پری داگرتنی ئەپ
wrdila · Sat Oct 03 2026 20:50:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتوونەکانی مانگی یەک وەرن کەمەک دەردە در بکەین توخوا ئەوە لۆ وەیە هەندەکمان ڕەحممان کرایتەوە ژانمان نایە هەندەکمان ژانمان لێیە و ڕەحممان نەبوویتەوە هەندەکمان هەر دەنگ و هەستی نیە 🙂😂 لە خەفەتان خەریکە درم دەتەقی 🫠 باشە چ بکەم هەتا ڕەحمم ببیتەوە سکم ٣٨ حەفتە و ٣ ڕۆژە بە حیسابی عادە وە ڕەحمم قەپاتە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

مەیلی♥️ · Sat Oct 03 2026 21:05:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من کۆتاسورم ٢٨/١بوو سکم ٣٤هەفتەو٥رۆژبوو ئەمرۆ لەدکتۆربوم پەنجەیەک روحمم کراوەتەوە
wrdila: @مەیلی♥️ ئێ زۆر چاکە ماشاءالله بەس زوو نیە ؟
مەیلی♥️: @wrdila بەروەللە حەپودەرزی سیەکانی بۆم دانا
wrdila: @مەیلی♥️ دەی بەتەمای خوای بە سەلامەتی قوتارت ببی یاڕەبی بەتەمای تەبیعی ؟
مەیلی♥️: @wrdila امین اینشاللە ئەروەللە بەتەمای تەبیعیم
wrdila: @مەیلی♥️ یاڕەبی خوا بە ئاسانی و بە یەک ژان قوتارت بکا بەس نەیگۆ لۆ وا زوو ڕەحمت بوویتەوە ئەمن ٨/١’م ڕەحمم قەپاتە نازانم چ بکەم 💔
مەیلی♥️: @wrdila بەساقەوبم لەکەڵ تۆیائینشاللە وەللە من بەسەرکچەکەشمەوەوابووم زوو رەحمم کرایەوە ئیترنازانم بۆوازوو دەکرێتەوەبەس ماوەک خورماوشیرینیم زۆردەخوارت دەڵێین شیرینی رەحم دەکاتەوە
wrdila: @مەیلی♥️ خوانەکا سەلامەت بی یاخوا ئێ وایە والله ئەمن چوونە ناو ئاوی گەرم و خورما خواردن خۆ شوشتن هەموو ڕۆژێ دەکەم هیچ ئیسفادەی نەبووە نازانم والله چ بکەم نامەوێ حەمەلیات بکەم زۆر دەترسێم 💔
خەیال🌼 · Sat Oct 03 2026 21:57:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوای خوشکم دەردی منت لێیە ئیمنیش ٣٧ هەفتەو ٦ رۆژە ژانم هەیە مندال لە خوارەوەی رەحمە و رەحمیشم قەپاتە رێک دەمرم لەگەر ئازاری پشتم و قورسایی 🥲💔
wrdila: @خەیال🌼 ئەمنیش ئەوهامە خوشکم بەس ڕەحمم قەپاتە نازانم چ بکەم 🥲
خەیال🌼: واللە وەزحی توم هەیە جەرگم بەخۆشم نازانم چبکەم چومە فەحسی دامەن ٤ رۆژ پێش ئێستا گۆتی رەحمت قەپاتە کرانەوەت هیچ نیە 🤦🏻‍♀️ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 هەمان دەرد ئەوارۆ ئەوهای بە من گۆ ئەتوو یەکەمتە ؟ ئەی چ دەکەی چوونە ناو ئاو ئەو شتانە یانی ئەو شتانەی لۆ ڕەحم کرانەوە باشن کامەی دەکەی
خەیال🌼: فەقیرەی ئەرێ واللە دەردمان یەکە ئاخیر عادەم ٩/١ بوو ئیمن واللە بویمە مراوی هەموورۆژێ دەچمە ناو ئاوی کولای دادەنیشم نزیک یەک سەعات دوایەش خۆم دەشۆم و دێمە دەرێ بەرۆژ هەموو ریازەکان دەکەم رۆژانە ٤هەتا ٧ دەنکە خورمای دەخۆم جار وایە زیاتریش دور لە روت بەس جمع بونم زۆر کەمە پیاوم نەخۆشە لۆیە لێی دەترسم بگرمەوە پیاسەش دەکەم هەموو رۆژ ٣٠ دەقە هەتا نزیک ١ سەعات و نیو بەپێی مەجال ئەتو ئەوانەت هەیە خوشکم دەیکەی؟ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 دوور لە توو خوشکم مراوی چ 😂😂🥲 بەخوای ئەمنیش وەک توومە ڕێک بەس ئەمن هات وو چۆیەکەی ناکەم ئەگەر هەموو ڕۆژ خورما چوونە ناو ناو ئەوجە دەچمە ناو ئاوێش سەر سووڕان و بەرچاو ڕەش بوونی دەگرم ئاوەکەش ئەوەندە گەرم نیە بەس شیرتێن بەلای گەرمیە ئەوها خۆ شوشتنیش و ئەوانە دوایی بەس دکتۆر گۆتی دارچین زۆر باشە بەتەمامە بکڕم ئەویش تاقی کەمەوە دکتۆریش گۆتی بڕۆ ڕۆیشتن زۆر باشە بەس ئەمن پێم ناکرێ یانی لۆم ڕێک ناکەوی ئەنەناسیش دەرێن زۆر باشە ئازارت لۆ دروست دەکا دەرێن ئەگەر ئازارت هەبی ڕەحمیش دەبیتەوە ئەو وردە ژانانەشمان لێیە والله ئەوەندە کەمیش نیە بەس نازانم لۆ نابیتەوە دیارە هێشتا ژانە بە قوەتەکەمان نەدیتیە 🥲😂
خەیال🌼: هههههه کچێ بەخوای لێم مەگرە ئەمن لە ٣٢ هەفتەوە ژانم و هەیەو هەر دەمگۆت زوو دەمبی و ئاسان قوتارم دەبی کەچی وا دەبتە ٣٨ هێشتان خۆشی تێک نادا بێزار بومە لەخۆشم الحمداللە و شکور واللە یەک شتین خوا لۆمان ئاسان بکا بەتویان گۆتیە دارچین بەمنیشیان گۆت هێلی دەنک بکرە و بیجو و قوتی بدە ئەوجە بەتەمام ئەنەناس و هێلیش تاقیبکەمەوە 🥴ئاخیری وەبزانم سەرو مەعیدەمان لەسەر دادەنێین 😂دەبی مەمنون بم بە ناو ئاوو مراوی 🤦🏻‍♀️ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 کچێ ئەمن لە پێش ٣٠ حەفتەی ژانم هەبوو دەمگۆ قەت ناگەمە وەختی خۆم زوو دەمبی وەچی خۆتت گۆتت وا خۆی کڕ کردیە والله هێلیشیان گۆ بەس وابزانم ئەویش دەبی لە ئاوی بکرێ دە ئەنەناسەکەش تاقی کەوە بەشکم سوودی هەبی ئەمنیش بیکڕم 😂 نەک مەعیدە هەر خۆشمانی لەسەر دادەنێین😂🥲 ئەمن دەمادی چوومە ناو ئاوی لەوەتەی هاتیمە دەرێ بروسک لە قەلبم دەدا ئەی خوایە پێشمان ڕا دەبوێرن ئەوانە 🙆🏻‍♀️
خەیال🌼: ئەتوش دەردت وەکی منە واللە خوا ئاسان بکا لۆمان یارەبی واللە وا کریتم ئەنەناس تاقی دەکەمەوە بەشکم ببتەوە رەحمم هێلیشم خوارد بەس گەلەک ناخۆشە هەند تیژە تامی دوت تێک دەدا قێرسی بەس نەجاتمان ببی بە سەلامەت هەرچ برێن تاقیدەکەمەوە😂🤲@wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئەرێ والله خوشکم دەرێن هەنگینی تێکە لەگە هێلەکەی تامی خۆش دەکا بزانە کووە تاقی کەوە 😂 ئەرێ والله بەس قوتارمان بی هەموو شتی دەکەین کچێ ئەمن لە دونێوە بروسک لە پشتم ڕادەوەستی هەتا ١٠ چرکەکی ئەتووش وەی ؟ جار جار لە دامەنیشم دەدا
خەیال🌼: واللە بەس پشتم زۆر دێشی دونێ نزیکەی یەک سەعات ناو ئاوی دانیشتم هاتمە دەرێ لە دونێوە ژان لە پشتمە دور لە روت زوو زوو میزم دێ و سکچوم گرتیە لەگەر واللەی بەخۆشم سەر لەخۆم دەرناکەم نازانم کو قوتار دەبین تاقی دەکەمەوە ئەویش تاقی دەکەمەوە😂😂ئەگەر خۆش بو پێت دەرێم تاقیکەوە 🤦🏻‍♀️😂 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئەرێ والله پێم برێوە وەبی تاقی کەمەوە واللە ئەمنیش نزیک سەعاتەک لە ناو ئاوێ بووم لە هەینێوە تەقریبەن وەم لێ هاتیە کچێ لە خۆت خەنی سکچوون یەکەکە لە نیشانەکانی کۆتایی لینجای و ئاوت دیت تەواو 😁
chaw shen🩵 · Sat Oct 03 2026 22:37:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشكم ئةتو ١/٨ كو زگت ٣٨ هةفتة و ٣ روژة غةرةتي خوشكم كجي بةخواي ئةمنيش ژانم لية و روحمم قةپاتة با هةر قةپات بيت ٣ روژم ماية لو عةمةلياتي انشاللة بةس بةجدي هةست دةكةم ناگةمي 🦦😂
wrdila: @chaw shen🩵 لۆ خوشکم بە پێی عادەم و سۆنەریش دەرێ ئەوەندەیە ؟ ئەتوو حەمەلیاتی کاتت دیارە ئەمە کاتیشمان دیار نیە 🥲😂
chaw shen🩵: @wrdila وللة خوشكم هيمنيش هةر هةندي توة سونةري من دةلي ٣٧ و ٣ روژ؟
wrdila: @chaw shen🩵 والله خوشکم ئەگەر هی توو درەنگ خوڵقا بی ئەگەر نا ئەوڕۆش دکتۆر گۆتی ٣٨ و ٣ ڕۆژە لە سۆنەریش ٣٨ ئەوجە برێم چ
🌸A🌸 · Sun Oct 04 2026 02:01:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خۆت تێکمەدە خۆت بدە دەس قەدەرەوە خواچی دانابێ ئەوەیە و ئەوە بۆتۆ باشترە
wrdila: @عائیشە ئەرێ والله هەر بەتەمای خوای چی دانابی هەر ئەوەیە
Enas🐣 · Sun Oct 04 2026 06:06:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش ١٥/١ بە ٣٦ حەفتە بوم سەراوم تەقی ئەوە ٤رۆژە بومە نوخشەلە هەموتان بە ساخووسەلامەتی بتانبیت
wrdila: @Enas🐣 یاڕەبی بە داک و باب گەورە بی خوایە ساڵح بی لۆت ان شاءالله 🤲🏻 لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکە بەشکم بە یەک ژان و بە ئاسانی قوتارمان ببی 🥺🤲🏻
wrdila: @Enas🐣 حەمەلیات بوو ؟
💎Ayla · Sun Oct 04 2026 01:08:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من ٧/١ جومحەکەی تر بە حەمەلیات بوم الحمدەلا لە ٣٧ رەحمم قەپات بو ئاوێکی زۆرم دەبینی ژانیشم هەبو. دکتحر گەتی فەوری وەرە حەمەلیاتی کردم هەر جاوەری تەبیحیش بوم بە نسیبم نەبو
wrdila: @💎Ayla خێری تێدابووە ان شاءالله بە داک و باب گەورە بی ڕەبی خوا ساڵحی کا لۆت دوعامان لۆ بکە بەشکم ئێهــ بە ئاسانی قوتارمان ببی 🥺🤲🏻