پری داگرتنی ئەپ
Nega🎀 · Fri Oct 09 2026 00:20:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان ئەم پەتای وەرزیەم گرتووە وەزعم زۆر شڕە ناو قورگم ئازاری زۆرە جا لوتم گیراوە سەریشم لەگەڵی ئازاری زۆرە حەملەکەم ١٦ هەفتە و ٤ ڕۆژە چیبکەم تا زوو چاک بمەوە توخوا شتێ زیانی نەبێ بۆم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

زەردێ💛 · Fri Oct 09 2026 00:27:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمۆکسلین لەوەزیاتر ناتدەنێ
hadya · Fri Oct 09 2026 15:35:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەهێ بکوڵێنە بیخۆ زۆر باشە هەم بۆ حەملەکەشت زۆر ئیسفادەی هەیە
پەری🤎 · Fri Oct 09 2026 00:33:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من ١٧ هەفتەم عیلاجی تایبەت بە حەمل هەیە بۆ پەتا و شت
Nega🎀: @gully🤎 چومە سەیدەلیا وتی ئاوت بۆ دادەنێم لەگەڵ پاڕاستۆڵ کەچی هیچ باش نەبووم
پەری🤎 · Fri Oct 09 2026 00:34:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
پرسیارێ تر خاتون گیان کۆتا عادەتت کەی بو ڕەگەزئ دەرکەوتوە
Nega🎀: @gully🤎 ١٠/٦ بوو گیانەکەم ئەرەوەڵا دەرکەوت کچە ئەوەی من لە هەفتەی ١٤ کردم دەرکەوت
پەری🤎: @Nega🎀 خوای گەورە بۆت بهیلیت دلم منیش ١٢/٦ منالەکەم خوڵقاوە ئیستا ١٧ هەفتەم لە ١٦ هەفتە کردم وتی قاچی جوتە دانیشتوە بەس بە کچ ئەجیت زۆر ناخۆشە ئاوا قەلەق ئەبیت ئیتر نزانم
Nega🎀: @gully🤎 قوربان بم ئیشەڵا خوا بە دڵی خۆتت لەگەڵ دەکات 💕
EsRa · Fri Oct 09 2026 04:04:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا من پێش مانگەک گرتم زگم ٢٣-بۆ ٢٤ هەفتە بو جا گەروم دێشا و تای سارد و گەرمم گرتبو و ئینتیهابم هەبو دکتۆری خۆم بۆی نوسیم هی ئافرەتان ئامۆکسلین ٥٠٠ خرام رۆژی ٢ دانە ئاسایە وتی و ٢ بتل بچوک موخەزی پاراستیمۆل یان بۆم دانا هەر پیی چاک نەبوم حەبی پاراستیمۆلی بۆم نوسی ٥٠٠ خرام ئەویش رۆژی تا ٣ دانە ئاسایە وتی و حەبی ڤیتامین c بۆم نوسی ئەویشم وەرگرت و لە سەیدەلیە بی ئەوەی دکتۆر بۆم بنوسێ یەک دانە لەو حەبە تیژەکان ئەوەی هەناسەت دەکاتەوە لەوانم هەلگرت بە تامی نەعنا ئیدی چاک بوم بە ٣ رۆژ بە تایبەت ئامۆکسلینەکە چاکی کردم چونکە گەروم دیشا ئەستور ببو ئینتیهابی گرتبو ئیستا زگم ٢٧ هەفتەیە هەست دەکەم وا دیسان دەردەکە دەگرمەوە گەروم جار جار دیشی جا نازانم