پری داگرتنی ئەپ
wrdila · Mon Oct 05 2026 01:06:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتوونەکان سکم ٣٨ حەفتە و ٤ ڕۆژە بروسک لە ئێوارێوە لە پشتم ڕا دەوەستی ژان و بروسک لە دامەنمە نزیک ١٠-٢٠ چرکەک دەمینێتەوە دەڕوا ئەوەی پشتم و دامانیشم ئێستاش ژان و قوڕساییەکی زۆر لە ناو دامەنمە هەست بە ئازار دەکەم 💔 بن زگم زۆر دێشی چێ وەچی منە 🥲
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

خەیال🌼 · Mon Oct 05 2026 01:12:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم ئەوە ئیمن بل عەکسی توە نزیکەی ٢٠ دەقەیە ژانە زگم گرتیە وەختە بمرم ناوکم بەتایبەت زۆر دێشیتن🥲دەبی ئی چ بیتن
wrdila: @خەیال🌼 والله نازانم ئەمن لە ئێوارێوە وەمە ئێوارێی چ لە عەسرێوە بەس لە ئێوارێوە زیاتر بووە بروسک لە پشتم ڕا دەوەستی هەتا چەند چرکەکی جار جار ناو دەمەنم دەدا ژان و قوڕساییەکی زۆرم لەوێ هەیە بن زگیشم زۆر دێشی 🥲💔 والله نازانم دەبی چبی
wrdila: @خەیال🌼 ئەوەی من لە ئێوارێوەش خۆی زۆر ڕەق دەکا لەگەر ژانەکان لە یەک لاشە 🥲
خەیال🌼: بزەبت یەک شتین ئەوجە ئیمن زیاتر زگم و دامەنمی گرتیە ناوکم دەرێی دەتەقیتن ئەوەندە دێشی ئێوارە عەیبم نەبو نزیک سەعات ٨ وەم لێ هات ئێستا ژانەکەی توندتر بوە دێت و دەروا دائیم نیە ژانەکە زۆر سەیرە مندالەکەش ناو رەحمم دەجولێ دەست و قاچی رەق کردیە رێک وەک تو وابزانم ١ رۆژمان بەینە خوشک ئیمن ٩/١ بو ئاخیر عادەم ئیتو ٨/١ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ڕاست دەکەی خوشکم ئەمنیش ٨/١’م والله نازانم ان شاءالله ژانی مندار بوونە و زوو قوتارمان دەبی ئەوەی تووش کچ بوو ؟ ئەمن ئێستا ژانەکەم زیاتر بووە بەس جارێ لە سکم و ناو قەلبم زیاترە وە پشتیشم دەم دەمە بەس ژانەکان ڕێک نین هەتا ڕێک نەبن نابتە ژانی مندار بوونی 🥲
خەیال🌼: ئەرێ واللە خوشکم ئیمنیش زگم کچە خوا ئاسان بکا لۆمان یارەبی راست دەکەی ژانەکان رێک نین بەس یەکەمجار پشتم زۆر ژانی دەکرد لە ناوکاو دایەوە زگم و ناوکم و دامەنم رێک واختە بمرم لەتاو ژان خوا ئاسان بکا لۆمان یارەبی 🥺🤲 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 بەخوای ژانی منیش هەروا بەقوەت دەبی ئەوجە بەتەمای خوای ئەگەر وەزحت خراپ تر بوو لێرە خەبەرم بدەوە با ئاگامان لێ بی ان شاءالله خوا ڕەحممان پێ دەکا 🥺🤲🏻 یاڕەبی بە سەلامەتی و بە ئاسانی بە یەک ژان قوتارت ببی خوایە 🤲🏻
خەیال🌼: بێ خەم بە خوشکم ئەتوش هەرچت لێ هاتەوە ئاگادارم بکەوە انشاءاللە ئەوشەو پێکەوە یەکدیش دەبینین لە ویلادەی 😂🤲🥺 لە هەولێری ئەتوش بەتەمای ویلادەی یان جێی دیکە؟ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ان شاءالله ☹️😂 ناوالله خوشکم ئەمن بەتەمای ئەهلیم ئەتوو دەچیە ولادە ؟
خەیال🌼: ئەرێ واللە بەتەمای ویلادەیمە کچی پلکم لەوێیە خۆم بەتەمای وی کردیە دکتۆرە 🥺😂 خوا ئاسان بکا یارەبی لۆمان پێکەوە قوتار بین🤲 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئێ زۆر چاکە والله کەسەکت لەوێ بی یارمەتیت بدا زۆر خۆشە ئاگای لێت بی 😂🥺 دەی یاڕەبی ئەوشەو قوتارت بی خوایە بە ئاسانی و بە یەک ژان بەبە لە باوەش بگری 😍🤲🏻
خەیال🌼: ئامین یارەبی خوایە لەگەر توش ان شاءاللە 🤲هێلم تاقیکردەوە لەگەر هەنگوین بەس بەجدی ناخۆشتر بو تامی گۆتم دوایە خەبەرت دەدەمەوە ئەمن کردم ئەتو نەکەی هەر هێل بەتەنێ باشترە تامی تێک چو بە هەنگوینەکە😂🤦🏻‍♀️ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئامین ئامین ئەی هاوار هەیش ئەویش ئیسفادەی نەبوو 🥲😂
خەیال🌼: ناواللە هیچ ئیستیفادەی نەبو تامەکە ناخۆشتر بو 😂😂 @wrdila
خەیال🌼 · Mon Oct 05 2026 01:26:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئیمنیش دکتۆر گۆتی ١٠/١٠ وەرەوە فەحسی دامەنت دەکەم لۆ کرانەوە بەس مۆعیدم ١٥/١٠ یە لۆ بون ان شاءاللە ناگاتە یەک دەقەی دیش هەردوکمان قوتارمان ببی ئیسراحەت دەکەین هەم ئەمە هەم ئەو مندالانە
wrdila: @خەیال🌼 بەتەمای خوای خوای گەورە ڕەحممان پێ بکا ئەمن گۆتی ١٣ مانگ وەرەوە ئاخیر بڕیار دەدەین چونکە دونێش چووم ڕەحمم قەپات بوو ئەگەر ئەوکات بەبە باش بی و بەخۆم کێشەم نەبی هەتا چەند ڕۆژیکە ڕادەوەستم ئەگەر نا دەبمە حەمەلیات بەس ان شاءالله نابمە حەمەلیات زۆر دەترسێم وە ناشمەوە تووشی حەمەلیات بم ئەگەر تەبیعی هەر چەند بە ئازار بی هەر ئەو دەمە و باش دەبی دوای 💔
خەیال🌼: نانا ان شاءاللە نابیە عەمەلیات جەرگم بەس مندالت هاتبیتە خوارێ و سەری لە خوارێ بی و ژانت هەبی کرانەوە بەخۆی دەست پێ دەکا لەگەر ژانی مندال بون لێ مەترسێ واللە عەمەلیات وێرانت دەکا خوشکم مندالی نەدەبو بە تەبیعی کردیانە عەمەلیات فەقیرەی تەفنیش بو لەگەر بەنج و دور لە روت قەبز بون و ژانە زگ و پشت هەتا ئێستاش ژانە پشتی مایە بەنج حامیش بو ئەمن لە عەمەلیاتی دەترسێم بەس لە تەبیعی ناترسێم بروا بکە زۆر خۆشترە خوا ئاسان دەکا ان شاءاللە لۆمان یارەبی🤲🥺 @wrdila
خەیال🌼: ئیمن گۆتی رەحمت قەپاتە هیچ نەبویتەوە بەس مندالت حازرە لۆ تەبیعی لە خوارێیەو سەری نیویە ژانیشم زۆر بو دکتۆر گۆتی خەمی کرانەوەت نەبی بە پێ زۆر برۆ بەخۆی کرانەوە لەگور ژانی بون دەست پێ دەکا و دەبتەوە دکتۆر چی بە تو گۆت مندالت لە خوارێیە ؟ @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئەرێ والله خوشکم خوا ئاسانی دەکا بەخوای حەمەلیات خۆش نیە مەگەر ناچاری بی ئەمن دکتۆر لەمێژە گۆتی سەری هاتیتە خوارێ وە ڕەحمم قەپاتە مشکیلەی نیە لۆ تەبیعی بەس ڕەحمەکە نابیتەوە لەوەی دەترسێم دەشرێن جار وایە لەگە ئازاری دەبیتەوە ئەوجا نازانم والله کوو دەبی
خەیال🌼: ئامین یارەبی واللەی ئەوەی پێم کرایە کردیتم ئەوەی دیش دەدەمە دەست خوا ان شاءاللە ئاسان دەبی لۆمان سەلامەت دەبین لەگەر توش ان شاءاللە خوشکە جوانەکەم🤲🩷 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ان شاءالله خوشکی من 😍 تەواو ئەویدیش دەدەینە دەست خوای خوای گەورە بێ هیوامان ناکا و باش ئاگای لێمانە 🤲🏻🤍
خەیال🌼: ئامین یارەبی ئەری واللە ئەوەی لەدەست مان هات دەیکەین ئەوەی دیکەش قسمەتە 🤲🥲 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 ئەرێ والله ☹️🤲🏻
خەیال🌼 · Mon Oct 05 2026 03:33:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم چت کردەوە ژان بەری دای ئیمن باشترە بەس ژانم هەر هەیە ؟🥲
خەیال🌼: واللە لەسەر حاری خۆشم خەمی توم بوو خوشکم گۆتم دەبی چی کردبیتەوە واللە هەتا ٤ سبێنێ لەناو کۆلانان دەگەراین لەگەر پیاوم لەناوکاو ژانم نەما پیاوم سبەی سەعات ٩ رۆیی لۆ ئیش فەقیرەی چاوی ئەستور ببو سۆر ببو لۆ خەوێ ئەوانە جێیان خۆشە خەنی بوم گۆتم تەواو دەبی ژانم گەلە زۆر بو دوایە دەنگ و رەنگی نەما زەنگی ئاگادارکردنەوەمان لۆ دەکەن ئەو سەر خرانە 🤦🏻‍♀️😂💔 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 سەلامەت بی یاڕەبی خوشکەکەم ئەمنیش خەمی تووم بوو گۆتم بزانم چی کردیتەوە ئەو وەیش فەقیرەی 🥲😂 هاتوو چۆ زۆر باشە والله بەس ئەمن پێم ناکرێ بەس مادەم دەتانی ئەتوو زۆر بڕۆ کچێ ئەمن دونێ گۆتم ژانەکان ڕێک بن تەواو خۆم دانابوو ببی ئەویش دەنگ و هەستی نەما نازانم زەنگی ئاگەدار کردنەوەیە یان ڕابواردنە 🙂😂
خەیال🌼: ههههه واللە ئەمنیش زۆر مەجالم نیە مالم بەتەنێیە کەس نیە لەگەرم بگەرێتن رۆژ زۆر کورت بوە بەس بە ئیش و نان حازر کردنی رادەگەم شەوانیش پیاوم جاری وایە لەگەرم ناگەرێتن جاری وایە تاقەتم نامینێ بەس تازە لە سەعات ٣ چومە دەرێ لۆ پیاسە هەتا ٤ و ١٥ دەقە هەر خۆشی تێک نادا بەس لەجێی خۆی دەستو شتی دەسورێنی تۆپە قور🥴😂 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 والله ئەمنیش کەس نیە لەگەرم بێ لۆیە ناتانم بڕۆم ڕۆژیش زۆر کورت بووە شەوان خۆشترە لۆ ڕۆیشتنێ کچێ لەوانەیە لە ناکاو سوپرایزت لۆبکا 🥲😂 بەشکم ئێهــ لەو چەند ڕۆژەی ژانمان بێتێ برێم چ والله نازانم کوو دری خۆمان بدەینەوە 🥲😂 با ئەمە حەولی خۆمان بدەین ئەوی دیش خوا ئاسانی دەکا
خەیال🌼: واللە وەکی زەمانی منداریمان چاوشلکانێمان لەگەر دەکەن ئەو سەر خرانە ههههه دەردی منت هەیە بریا مارت نزیک با پێکەوە دەگەراین لۆ خۆمان هەمان وەزح و حال و مالمان هەیە 😂 پاتو مات سەرمان پێکەوە دەنا و دەگەراین ئائا ان شاءاللە خوا ئاسانی دەکا لۆمان ئەو سوپرایزەش بێتن 🥴😂@wrdila
خەیال🌼: ههههه دلی خۆمان دەدەینەوە ئەمنیش هەر وەدەرێم هەر دەبی بێتن کێوە دەچی 😂خوایە ئەوەندەش برواتن بە ئاسانی لۆمان هەر وەخت ناروا🥺🤲 @wrdila
خەیال🌼: هههههه واللە ئەمن وەختم هیچ ناروا واللە خەمت نەبی ئەمنیش بە چ حالەک جێم لۆی کردیتەوە خانیم ٧٥ مەترە وکرێچیمە بەس ئەگەر خورفەی دەبینی کو ئەشیام دانایە هەندەک جلکی خۆمم بردیتەوە کن ماری داکم وەبی جێی خانمی گچکۆکە ببتەوە🥴😂😂 @wrdila
خەیال🌼: ئەیش فەقیرەی لەمن خراپتر حالی توە خوشکم واللە زەحمەتە ئەوجە بۆنی کەرەچیف چەند ناخۆشە مەعاوەلە بکە دیوارەکەی سبوخ بکەیەوە پشت کەنتۆریشت لەجگەی دیوار لێدە کەرەچیفی ناگریتن ئەمن پێش ئەوەی بێمە ناوی وەم کرد دوو سالە لەو خانیەم کەرەچیفی نەبوە بەس بەیتونەی نیە خانیەکە لۆیە هەموو ئەشیام ناو یەکە خوا ئاسانی دەکا لۆت یارەبی ناخۆشە بەس مندالی گچکە خراپە لۆی کەرەچیف لەبەر تەنگە نەفەسیو رەبۆی دوربی خوایە با شتەک نەبی زوو عیلاج بکە هەتا زستان نەهاتیە @wrdila
خەیال🌼: ان شاءاللە دەبیە ساحێب خانی خۆت گیان لەگەر هەموو ئەوانەی حەزیان لێیە ان شاءاللە 🤲🏻🌺 @wrdila
chaw shen🩵 · Mon Oct 05 2026 12:18:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوت مشةوش مةكة زورت نةماية🦦😂
wrdila: @chaw shen🩵 خۆی کڕ کردیە و ئەوجە نازانم 😂🥲 والله زۆر دەترسێم💔 ئازاریشم هەیە دەم دەمە و ڕێک نین ئازارەکان