پری داگرتنی ئەپ
Mina🧚 · Fri Oct 09 2026 20:50:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەرێ وەرن ژنینە باسی شتێ بکەین دورلەبابەتی دوگیانی ومناڵ هەربەڕاست کێ ئەوبەرنامەی ڕوداوی بینیوە هی دکتۆرئاراس بەڕاستی ئەگەربەگوێی ئەوان بکەین ئەبێ هەرچی کەلوپەلی ناوماڵ هەیە فڕێی بەینەدەرێ من هەربەنیازبوم دەستێ مەنجەڵی چاک بکڕم ئێستا ترسم هەیەنازانم چی ئەسڵو چی حادیە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

زەردێ💛 · Fri Oct 09 2026 21:03:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوای جا دوکانەکان هەموو شتی حادی دێنن یەک شتی چاک و ئەسڵ نیە گەر هەش بێ بە سێ قیمەت دەت دەنێ کە خودی خۆم کە وا ١٠ساڵە ماڵم کردوە تا ئێستا مەنجەڵم نەکڕیوە ئەو مەنجەڵەی کە لە بوکێنی بۆم هات هەر ئەوە چوار ساڵە بەتەمای کڕینم دەسەڵاتم نیە بیکڕم ئی هەرزان هەیە بەڵام هەر بەچاو دیارە کە زو خەراپ دەبێ گرانیش ئێ بەخوای لەدەسەڵاتم دانیە بیکڕم سفرەش ئێ هەر ئەوانەن وەللە کە دەتەوێ ڕای بێخی هەر لەناو دەستت دەدڕێ لە بێکەڵکیان کەم دوکان هەیە سفرەی تر بێنێت و بیکڕی هەر ئەو نۆحە خراپانە دێنن
Mina🧚: @Zardem💛 کچێ بەخوا منیش هەر لەومەنجەڵانە بەکاردێنم ڕاسدەکەی بەخوادوکاندارەکانیش هەرلەخەمی پارەکەی خۆیانن لەخواناترسن هەزارسوێندەخۆن شتی حادی بەئەسڵ دەتدەنێ کچێ لەوبەرنامەی باسی هەموشتی کردکەچەن خراپن بەخوابۆیە نەخۆشیش هێندەزۆربوە
زەردێ💛: @Mina🧚 هەموو ماڵێک دانەیەک دوو دانە نەخۆشی هەیە هۆکار خواردنەکەیە بەخوای
Mina🧚: @Zardem💛 ڕێک وایە چونکە ئەوکەلوپەلانەی خواردنی تێدادەخۆینو حازری دەکەین هیچی تەندروست نینە خواردنەکان ژەهراوی دەکەن خواهەمولایەک بپارێزێ
نێرگز 💎 · Fri Oct 09 2026 21:35:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون سێتی ستیلی ئەسڵ زۆر باشە بەو زۆر گرانە ١٠٠ هەزار بۆ سەرەوەیە خاتونێک داینابو ئەیوت تەنها گەرمی بکە پێش چێشتلێنان بۆئەوەی پیای نەنوسێ بەس بەڕاستی گرانە منیش دەمێکە بەنیام بیکڕم بەس زۆر گرانە بەس زۆر باشە بەشی زۆر ئەکات بەشی ١٠ ساڵ زیاتریش ئەکات چونکە هیچی لێنایەت وەک ئەم تیڤاڵ و شتانە نیە یەکسەر هەڵئەیات من ئێستە فافۆن بەکارئەهێنم
Mina🧚: @نێرگز 💎 ڕاستەکەی دکتۆرەکەش دەیگوت ستیلەکە لەهەموی باشترە بەڵام ئەویش دەبێ لێی بزانی کەئەسڵە یاخود نا کچێ منیش هەر ئەوتیڤاڵە هەرزانانە بەکاردەهێنم داشکاندن کرابو بۆمەنجەڵ وتم بادەستێکر چاک بکڕم لێی بحەسێمەوەکەچی دوای ئەوەی ئەوبەرنامەم دیت ئێستا زانیم بۆچی ئاواهەرزان دەی فرۆشن چونکە حادین
Nunu🩷 · Sat Oct 10 2026 02:55:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
به خواي منيش له خه فه تي قازان سه رده نيمه وه جوار ساله هه مه كه لكي نه ماوه ،، تخوا ج نه وعه ك باشه
Mina🧚: @Nunu🩷 دەڵێ ستیلەکە لەهەمووی تەندروسترە بەس ئەبێ بزانی کامەئەسڵیەکەیە ئەسڵیەکە ڕەنگی ناگۆڕێ
🌸A🌸 · Sat Oct 10 2026 08:54:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەرنامەکەم نەبینیوە جگە لەمەنجەڵ باسی چ شتێکی تر ئەکا کەخراپە و بەکاری دێنین ؟
Mina🧚: @عائیشە وەڵا خوشکم چیت بۆ باس بکەم بەقسەی دکتۆرەکەبێ ئەبێ ئەوکەلوپەلانەی لەماڵەوە بەکاری دەهێنین هەموی فڕێبدەین باسی قاپی خواردنو مەنجەڵو کاسەی نانو سفرەو کەوچکو گەوگیرو حافیزەی پلاستیکو کچێ لەکەوچکەچا بگرە تا مەنجە هەموویی باسکرد