پری داگرتنی ئەپ
wrdila · Sat Oct 10 2026 15:36:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتوونەکان باشن ان شاءالله ئێسکی حەوزم زۆر ژان دەکا و ناو قەلبم زۆر قوڕس بووە سکم ٣٩ حەفتە و ٢ ڕۆژە ئەنگۆ کەستان وەبووینە ؟ ئەمن ڕەحمیشم قەپاتە و ژانی ڕاستیم نیە 🥲💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

asmaa~🍇🩷 · Sat Oct 10 2026 19:04:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئێسکی حەوز و لاتەنیشتەکان ڕان لای من بو هەر مردم💔بەس سەری نەهتبوە حەوز بە نەشتەرگەری بوم😁
wrdila: @ئەسماا🐣❤️ والله ئەمن ناو حەوزم دێشا بەس وەچی ئەوڕۆ نا ئەوڕۆ بێ حەد دێشی هەتا تەنیشتەکانیشم زۆر ژان دەکا پشتیشم لەگەر ژان دەکا زۆر ئیمن سەری زۆر هاتیتە خوارێ بەس ڕەحمم نەبوویتەوە ژانی ڕاستیشم نیە 🥲 تازە بووتە ناخۆش نەبوو حەمەلیات ؟☹️💔
asmaa~🍇🩷: @wrdila ئەوە هی قورسی منالەکەیە گیان ئەو ئازارە انشاء الله بەسەلامەت نەجاتت دەبیت + نا کچەکەم وا سال و نیوە وا خەریکی سکی دوەمم خوا بیدات😁
wrdila: @ئەسماا🐣❤️ والله نازانم ئەوڕۆ بێ عەد ئازاری هەبوو یاڕەبی خوای گەورە منداری ساڵحت پێ بدا خوایە گیان 😁
🥹💙HAKAN · Sun Oct 11 2026 14:11:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
kche xushkam dlay xot tund maka inshala ba tabe7e dat be jare zua hishtan chaware bka dlakam🥹
wrdila: @💖ROVAN💙NIVAN wallahi wadakam enshalla chaware dabm awrosh baba zor zor xoy raq daka zor wa wrda zhanakishm leya bas kama zorish datrsem 🥺💔
sidra · Sat Oct 10 2026 15:52:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەوە نزیک بونە بۆیە وایە گەر ئازارەکە زیاتر بوو زوو زوو ئازار گرتی بچۆ بۆ خەستەخانە
wrdila: @sidra ئەخر ڕەحمم قەپاتە ئەگەری هەیە ببیتەوە ؟
sidra: @wrdila بەڵێ هەیە هەتا ٤٠ هەفتەیش کرانەوەی نیە لەگەڵ ئازار و مناڵ بونا ئەکرێتەوە
wrdila: @sidra دەی ان شاءالله ئاخیر مەوعیدم پێنجشەمەیە تا ئەو کات ڕاوەستم برێی ئەمەلەک هەبی ؟ توخوا دوعای خێرم لۆ بکە خوای گەورە ئاسانی کا لۆم زۆر دەترسێم 🤲🏻💔
sidra: @wrdila آن شاءاللە خوای گەورە بە ئاسانی هەردوکتان بە سەلامەتی ڕزگارتان ئەبێت و بە سەلامەتی لەباوشی بکەی یارەبی وە لەناو ئاوی شلەتێن دانیشە یا بە ئاوی شلەتێن زوو زوو خۆت بشۆ کرانەوە و ئازار ئەتگرێ من یەکەم مناڵم تەبیعی بوو هیچ ئازارم نەبوو بەیانی کەی لەناو حەوزێکی بچوک لەناو ئاوی شلەتێن دانیشتم بۆ ئێوارە کەی ئازار گرتمی و الحمداللە زووش نەجاتم بوو
wrdila: @sidra توخوا بەڕاست کوو ئازارت نەبوو ؟ والله خوشکم خورما ڕۆیشتن ئاوی گەرم خۆ شوشتن یانی نازانم برێم چ هەموو شتم کردیە یەکەم منداریشمە دەرێن لۆیە زوو ناتبی کچیشە بە حیساب کاری خۆی تەواو ناکا کەچی ٥ ڕۆژەکم مایە نۆ ڕۆژەکەش تەواو دەکەم توخوا کەمەک باسی کە کوو ئازارت نەبوو لە ماوەی چەند سەعات قوتارت بوو مەمنون دەبم جوابم دەی
sidra: @wrdila هی منیش کچ بوو ٣٨ هەفتە بوو بەس هی من پەنجەیەک کرانەوەم هەبوو بەس هیچ ئازارم نەبوو خوماشم زۆر ئەخوارد وەڵا ڕۆژێکی چومە ماڵ دایکم لە کۆتایەکان زۆربەی ڕۆژ لەوێ بوم ئەترسام بەتەنیا بم و ئازار بمگرێ جا ڕۆژێ لەوێ بوم بەیانی کەی تەقریبێ سەعات ١٠ و ئەو ناوە بوو چومە ناو ئاوێکی شلەتێن دانیشتم نزیکەی سەعاتێک ئەبوو دوای دەرچوم بۆ ئێوارە کەی سەعات ٥و٦ ئازار گرتمی تا پیاوەکەم لە ئیش هاتەوە و چۆن ئەشیاو شتم بۆ بێنن لەماڵ خۆم من لەماڵ باوکم هەمیسان بە ئازارەوە بە ئاوی شلەتێن خۆم شۆری و جلی پاکم لەبەر کرد و پیاوەکەم و دایکم هاتنەوە و چومە خەستەخانە تا سەعات ٩و نیو تەواو بو مناڵیشم لەدایک بوو تەقەڵیشم هەبوو دورینەوەشیان تەواو کردبوو
sidra: @sidra بەس هەوڵدە لەکاتێ ژان هاوار و قیژە مەکە لەباتی هاوار و قیژە کردن قوت بدە ناو گیانت بۆوەی زوتر نەجاتت بێ ئەڵێن چەن فیزاح و هاوار بکەی درەنگ تر نەجاتت ئەبێ من بەس لەکاتی برین کەمێ هاوارم کرد ئەویش بەنجەکە جوان نەیگرتبوم
wrdila: @sidra ماشاءالله خوا لێتی نەستینی یاڕەبی والله ئەمنیش هەموو ڕۆژ دەچمە ناو ئاوی گەرم خۆم دەشۆم دەڕۆم خورما دەخۆم نازانم لۆ هیچ کرانەوەکم لۆ دروست نابی تەقەرەکان ناخۆش نەبوون ؟ والله دەمگۆ لە جیات ئەو هاوار و قیژەیە قوەتی ناوەوە بکەم باشترە زووتریش قوتارم دەبی حەول دەدەم ان شاءالله زیاتر قوەت لۆ ناوەوە بکەم نەک هاوار بکەم دەست و چاوت خۆش بی ڕەبی گەلەک مەمنونم خوای گەورە لێت ڕازی بی یاڕەبی هەموو مندار بوونەکت بە ئاسانی بی و ساغ و ساڵح بن لۆت
sidra: @wrdila وەڵای ڕاستی مناڵ بون بە عەمەلیات و بە تەبیعیش ئازاری هەر هەیە من هەردوکیم بینیوە بەس تەبیعی کەم پێ ئاسانترە ڕاستە ئازار ئەبینی بەس هەر ئەوەنە مناڵەکە دەرچوو ئەو ئازارت نامێنێ وە دوای ڕۆژێ دوان بە پێی خۆت ئەڕۆی سوپاستەکەم گیانەکەم لەگەڵ تۆشا آن شاءاللە ❤️
wrdila: @sidra والله ئەمن زۆر لە حەمەلیات دەترسێم هەر تەبیعیەکەشم پێ باشترە ئەگەر خوا بیکاتە قسمەتم سەلامەت بی یاڕەبی گیانەکەم 🤍 گەر بزانی تەخوا ئەو ڕاوە خەت خەتانەی جسم ئەها سۆر و مۆرەکان دەڕۆن ؟ توخوا زۆر درم پێ توند بووە هەموو جسمیشم بویتێ
sidra: @wrdila ئەرێ وەڵا عەمەلیات مردنە آن شاءاللە چی باشە خوای گەورە ئەوەت بۆ بکات یارەبی وەڵای گیانەکەم من بۆ هیچ یەک لە حەملەکانم هیچ شتم بەکار نەهێناوە بۆ راوی سک بەس خۆی دوای مناڵ بون دوای ماوەیەک کاڵ ئەبنەوە و نامێنن ئیتر نازانم گەر کەس بۆ کەسیش بگۆڕێ بەس هی من دوای مناڵ بون دوای ماوەیەک وردە وردە کاڵ بونەوە و نەما
wrdila: @sidra سەلامەت بی یاخوا ئامین ئامین ئێ وایە گیانەکەم ان شاءالله هی منیش وا دەبن زۆر سوپاست دەکەم بە قوربان ئەزیەتم دای زۆر مەمنون لۆ قسەکانت خوا خێرت بنوسی یاڕەبی 🤲🏻🤍
sidra: @wrdila قوربانی گیانەکەم سوپاسی ناوێ خوای گەورە یارمەتی دەرت بێت
wrdila: @sidra ئامین ئامین یاڕەبی زۆر مەمنون 🥺🤲🏻
خەیال🌼: ئەمنیش سبەی مۆعیدی دکتۆرم هەیە بزانم کرانەوەم هەیە یان نا بەس دوو رۆژە ژانەسەر بەرم نادات زۆر بێتاقەت بومە قوەتم نیە بە پێوەش راوەستم گەرانیشم نەکرد ئەورۆ سەرم دەسورا بەس ژانم هەیە کەم کەمەو دەرواتن خوایە بە ئاسانی قوتار بین لەوانەیە رەحمت ببتەوە خوشکم لۆیە ئەو رانانەت ژان دەکا چەند ژانی دامەن و ران ببینی ئەگەری کرانەوەی رەحمی هەیە ان شاءاللە خوشکی من کەینێ دەچیەوە کن دکتۆر؟
wrdila: @خەیال🌼 ئامین خوشکم ان شاءالله کرانەوەیە بەس باوەڕ ناکەم چونکە هیچ لینجاتی و شتی نابینم دەرێن ئەگەر هیچ نەبینی یانی نەبوویتەوە نازانم ئەوجە 💔 یاڕەبی خوشکم ئەتووش کرانەوەت هەبی ان شاءالله خەبەرم بدەوە درم لە کنت دەبی بزانم دکتۆر چت پێ دەرێ ئەمن ئاخیر مەوعیدی خۆم ١٥ مانگە گۆتیشی هەر ئەو وەختی وەرەوە ئەگەر نەبووبیتەوە دەیکەمە حەمەلیات با ئەو ژانەی بەلاش نەبینی مادەم ڕەحمت نابتەوە ئەمنیش دەرێم ئەگەر بەبە کێشەی نەبی چاوەڕێ دەکەم بزانم بەشکم ئێهــ خوا ڕەحممان پێ بکا بەس ئەوڕۆ بێ عەد ناو حەوز و ڕانەکانم دێشی نەوعەکە دەڕۆم دادەنیشم بە هیچ ژانەکەی کەم نابی هەتا دایتیەوە پشتیشم
خەیال🌼: ان شاءاللە نیشانەی کرانەوەیە جەرگم لۆ هەردوکمان ئەمن ژانە پشت و مەمک کوشتمی سبەش مۆعیدی دکتۆرمە بەتەمای خوای ئائا وەدەکەم خەبەرت دەدەمەوە بێ خەبەرت ناکەم شەرت نیە خوشکم کرانەوە نیشانەی دیار نیە ئیلا دکتۆر دەزانیتن خوشکی من ٢ مندالی بوە بە تەبیعی دەیگۆت هیچ دەردراوەکم نەبوە هەتا چویمە ویلادەی بەس دەبی ژانە پشت و زگ و دامەن بە توندی ببینی رێک کاتی خۆیتی زۆرجار هەر لە خەستەخانەش سەراوی دەتەقێنیتن دکتۆر ئیوی هەردوکی دکتۆر سەراوی تەقاندیە لۆیە بەس کرانەوەمان هەبی و ژانمان بێتێ لۆ تەبیعی موشکیلەمان نامینێ دەرزیمان لۆ دەکان یان حەب ان شاءاللە توشی عەمەلیاتی نابین🤲🏻🤍 @wrdila
خەیال🌼: بزەبت سۆنەری بکە بزانە بەبەکە باشە ئاوی باشە و پیسایی و شتی نیە ئەگەر موشکیلەی نەبو چاوەرێکە یەکسەر مەیکە عەمەلیات بزانم ئیمنیش هەتا کەینێ مۆعیدی دادەنێ لۆم بەتەمای خوای🥲🤲🏻 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 دەی بەشکم ئەمەش وەبین بە دەردراو و شتی نەبی ان شاءالله تووشی حەمەلیاتی نابین والله ئەوڕۆ بن زگ و ناو حەوزم زۆر زۆر ژانی دەکرد هەستم بە قورساییەکی زۆر دەکرد بێتام بو بەس زۆر زۆریش خۆی ڕەق کردیە ئەوڕۆ زۆر ئەزیەت دام پشتیشم ژان دەکا ئەمن سینگم حەیب نەبی بەس قاوەییەکەی دێشی ئەویش کە دەست لێ دەدەم ئەگەر نا وەچی دی هەندە ئازاری نیە
خەیال🌼: ئەمن دونێ ژانە زگ و حەوزم زۆر بو چومە ناو ئاوێ لۆیە کە هاتمە دەرێ ژانم گرت قیچەک دوایە نەما بەس ئەورۆ مەمکم گەلەک ئەستور بوە دێشی پشتیشم ناتانم خۆم راست بکەمەوە ئائا خۆمان با مشەوەش نەکەین خوشکم گەورەیە دوو مندالی بوە بە تەبیعی ئێستا مندالە گچکەکەی وا دەچتە رەوزەی زۆر قسەی لەگەرم کرد گۆتی بە دەردراوی نیە بەس دەبی رەحمت ببتەوە و ژانی ببینی لەوێ دکتۆر بەخۆی یارمەتیت دەدا سکواتی زۆر بکە ئەمنیش ئەورۆ کردم بەتەمای خوای ان شاءاللە خوا بە دلی من و تو دەکا شەرت وەیە بەبەکانیش سەلامەت بن ئەمن گەلەک لەمێژە سۆنەرم نەکردیە قەلەق بومە دەرێم بەس سۆنەری بکەم بزانم کوە 🥹🥲 @wrdila
wrdila: @خەیال🌼 نا نا حەیبی نابی ان شاءالله بەبەش باش دەبی دەی ئەمەش چاوەڕێ دەبین ئەوجە بەتەمای خوای مادەم خوشکیشت وەبرێ ئەو لەمە باشتر دەزانی و ئەزموونی کردیە 🤍
هێلین · Sat Oct 10 2026 18:35:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من زگم ٣٠ هەفتەیە زگم زۆر ئیشیت هەندیک کات بروسک ئەکات ئەبی بۆ وابی
wrdila: @هێلین ئەوە نزیک ئاخیرەکانی سەبر سەبر ئێشەکان دەست پێ دەکات ان شاءالله بە ئاسانی قوتارت دەبی ئەگەر ژانەکانت ڕێک بوون و دایەوە زگت ئاگات لێبی نەوەک تووشی پێش وەختە ببی بەس ئەگەر ژانی ناڕێکت هەبوو و وە بە پار دانەوە و ئیسراحەت ڕۆی ئەوە ئاساییە
هێلین: @wrdila لە دوێنێوە وام جار جار زگم ئیشی پشتم ئیشی بروسک ئەدا لە کۆمم
wrdila: @هێلین ئەگەر ژانەکان دەم دەمینە ئاسایین بەس ئەگەر ژانەکان ڕێک بوون و لە دوو یەک بوون تەلەفۆن لۆ دکتۆرەکەت بکە حەول دە ئیسراحەت بکەی لەوەیە ئەو ماوەی خۆشت ماندی کردبی بەخۆشی وەختتە ژانەکانت دەست پێ دەکەن