پری داگرتنی ئەپ
Nun · Wed Oct 07 2026 22:56:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام علیکم باشن جەماعەت الحمدلله دوێنێ ئێوارە منداڵەکەم لەدایک بوو نەخشە لەهەمووان بێت پرسیارێکم هەیە منداڵەکەم کوڕەو ئەوە نێزیکی 26 کاتژمێرە لەدایک بووەو هێشتا میزی نەکردووە، هی کەس هەیە وابووبێت؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (10)

zin · Wed Oct 07 2026 23:00:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گیان بیبە دکتۆر ئەوە هیچ ئاسای نیە چۆن ئەبێت مناڵ شیر بخوا و میز و پیسی نەکا لەوانەیە بۆڕی میزی گیرابێت تا ئەتوانی زوو بیبە
Nun: @shana الحمدلله ئێستا لەگەڵ خۆپیسکردن میزیشی کرد، زۆر سوپاس لۆ خەمخۆریت🥰
zin : @Nun الحمد اللە خوشکم وەڵا خەمم بوو
Nun: @shana زۆر سوپاس جیانە خۆی هەتا 24 کاتژمێر ئاساییە میز نەکات بەڵام 24 کاتژمێر تێپەڕی قەلەق بووم منیش
bahra · Wed Oct 07 2026 23:12:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کو نەتبردتە دکتۆر فەورەن ئیستا دەبی بیبەیە راپەرین لەبەر کلیەی
Nun: @bahra الحمدلله ئێستا لەگەڵ خۆپیسکردن میزیشی کرد، زۆر سوپاس لۆ خەمخۆریت🥰
bahra: @Nun الحمداللە ئاگات لێبی خوشکم جارێ گجکۆکەیە
Nun: @bahra ❤❤❤
wrdila · Wed Oct 07 2026 23:21:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بە داک و باب گەورە بی ڕەبی ساڵح بی لۆت خاتوون گیان گەر ئاسایی بی تەبیعی بوو یان حەمەلیات چەندی چەند بووی ؟
Nun: @wrdila امین اجمعین لەگەڵ منداڵی هەمووان، تەبیعی بوو عادەم ناڕێک بوو ئەمن بەس بەپێی سۆنەری یەکەمم چل هەفتەو سێ ڕۆژ بوو
wrdila: @Nun ئەی خوشکم ئازارەکە کوو بوو ئەمن یەکەم مندارمە زۆر دەترسێم توخوا ژانت سارد بوو یان گەرم چەند بە ژانی وەبووی ؟🥺💔
Nun: @wrdila والله گیان ئەمن دووەم منداڵم بوو لەئێوارەی پێشترەوە ژانم لێبوو سەبر سەبر بەقۆتتر بوو لۆ ئێوارەی دواتر منداڵەکەم بوو بەڵام لەمنداڵی یەکەمم ژانم ساردبوو و هیچ کرانەوەو شتم نەبوو ژانی سناعیان بۆ کردم دوو ڕۆژو شەوەک لەنەخۆشخانەی بووم
wrdila: @Nun ئێ وایە ئەی لۆ دەرێن ئەگەر کرانەوەت نەبی ناتانن ژانی سناعیت لۆ بکەن ؟ ئەمنیش یەکەممە سبەی دەبتە ٣٩ حەفتە هیچ کرانەوەم نیە نازانم چ بکەم زۆر دەترسێم ناشمەوێ تووشی حەمەلیات بم توخوا هێشتا ئەگەر هەیە بە تەبیعی بمبی ؟
Nun: @wrdila ئازارەکەش تەحەمولی دەوێت بەڕاستی بەس مەترسێ خودا کە ئەو بارەی خستۆتە سەرشانت توانای ئەوەشی پێداوی کەهەڵیبگری خوی بۆت ئاسان دەکات و ئەو دەقەی کە منداڵەکەت دەبێت هەمووی لەبیردەکەی🥺🤍
wrdila: @Nun ئێ وایە والله خوا بارەک ناخاتە سەر شانت ئەگەر توانای هەرگرتنیت نەبی 🥺 دەترسێم خوا نەخواستە نەتانم بە باشی قوەت بکەم مندارەکەم نێ یان لێدانی دری تێک چی چوزانم هەزار شتی ناخۆش لە مێشکمە هەر دەرێم خوایە گیان ئاسانی کەی لۆم ژانم بێ و بە ئاسانی قوتارم بی 💔
Nun: @wrdila ئا ئا هێشتا مایتت لەیەکەم درەنگ ژانت دێتێو درەنگ رەحمت دەبێتەوە، وانیە کرانەوەشت نەبێت حەبت بۆ دادەنێن بەس سەری منداڵەکەت هاتبێتە خوار تەواو بۆت دەکەن، ئەوەی منیش هی یەکەم بەس نیو پەنجە کرانەوەم هەبوو چل هەفتەو چار پێنج ڕۆژبووم
wrdila: @Nun یانی ئەگەر سۆنەر بکەی و حەیبی نەبی دەتانی زیاتر ڕاوەستی ؟ ئەخر دەرێن ئەو حەبە بەس لە ولادەی هەیە وەیە ؟ ئەگەر لە ولادەش بە خۆت هەرگری دوایی دەتانی بچیەوە کن دکتۆری خۆت کوە ئەمن لێ نازانم ؟
Nun: @wrdila خوا لۆت ئاسانکا و ان شاء الله هیچ شتەکی خراپ نایەتە پێش و بەسەلامەتی قوتارتان دەبی، خۆشت قەلەق مەکە بەخوا خوا هەرچی نوسیبی هەر ئەوەیەو هە ئەوەش خێری تێدایە بۆت بەس زۆر دوعابکە حەمامی گەرم بکە هێلودارچین بخۆ خورما بخۆ پیاسە بکە جیماع بکە.. لۆژانەکەش عەیب نەبی کوو پیسایی دەکەی ئەوها قوەت دەکەی واتە قۆتەکەت دەخەیتە سەر کۆمت..
wrdila: @Nun ئامین بەتەمای خوای زۆر مەمنون خاتوون گیان ئەوانەم هەموو کردیە بەس پیاسەکەم کەم پێ دەکرێ هێلەکە نا بەس دارچینەکەم کڕیە بەتەمام بیخۆم زۆر ناخۆشە درم پێ هەر دەچی 🥲 دەرێن دەبی قوەت بخەیە پێشەوە حەیب نەبی نەک کۆمت
Nun: @wrdila بەڵێ نێزیک چل و یەک دەتوانی چاوەڕێ بکەی بەمەرجێک جوڵەی منداڵەکە باش بێت.. بەڵێ لەولادەی بۆت دەکەن و هەرلەنەخۆشخانە دەبی لەژێرچاودێری خۆیان هەتا دەتبی، دکتۆری خۆت بەس لەعیادەی لەگەڵتە تەواو پەیوەندی پێتەوە نامێنێت
Nun: @wrdila خۆی هێلەکە زیاتر بەکاردێت ئەمن هەردووک ئاوی گەرمم لەسەری دەکردو دامدەپۆشی کە ساردبەوە دەمپارزنی و دەمخستە سەلاجە کە سارد دەبوو ئینجا دەمخوارد... نا هەتا ولادەش مامانەکان پێت دەڵێن کوو پیسایی دەکەی ئەوها قووەت بکە..
wrdila: @Nun @Nun نا گیان دکتۆری خۆم لەگەرم دەبی بەتەمای ئەهلیم لۆیە گۆتم ئەگەر بێت و حەبەکە لەوێ پێم هەرگرن دەتانم بڕۆمەوە خەستەخانەکەی خۆم لە ولادە ئیزن دەدەن ؟ هێل و دارچین پێکەوە تێکەر کەم ؟ ئەتوو ئیسفادەت لێ کرد هەستت کرد کە سوودی هەبووە ؟
Nun: @wrdila ئەمن هەموو ئەوانەی گۆتم کردیتم ئینجا ناتوانم بڵێم ئیسفادەم لەهێل و دارچینەکە کردیە یان نا چونکە ئەوها دیار نابێت.. بەخوا نازانم زەحمەتە ئیزنت بدەن بەس جا لۆ وادەکەی لەدکتۆری خۆت بپرسە ڕەنگە لەئەهلیش بۆت بکەن..
Nun: @Nun چونکە ئەو حەبە بەدۆزە شەش سەعات جارێک بۆت دەکەن دیارنییە کە بەچەند حەبان منداڵەکەت دەبێت... بەڵێ تێکەڵیان بکە
wrdila: @Nun بە دکتۆرەکەم نەگۆتیە بەس گۆتم ناتانی دەرزی ژانم لۆ بکەی گۆتی ئەگەر ڕەحمت نەبیتەوە ناتانم بکەم بەس لۆ ئەو حەبەی دەرێن بەس لە ولادە هەیە لۆیە پرسیارم کرد دەی بەتەمای خوای دەستت خۆش بی خوشکم زۆر سوپاس
Nun: @wrdila بڵێم چی ئەمن لەهی یەکەمم یەکەمجار چوومە ئەهلی لای مامانێک ئەویش یەکسەر باسی عەمەلیاتی کرد گوتم ئەی دەرزی گۆتی کەیفی خۆتە ئەگەر دەرێی دەرزی دەرزیت لۆ دەکەم ئەگەر دەرێی حەب حەبت لۆ دەکەم ئەگەر دەرێی عەمەلیات عەمەلیات بەس من ئەقرم نەیگرت ئاخیری چومەوە ولادە بەخوا خوشکم هەر ولادەکە باشترە چونکە ئەهلی ناتوانن مەسولیات هەرگرن بچوکترین شت هەبێت دەتکەن بەعەمەلیات.. بەدڵی خۆشت بکە گرینگ ئەوەیە ئەو کەسەی کە دەچیتە لای خۆت مورتاح بیت لەکنی...
wrdila: @Nun والله خوشکم هەتا ئێستا کرانەوەم نیە نازانم چ بکەم نامەوێ حەمەلیات بکەم ڕەحمیشم نابیتەوە ولادەش ئەوەندە بە خراپ باسی دەکەن نەبیتەوە نازانم برێم چ دوعام لۆ بکە توخوا خوای گەورە ئاسانی کا لۆم
Nun: @wrdila یاربی خواگیان لۆت ئاسان کات و بەساغ و سەلامەتی لەباوەشی بگری جەرگم
wrdila: @Nun ئامین ئامین یاڕەبی زۆر سوپاس گیانەکەم ئەزیەتم دای
Mam · Wed Oct 07 2026 23:26:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تەمەنی درێژبێ بەنازی داکو بابی گەورەبی خوشکم چەندی زوە بیبە دکتۆری تاخیری مەکە زۆر خراپە
Nun: @Mam میزی کرد الحمدلله
سۆما · Thu Oct 08 2026 03:37:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هیمن وابوو ئیلاعەفازەم لەبەرکردبایەوەمیزیدەکرد بهزەعمەت تاسونەت نەکری باشنابی
Nun: @سۆما منیش حەفازەم لەبەری کردەوە میزی کرد☹️
nurabdulla · Wed Oct 07 2026 23:49:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بە تەبیعی ؟؟
Nun: @nurabdulla بەڵێ
nabat · Thu Oct 08 2026 00:18:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەتەقەل مندالت بووە ؟
Nun: @nabat نا الحمدلله بەس یەک دوو تەقەڵم لەسەرەوە هەبوو
nabat · Thu Oct 08 2026 17:37:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لەخوای بەزیادبئ وللە منیش بەتەمای تەبیحیمە ئ من ٣١ هەفتەیە
Nun: @nabat خوا لۆت ئاسان کات یاربی ، ان شاء الله بە ساغ و سەلامەتی لەباوەشی دەگری
nabat · Thu Oct 08 2026 20:27:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئامین جەرگم
nabat · Thu Oct 08 2026 20:29:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەس جەرگم پرسیاریک پەرۆت زۆر بردبوو@nun
Nun: @nabat وابزانم شەش حەفت پەڕۆ دەبوو هیچی نەماوە بەڵام کەمیشی نەکرد..
Nun: @Nun پەڕۆکەکانم گەورەبوون