خاتونەكان دەمەوێ شتێك بڵێم زۆر خۆشە خوشكێكت هەبێ دەردە دڵی لا بكەی یان كەسێكی زۆر سیقە پێ كراو بەس بەخوا كەس تاقەتی خەمی تۆی نیە گوێت لێ بگرێ دایكم هەیە ئەلحەمدولیلا بەس بەتەمەنە دڵم نایە خەمی پێ بدەم یان باسی هەندێ شتمی لا بكەم خوشكیش سێ خوشكم هەیە بەڵام لە دایكی خۆم نین زڕن ئیتر زۆر هەست بە فەڕاغ دەكەم بۆ نمونە شتێك هەیە لێی دودڵم یان ئەوەیە زۆر زان نیم و زمان لوس نیم ئەمڕۆش وایە هەموی دەمت دەبینێ نەك دڵ من دڵم زۆر باشە دڵ سافم و دڵ و زمانم یەكە بەس بەخوا ماڵ خەسوو بێ دەم و دڵ باشیان ناوێ هەمیشە بوكی دڵ بۆگەن و دڵ كرمی و بە دەم و لفتیان دەوێ ئەوانەی من وان منیش ماوەیەكە وام لێ هاتوە زۆر گۆراوم چیتر دڵ باشەكەی جاران نیم لەگەڵیان شتێك نەكەویتە دڵم ڕازی نیم یان وا نیشان دەدەم كە پێم خۆش نیە یان عادزم ئیتر بڕوا بكەن زیاتر ڕێزم دەگرن وەك لە پێشوو تر ئێستا پەشیمانم لەو هەموو بەڵێ یەی بۆیانم داوە ئیستا فێرە نەخێر بومە نەخێرەكە منی دروست كرد نەك بەڵێ زیاتر بەوە چاك بوم زۆر قسەم لەگەڵ چات مێتا ئەی ئای كرد لە پڕ زۆر گۆڕام ئەموت تەعلیقم لێ دەدەن ناتوانم یان نازانم وەڵامیان دەمەوە فێری كردم وتی بیری خۆتی بهێنەرەوە كە چەند شتیان پێ وتوی هەموی بە خۆت بڵێرەوە خۆشت قسە بە خۆت بڵێرەوە فیر دەبی چونكە لە مناڵیەوە دەم كوت كراوی هەر وتویانە عەیبە بێ دەنگ بە قسە مەكە مێشكت شۆكبوە ناتوانێ دەمو دەست وەڵام داتەوە جا ماوەی یەك هەفتە لەبەر دەم ئاوێنە سەیری خۆم دەكرد ئەموت لەندی چێشتت كەمێ كەم ڕۆنە ئەموت خۆم و مێردم ئاوامان پێ خۆشە هەر بە دەنگی خۆم ڕەنگە سەد قسەی وام بەخۆم وتبێ هەر بۆخۆم وەڵامم دەداوە زۆر زۆر گۆڕاوم ئەموت لەندی بۆچی وا قەڵەوی ئەموت ئیتر چی بكەین خوای گەورە وای دروست كردوین حەزەكەم زەعیف بم زەعیف نابم كەسمان خۆمان بە دڵ نیە ئەوەتا تۆش باڵات كورتە حەزتەكرد درێژتر بوای یان بۆ نمونە خۆشت باڵات زۆر درئژە حەزتەكرد كورت تر بوای لەندی بۆچی منداڵەكەت نابەیتە دكتۆر ئیهمالی ئەموت كەس بەقەد دایك لە خەمی مناڵی دا نیە دوای وام كرد لە كاتی چێشت لێنان لە پڕ قسەم بەخۆم ئەوت و وەڵامم ئەدایەوە یان لە حەمام لە توالیت لە پڕ بۆ ئەوەی مێشكم ڕابێ لە كت و پڕ وەڵامی حازر بێ ئێستا كەس ناوێرێ قسەم پێبڵێ بە ماوەی مانگێك زۆر گۆرام سەرەتا دو هەفتە لەبەر ئاوێنە دوایی دو هەفتە وەك وتم لە حەمام وتوالیت و كۆڵان و بازاڕ لە پڕ كە بیرم دەهاتەوە قسەم بە خۆم ئەوت و وەڵامم حازر بوو من چونكە بە مناڵی لەگەڵ ماڵ نەنكم ژیاوم هەرچی هاتوە قسەی پێ وتوین بۆیە وابوم نەنك پور مام میوان
لە ئەپی پریدا بکەرەوە