئاسانی دەکا لۆمان خوا بە ژانەک قوتارمان دەکا هەموو لایەک سەلامەت دەبن بەس ئەگەر قوتار بون لێرە پۆست بکەن با ئاگامان لێک بی هەمووخوشکی یەکین وە بلێن عەمەلیاتە یان تەبیعیە
shahla hawkar: @M🌸Malin وەلا ئەمنیش خەریک بو وەبریم ئینشالا ئەگەر ماین هەمومان وارین ئیمن ١/١ئینشالا هەمووان بەسەلامەت رزگارمان دەبی
خەیال🌼: اللهم امین خوشکی من ان شاءاللە هەموولایەک سەلامەت دەبین خوا ئاسانی بکا لۆمان یارەب🤲 @shahla hawkar
مەیلی: @M🌸Malin ان شاءالله هەموومان بە ئاسانی نەجاتمان ئەبێت بەبۆ گیان بە سەلامەتی لە باوەش ئەکەین 🤲🏻🤍
خەیال🌼: ئامین ان شاءاللە خوشکی من🤲🥰 @مەیلی
wrdila: @M🌸Malin ئەرێ والله ئەوە زۆر باشە هەر نا ئاگامان لێ دەبی ان شاءالله هەموومان بە یەک ژان و بە ئاسانی قوتارمان دەبی خوایە گیان 🤲🏻
💎Ayla · Wed Sep 23 2026 00:09:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوای گەورە رەحمان پێبکا منیش جاوەرێی تەبیحیم بەس ئیستا پێم خۆشە بمبێ و نەجاتم بێ نەک هەمو رحژێک لەناو ام ترسە بم و شەو نیە خەو بە مندال بونەوە نەبینم😄🤲
wrdila: @💎Ayla بەخوای ئەمنیش هەموو شەوێ مندارەکم دەبی 🙂😂 خوای گەورە بە یەک ژان و بە ئاسانی قوتارمان کا یاڕەبی گەلەک زەحمەتە 🤲🏻💔
💎Ayla: @wrdila ئامین یارەبی من دکتۆر حەلەساس پێی گوتم زو دەتبێ ئیستا وا ٣٧ هەفتەم هەمو رۆژێک دەلێم امرۆ نا امرۆیە هەر شێت بوم. خۆ بگەیتە اخیرەکان خۆشترە کاتەکەت دیارە ئیستا دایمە دلم لەناو دەستمە بەتەمای خۆم نیم
wrdila: @💎Ayla ئەتوو ٧/١ نەبووی ؟ کوو ٣٧ حەفتەیە
💎Ayla: @wrdila بەلی خاتون حەفتی یەکم وەلا کات بوە دوای دوانزە بوە ٣٧ حەفتە من جوارشەمان حەفتەم نوێ ئەبیتەوە بۆ ئەبێ جەند بێ
wrdila: @💎Ayla ئێ وایە گیان والله ئەمن ٨/١ ‘م لۆیە وەم گۆ ئەمن یەکەمەکان پێنج شەمان حەفتەم نوێ دەبۆوە بەس ئێستا شەموانە لۆیە گۆتم بزانم
💎Ayla: @wrdila وەلا ئیمن لە ئەوەلەوە هەر جوارشەمان بوە ئەمرۆ هەندێک ریازەم دەکرد دەمگوت بەشکم نەجاتم بێ مردم لەگەل حەمام کردن😂 هەر دەلێم موی جسمم سەر دەر نەهێنی دەترسم کاتێک ژانم بۆبێ بەخۆم رانەگەم
wrdila: @💎Ayla هەر ئەمن هەموو شەوێ خۆم دەشۆم بێجگە لە چوونە ناو ئاوی گەرم والله کە دەچمە ناو ئاوێ خاو دەبمەوە تاقەتم نیە هەستم 🙂😂 ئەوە موو هەر لێی گەڕێ بە کرێم نازانم کەی بکەم کەی نەکەم سەرم لێ شێوایە 🥲
💎Ayla: @wrdila کجێ وەلا هەر بە موس جی بکەم هیج رۆژێک بە تەمای خۆم نیم کرێم دەبێ زۆر بێتەوە اوجا منیش پێشتر وانەبوم ئیستا لەسەر ئەو سکە بێ شانسیم موم ئەوەندە بە قەوەت بوە ئەمرۆ دەیکەم بەیانی سەری دەر هێناوە
wrdila: @💎Ayla والله کرێم هەر ٢-٣ ڕۆژ جارەک زووتر مووەکە ناکا بەس ئەمن موس و شت بەکار ناینم مەجبوورم ئەتوو هیچ ڕەحمت بوویتەوە ؟ ئەمن پێرێ چوومە دکتۆر گۆتی ڕەحمت قەپاتە بێ هیوای کردم گۆتم هەتا سەری مانگی دەمبی هینامیەوە سەر سفر 🙂😂 گۆتم دکتۆر ژانم هەیە کوو نەبوویتەوە گۆتی ئەوە بەرەژانە تازە دەست پێ دەکا لەوەتەی بە بیرم دێ ژانم هەیە وابزانم لە پاش ٢٠ بوو یان ٢٥ حەفتەییەوە ئەمن ژانی کەم کەم دەگرم 🥲 بەس مانگی ٧-٨- و ئێستا زۆر بێ سعەتم زۆرر ناو قەلبم قوڕس قوڕسە حەوزم ژان دەکا پشت و زگم هەر هیچ
💎Ayla: @wrdila کجی بەخوا نازانم تا ئیستا لە ٣٤ هەفتەوە بو جوم بۆ دکتۆری خۆم ئەوکات بەس بە سۆنار گوتی سەری لەخوارەوەیە جاوەری تەبیحی بە زو دەتبێ اگەر لای خۆم دەکەی. هەر کاتێک بو تێلم بۆبکەو وەرە خەستەخانەی اهلی منیش گوتم ناتوانم بێمە اهلی گوتی برۆ ولادە سەیری نەکردم گوتی جونکە اگەر پێش وەختەت هەیە دلم نایئ سەیری کەم نەوەک لەگەل دەستم ببێتەوە تا ئیستاش نەجومەتە لای دکتۆر یا مامان هەر جاوەرێی ژانم🥺
wrdila: @💎Ayla ئەیش توخوا یاڕەبی خوای گەورە ئاسانی کا لۆت 💔 ان شاءالله بە سەلامەتی بەبە لە باوەش دەکەی 🤲🏻 والله ئەمن گۆتی دوو حەفتەیکە وەرەوە بزانم ڕەحمت بوویتەوە دەبتە سێیەم جار فەحسم دەکا زۆر ناخۆشە 🥲
💎Ayla: @wrdila ئامین خوایە لەگەل هیتۆش وەلا من پێم نەکرا راستی ئەوەندە بجمە لای ئەگەرنا حەزم لیبو بجم سەیرم بکا اویش حالەتەکەم ئاوا بو
wrdila: @💎Ayla ئامین ئامین لەگەر هەموو لایەکی خێری تێدایە ان شاءالله خەم مەخۆ بەخوای خوای گەورە زۆر بە جوانی هەمووی دانایە بەس ئەمەینە قەناعەتمان نایە و دەترسێین خوای گەورە ئاسانی کا یاڕەبی 🤲🏻 ان شاءالله ئەتووش بە ئاسانی قوتارت دەبی 🤲🏻
💎Ayla: @wrdila ئامین ئەرێوەلا انشاللە خوا لەسەرمان ئاسان دەکاو بە ژانێک قوتارمان بێ هەر دەلێم دەبێ من قوتارم بێ بلێم ئۆخەی او خەمەش تێپەری
wrdila: @💎Ayla ئا ئا خوشکم قوتارت دەبی خەمت نەبی ئەمە شێتین هەموو ئازار و ناڕەحەتی و زەحمەتیەکە لۆمەیە ماوەشکەی پێ دەچی وەچی شێتان دەرێین با قلەشکە ببیتەوە حەزمان لە منداریە 🙂😂 نازانم زوو ئەو ئازارەی لە بیر دەکەین یان چ 🥲😂
💎Ayla: @wrdila ئەرێبەخوای ئیستا کەش کە دەلێم دەترسم داکم پێم دەلێ جیت دەکرد تا بەزگت کەوت هەر ئەو رۆژانە بێنە بەر جاوت کە دەرزیت لێدەدا تاسکت ببێ نەدەبوە سک جەند دەگریای کام ئازار خۆشترە ئەوە لەباوەشی دەکەی هەموت لەبیر دەجێ
wrdila: @💎Ayla بەخوای دەرێم زۆر شوکر کە ئێستا خوا ئەوەی پێ دایمە بەس ئەوەندە سارەی کە مندارم نەبووە دەرێم خۆشترین ساتەکانی تەمەنمە چوونکە گەڕانەوەی نیە هەر زۆر خۆشە زۆر بەخوای دەمەوێ بە هەموو کەسەک برێم کە ئێستا منداری نیە و بە حەسرەتە خوای گەورە لە کاتەک پێت دەدا کە پێی گونجاوە و باشترین کاتیشە چێژ لەو ساتانە ببینە کە ئێستا تێیدای چونکە گەڕانەوەی نیە باوەڕ کە ئەگەر خەرک لێت بگەڕێ و پیاوت لەگەرت بی هەر مەوزوع نیە مندار والله گەر لە قسمەتت بی هەر لۆت دەبی و گەر نەشبی خۆشت بکوژی نابی خوای گەورە کووی دانابی هەر وەیە مەگەر دوعا قەدەر بگۆڕی الحمدلله قەت جێم لە قسەی خەرکی ڕا نەدەگرت
shaida · Wed Sep 23 2026 01:14:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من ٥/١ م حالیەن ٣٨ هەفتەم جار جار ژانم هەیە ولآ من یەکەم سکمە حەزەکەم ئیستا بیتە دونیاوە وا شیت دەبم بۆی چاوەری تەبیعیم خوای گەورە بۆ هەموانی ئاسان بکات خوایە منیش سەرەتا گویم لی نەبو ئیستا خەریکە ئەترسێم 🤣
wrdila: @shaida والله ئەوەی منیش یەکەمە بەس لە ترسی ئازار و ژانەکەی دەرێم با نێێی 😂😭 یاڕەبی بە یەک ژان قوتارمان بی خوایە 🤲🏻 کچێ گەلەک لە مێژە ژانم هەیە ئەمن ٨/١’م ٣٧ حەفتە و ٤ ڕۆژە نە کرانەوەم هەیە نە ئازاریشم کەم دەکا ئاخیر مەوعیدم ١٥/١٠ دەمگۆ ناگەمە سەری مانگیش ئەویش دکتۆر دەرێ ڕەحمت قەپاتە 🙂 نازانم چ بکەم
shaida: @wrdila منیش نەجومەتەوە دکتۆر لە ٣٤ هەفتەیەوە نازانم ولا بەس جار جار ژانم هەیە هەندی دەردراویشم هەیە نامەوی ئەونە بیر بکەمەوە خۆم زیاتر بترسینم هەر کات دیتەوە بیرم کە ئازاری هەیە خێڕا بیر لەشتێکی تر ئەکەمەوە 😢
wrdila: @shaida نا نا فکر مەکەوە والله ئەمن لە ٣٤ چووم لە ٣٦ چووم چونکە ئازارم هەبوو گۆتم لەوانەیە ڕەحمم بوبیتەوە ئەویش هیچ دەبی دوو حەفتەیکە بچمەوە بزانم کوو دەبی
shaida: @wrdila کورە ولا بیزار بوم هەر ناچمەوە تا ژانم بۆ دی مامانێکمان لایە زیرەکە کەی زۆرم بۆهات دەجمە لای بزانم دەی جی ریک کاتی لەدایکبونەکەو پێ ئەلی زوو ناجمە ولادەی هەر ئەوکوژن ئەونەو دەس پیاکەن
wrdila: @shaida والله ئەمنیش ناوێرم بچمە ولادە دەچمە کن دکتۆری خۆم ئەگەر لێرە کەسەک دەچوم بزانن زۆرم مایە یان کەم بەس لێرە کەس نیە 🥲
هێلان💕 · Wed Sep 23 2026 01:20:03 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واللە تەبیعی هەند خۆشە بریا ئێستا ژانم هەبا مندالم بوبا
wrdila: @هێلان💕 ئەوها خۆش باسی دەکەی وەدەزانم ژانی عادەیە 😂🥲 توخوا ئەگەر بە تەبیعی بووتە کەمەک باسی کە با ئەو ترسەم نەمینێ 💔
هێلان💕: واللە یەکەم جار هەر وەک ژانی عادەیە بەس دوایی فلیمەکەت دەست پێ دەکا سەبر سەبر ئەو ژانە زۆر دەبی ئەوجە ئەگەر سکت کور بی ئەو ژان و قوەتە بەس لۆ کۆمت دەجی کجیش بی بەس لۆ ناو حەوزت دێتن ..ئەمن دوو دەقە جارەک دەجومە توالێت دەمگۆ تەنگاوم دەجوم هیجیش نەبوو لە هەردووک مندال بونم وەم لێهات کور بون @wrdila
wrdila: @هێلان💕 ئەوەی من کچە هەر بروسکەک دێتە دامەنم دەپسێم ئەوجە ژانە زۆرەکە 🙂😂 ئەی باشە زوو قوتارت بوو دەرێن کوڕ ژانی ساردە و کچ تیژ دەزانم کەس لۆ کەس دەگۆڕێ بەس چ بکەم هەتا بە ئاسانی قوتارم ببی هیچ شتەک هەیە بکەم وەبی زۆر بە ژانی وە نەبم
هێلان💕: بەخوای بەس وەختی ژانت دێتێ هاوار مەکە خۆت کرکە وەختی سەری مندالی دێ هەند خۆشە دوو جار قوەتی لۆ ناوەوە بکە بەخۆی دێتن ئەدی وەجی خاوێنت دەکەنەوە ئەو قەلبە سوک سوک دەبی ئەو مندالەی لەسەر سکت دادەنێین @wrdila
wrdila: @هێلان💕 وەی داکیشم ئەوها بە خۆشی باسی ئاخیری دەکرد 😭😂 ئەی توخوا تەقەر دەبی زۆر بێشی لە ئەهلی نەک ولادە دەبی پاش هەستانەوەی ئازار و شتی هەبی ؟ ببورە لۆ ئەو پرسیارەش ئاساییە گەر جوابیشم نەدەیەوە باشە جسمت تێک ناچی ؟ یانی گەورە نابی ؟
هێلان💕: ئەرێ واللە کور ژانی ساردە ئەمن ژانم دەهاتێ هەل دەستام ژانەکە دەرۆی برەک دەنوستم😂دیسان هەردەستامەوە هەتا تەواو لێی تیر کردم بەس ژانی سناعیان لۆ دانام ئەو ژانە بوە ١٠ دەقە جارەک دوای بوە ٥ دەقە جارەک ئەوجارە دکتۆر فەحسی کردم گۆتی تەواو وەختی خۆتە @wrdila
wrdila: @هێلان💕 دەرێن ژانی کوڕان ساردە و حەزت لە خەوێیە 😂 یاڕەبی خوای گەورە لۆمان ئاسان کا و بە یەک ژان قوتارمان ببی 🤲🏻 دەستت خۆش بی گیان ئەزیەتم دای
هێلان💕: واللە هەردوو مندالم لە ولادەی بوە لە یەکەم ١٠ تەقەلم هەبوو هەستم بە دورینەوەش نەدەکرد بەنجیان لێدام لە دووەم ٣ تەقەلم هەبوو ناواللە ئازارەکەی بەو نەوعەی نیە بەس هەتا گۆشتەکە یەک دەگری دەخورێ نازانی کوو بخورێنی😂😂ناواللە ئی من هیج تێک نەجوە هەر وەجی خۆیتی بەخۆی چاک دەبتەوە @wrdila
wrdila: @هێلان💕 ئەی هاوار کوو بخورێنی 😂 دەی ان شاءالله خەمم بوو دەمگۆ ئەگەر گەورە ببی یان تێک بچی 🥲
هێلان💕: ئامین گیانە ان شاءاللە هەموو لایەک سەلامەت دەبن ..حەیاتی🥰@wrdila
wrdila: @هێلان💕 ئامین گیانەکەم لەگەر توو هەموو لایەک زۆر سوپاسسس 🤍🤍🤍
shahla hawkar · Wed Sep 23 2026 03:19:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا ئەمنیش ١/١مزۆرم حەز دەکرد زو بمبی بەس کە دەنێ شروی چومە ولادەی هەندیکم دیت دەلیم نا جاری هەر لەجێی خۆی بی زۆر بەئازار بو زۆر ئەمن هەر زۆر ترسایمە
wrdila: @shahla hawkar ڕاستی باش نیە ببینی چونکە زیاتر دەترسێی ئەمن دەمگۆ ئەگەر ببینم وەزعەکە کوە و کاتی قوەتی چ دەکەی و ئەوانە دەمگۆ لەوانەیە کەمەک شارەزاییت هەبی بەس بەخوای زۆر دەترسێی نەبینی باشترە خۆت قەلەق مەکە ان شاءالله هەر بە یەک ژان قوتارت دەبی 🤲🏻
shahla hawkar: @wrdilaوەلا ئینشالا وەدەبی بەس ئەوانەی ئەمن دیتنم هەمویان دەیانگۆ مردین یەحنی زکر قسەی دیکە هەتێ هەنجی ئەمن ئەوشتانەم لەپیش چاوی لاناکەوی هەر زۆر ترسایمە
wrdila: @shahla hawkar ئێ وەیە والله نەدەبا ببینی وابزانم ولادەش هەموو لە گۆڕێیە لۆیە دیتیتت چ نیە ان شاءالله خوای گەورە ئاسانی دەکا لۆمان فکری خۆت لەسەر لادە باش نیە زۆر فکر بکەیەوە ان شاءالله بە ئاسانی قوتارت دەبی خاتوون گیان 🤍🤲🏻
shahla hawkar: @wrdila ئامین ئینشالا دەگەر هەمو لایەکی