خاتوونەکان ئەوانەی بە تەبیعی مندارتان بووە ژانی مندار بوون یەکەم جار کوو دێ ؟ یانی بە سەعاتە یان شەرتە یەکسەر بە ٥ دەقە جارەک بێ ؟ نازانم تێدەگەن لە پرسیارەکەم یان نا
یەکەم جار ژانەکە کووە لە چێندەر ڕا دێ چەند دەمینێتەوە
ئەمن ٨:٤٠ بوو تەقریبەن هەتا نزیک ٩:٣٠ ئەوانە بروسک زۆر لە دامەنی دەدام پاشان کەم کەمە قوڕسایی لە دامەنم هەبوو
دەوری ١٢ ئەوانەش دیسان وەم لێ هاتەوە ئەوە سەعات ٢:٠٩ هەر بروسک لە دامەنم دەدا و هەست بە قوڕسایی دەکەم ناو قەلبم زۆر دێشی هیچ تەڕایی و لینجاتی و شتم نیە دوور لە ڕووتان
دەبی ئەوە بەرە ژان بی یان نزیک بوونی وەختی خۆمە زگیشم ٣٧ حەفتە و ٦ ڕۆژە
زۆر دەترسێم توخوا 💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە