پری داگرتنی ئەپ
nishtim4an · Wed Oct 07 2026 10:54:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هاورییان پیشنیارتان جیە حەزم لە ماڵی جیاییە ئیستا لەگەڵ ماڵی خەسوم دەژیم کجەکم هەیە خەسوم هیج حەیبیکی نیە بەس زۆر حەزم لیە ماڵی جیا بکەم بجمە خانوی کریوە پیشنیارتان جیە بەرای ئیوە🙁
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

الحمدلله · Wed Oct 07 2026 13:47:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
مالی جیا هەقی جیە بەسەر ئەوەی خەسوت باش بیت یان خراپ مالی و جیا مافێکی ئافرەتە ئەوە مافە بروا بکە هیج شتیک وەک مالی خۆت نیە هەتا زوە برۆ مال جیا بکەوە ڤا مورتاح بیت ئیستە دەزانم هیج مورتاح نیت هەر واشە ئەوسی لە مالی خۆتا ئەیکەی کوا لەوی ئەتوانی بیکەی
jwan_sahde · Wed Oct 07 2026 11:13:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلاهی خوشکم کەس لەماڵی کەس نیە هەموو ئافرەتیک حەزی بەماڵی خۆیەتی هەقی خۆشتە بەس خوشکی جوانم یەک شت لەمن وەرگرە گەر دەزانی ماڵی خەسوت جاری گونجاوە کێشەت نیە ریزت دەگرن مەچوو کرچیەتی دووەم ماڵی جیا بەمەسروفە ماڵ دانان ئەرکی ئیستای ماڵی خەسوت نازانم بەس لەوانیە لەسەر خۆیان بی بەس تۆ ماڵی خۆتبی بەخوای دەبی خەمی ملاکەچایک بخۆی هەمووشت لەسەرخۆتە خۆتباشتردەزانی بارودۆختان چۆنە گەر لەخۆت و هاوسەرت رادەبینی یاربی بەخۆشی وخێرەوە بچیتە خانووی خۆت
nishtim4an: @jwan_sahde دوو شوبرام ماوە ژن بینن گەورەن دایم دەبی جەفیەم لەسەر بی لە ماڵەوە هیج خواردنەک بە دڵی خۆم ناخۆم وە لەبۆ جونە دەرەوەش هەر کات بجینە دەرەوە ماڵی خەسوم پیان ناخۆش دەبی ئیشەکەمان رۆژانەیە دڵنیا نیم دەگونجین لەبۆ کری یان نا😞
jwan_sahde: @nishtim4an ئەها ریک مەبەستەکەی من لیرەیە جیانی من دەزانم قورسە حەدم نیە بڵیم بەرگە بگرە بەس بەخوا زروفەکە گەلک ناخۆشبووە ناترسینم بەس راستیەکەت پی دەڵیم من براژنەکەم گەلک ئاقڵ بوو هەم هاوگیانەکەشم رەبی ماشاللەیان لیبی لەوانەوە فێربووم سەبریان گرت نەچوونەکری تا چوونەخانووی خۆیان رەبی نەخشەبی لەتۆ ئەوەی دەیدیتەکری لای خۆت بیگرە رۆژیک خوا هەرئاسانی دەکە بیجگەلەکری ئەی پارەی کارابا هەم مۆڵیدەدەبی بدەی هەم 24سەعاتیەکە ئەی غاز ئەی سبەی دوو میوانت دی جاری بەو جەوە ساردە هەر مەیکە بەخوای کۆمبارت دەوی سۆپاو نەوتی زیادەتت دەوی کچی وەلاهی من لەهاوینە بیردەکەمەوە کو نەوت بکرم عەیب نیە هەموومان لەورۆژە وەک یەکین خوا پادەشتت داتەوە لەسەر ئەو سەبرگرتنەت دڵنیابە رەبی دەستتخۆشبی سەربلندبی کە جەفیەدەکەی خوا منداڵت سالع بکە هاوسەرت بۆ بهێلی نەکەی خەم بخۆی ها
nishtim4an: @jwan_sahde قسەکەت جوانە بەس ئەگەر بجمە کریوەش هەر خۆ دەتانم پارە پاشەکەوت بکەم ئیستا کە لەگەریانم هیج ئاسودە نیم ئەوە ساڵیک و دوو مانگە لەگەریانم هەموو دەم فکرم لەسەر ماری جیایە ئەتو دەری سەبر بگرە هەتا ئەوەندە سەبر بگرم میشکم تیک دەجی لەگەر فکر کردنەوە دایم لە ژۆرەکئ و بەس ئەگەر ئیشەک هەبی بجمە خواری و یان نان بخۆم ئەوە کەینی ژیانکردنە😞
lanokam · Wed Oct 07 2026 11:14:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا ئەگەر لە من دەپرسی بەزووترین کات ماڵی جیا بکەوە خۆشترین شتە ماڵی خۆت هەبێ هەتا نەڕۆیە ماڵی خۆت نازانی ماڵی جیا چەند خۆشە
ناز · Wed Oct 07 2026 12:21:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەیری مێرددت بکە انجا بڕیار بدە ئەگەر دەزانی ئیشکەرەو پارەی باشی پێ پەیادەبی ئەوە بچۆ ئەگەر نا بەخوا مالی جیا ئەرکی قورسە ئێمە خانوی خۆمانە یەک پارچە ئەزراق ناکرین هەموی لای باوکی دێنێ زۆربەی ژەمەکانیش هەر لەماڵی باوکین نەشچین بۆمان دەنێرن یانی بەس پارەی ئاو کارەبا دەدەین یەشتە بۆمان دەرناهێنێ بەئاسانی بەشەرتێ وا دەبێتە ٣ ساڵ زەواجمان مندالمان نیە ئەرکی مندالیش لەولاوە دەردێ ترە