پری داگرتنی ئەپ
مانگەشەو · Thu Sep 24 2026 19:11:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچەکە خەریکی لەشفرۆشییە، چونکە دایکی نەخۆشە یان لەبەرئەوەیە کە بارودۆخی مادییان باش نییە و مەجبوورە ئەو کارە بکات. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) ئەو ئافرەتە خیانەت لە مێردەکەی دەکات، چونکە لە داخی خۆشەویستە کۆنەکەی بەپەلە هاوسەرگیری کردووە و ئێستا دڵخۆش نییە، بۆیە ناپاکی لە هاوسەرە بێتاوانەکەی دەکات. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کچەکە هیچ حساب بۆ قسەی دایک و باوکی ناکات و لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی هەڵدێت، چونکە خۆشەویستی کوێرە و لە هەموو شتێک بەهێزترە. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کچەکە بەبێ ئاگاییی ماڵی باوکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری دەکات، چونکە متمانەی پێیەتی و هەر ئەو پشت و پەنایەتی. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کوڕەکە، لەگەڵ باوکی خراپە چونکە باوکی لە منداڵیدا لەسەر بێئەدەبی لێی داوە، ئێستا کاتی تۆڵەیە. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) *** ئەم دیمەنانە ڕۆژانە لە زۆربەی کەناڵەکان پیشانی گەنجەکان دەدرێن و تاکە ئامانجیشیان، ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەیە لای گەنجان و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و سەرکەوتوویش بوونە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان. کڕینی فیلمی تورکی و هیندی و مەکسیکی و هتد... بە پارەی زەبەلاح و دۆبلاژکردنیان، هۆکاری سەرەکیی نەمانی شکۆ و ڕێز و تێکچوونی خێزان و بەرزبوونی ڕێژەی تەڵاقە کە دەیبینین. پەروەرێن دەفەرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه‌ تاوان و کاری ناشیرین بڵاوبێته‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵکی ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ له‌ دنیاو ڕۆژی دوایدا
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

گەشبین · Thu Sep 24 2026 20:30:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
❤️❤️
Asya · Thu Sep 24 2026 23:04:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جزاک اللە خیرا ئەزیزم