پری داگرتنی ئەپ
lany💕 · Tue Sep 29 2026 01:02:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تکایە خاتوونەکان پرسیارم هەیە ئایە ئەگەر ئەم جارە بۆ جاری دووەم عەمەلیاتی منداڵ بوون بکەم ئایە ئازار هەیە یان وەک هین یەکەم وایە دووەم پرسیار کوڕەکەم دووساڵە ئەگەری هەیە ئەم جارە ئەم سکەم بە تەبیعی بێت واتا سکەکەم چوار مانگە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

lele😍 · Tue Sep 29 2026 01:07:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وەک تۆ ئەو پرسیارەم هەیە منیش مناڵەکەم ساڵیک و ٤ مانگە منیش سکم ٤ مانگە بەس زۆر کەس ئەڵی نابی بە تەبیعی چونکە عەملیاتت تازەیە و ترسی هەڵوەشانی هەیە لە ناوەوە🥲
lany💕: @september🤎 منیش گیان هەمان پرسیار ئەڵم تا لە دایک ئەبێت منداڵی یەکەم ئەبێ بە سێ ساڵ ئیتر نازانم
lele😍: @lany💕 وەڵا لەوەیە تۆ ببی بەس من ناوەڵا مادام دوو ساڵی بەسەرا ڕۆیشتبی ئەبیت بەس من حێساب بکە تازەیە لە دکتۆری خۆشت بپرسە ئەو باشتر ئەزانی
lany💕: @september🤎 گیان من تا ئەوەی تر لە دایک ئەبێ ئەبێ بەسێ ساڵ ڕاستە هەردوو ڕێگاکە ناخۆشە هەم تەبیعی هەمیش عەمەلیات بەڵام هەر چۆنێک بێت کەمێ تەبیعیەکە باشترە هەم جسمت زۆر تێک ناچیت هەندێک ئەڵێن لە دووەم مناڵ بێتە عەمەلئات زۆر ناخۆشە
lele😍: @lany💕 ئەریوەڵا خوشکم عەملیات مردنە بەخوا ئیتر بڵین چی خوا باشتر ئەزانی وەڵا من تا لەدایک ئەبی ان شاءلله مناڵەکەی ترم ئەبی بە سالیک و ٨ مانگ ناکری بە تەبیعی😢💔
lany💕: @september🤎 خاتوون گیان دکتۆر ئەزانێ ئەگەر منداڵی یەکەمت کێشەت نەبوو یان حەوزی منداڵ دانت تەسک بوو ئەوە زەحمەتە ئینجا من هیچ کێشەم نەبوو بەڵام دکتۆر وتی منداڵەکەت پیسای خواردووە ئەبێ بیکەیتە عەمەلیات
lele😍: @lany💕 منیش الحمدالله هیچ کیشەم نیە بەس مناڵەکەم دانیشتبوو نەسوڕابوش بۆیە کردیە عەملیات ئەم مناڵەشم قاچی چوت کردوە ڕەگەزیشی نازانم😂💔
lany💕: @september🤎 گیان سکت چەند هەفتەیە لە دوانزە هەفتەی دەر ئەکەوێت ئەوەی من لە چواردە هەفتەیی ڕۆشتم دوتی کوڕە ئەوەی یەکەمیشم هەر کوڕ بوو ڕاستی حەزم بە جەدۆل بوە بۆ کچ بەس بڕوام بە جەدۆل نەبوو ئیتر مەگەر جارێ تر شەنسی خۆم تاقی بکەمەوە بۆ جەدۆل بۆ کچ
lele😍: @lany💕 وەڵا جیانم لە ١٢ و١٤ سۆنەرم کردوە هەر ئەڵی قاچی چوتە منیش لیم بۆتە مەراق خوا سەلامەتیان بکات خوا خۆی باشتر ئەزانی وەڵا ئەوە شکلی سۆنەرم بزانە وەک هی تۆیە یان نا ههههه
lany💕: @september🤎 گیان ئەوەی تۆ مەگەر لە دایک بێت بزانیت هەر لە ئێستاوە ئینگار دیارە کە نایەڵێ دەر کەوێت😂😂
lele😍: @lany💕 بە خۆم چوە ئینکارە😭😂 تۆ کیسەی مناڵەکەت چۆن بوو لەو سۆنەرە ئەچی یان نا؟