پری داگرتنی ئەپ
Shayma · Sun Oct 11 2026 15:05:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خوشکان من حەملەکەم خاریج ڕەحم بوو دوێنێ دەرزی کمیایان لێ دام کەس هەبووە وابوو بێت چەند دوای ئەوە کۆرپەکە دەڕوات
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

lanokam · Sun Oct 11 2026 15:23:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تۆ سکەکەت چەند هەفتە بوو؟
Shayma : @lanokam هەشت حەفتە بوو
lanokam: @Shayma ئەی منداڵەکە لە کوێ دروستت بو بو ؟
Shayma : @lanokam لەناو بۆری ڕەحمم دروست بوو ئازارێکی زۆرم هەبوو لەگەل خوێن بەربوون
lanokam: @Shaymaدیارە بۆڕیەکەت نەتەقیوە ئەوەی تۆ
Shayma : @lanokam وەلا گیان نزیک تەقین بوو خوا ڕەحمی کرد تووشی خوێن بەربوون بووم دەنا عملیاتیان دانا بۆم وتیان بۆری ڕەحمت لادەبەن یەکەم منداڵیشمە
lanokam: @Shayma وەڵا گیان منیش پار ساڵ وابوم منداڵی خاریج ڕەحمم پەیدا بو بۆری ڕەحمم تەقی عەمەلیاتیان بۆم کرد
Shayma : @lanokam منیش دەرزی کمیایان لێم داوە ئەڵێن نەروا بەوە شەمە عملیاتت دەکرێی توو زگت کردەوە لەدوای عملیات
lanokam: @Shayma بەڵێ گیان ئێستا کچێکم هەیە تەمەنی نزیکەی ٢ مانگە
lanokam: @lanokam ببورە نزیکەی سێ مانگە
Shayma : @lanokam الحمداللە خوا تەمەنی درێژ و پڕ بەرەکەت بکات بۆت یارەبی لەدوای عەمەلیات هیچ فەحس وشتیان بۆت کرد من چونکە تازە ساڵێک و نیوە شووم کردووە یەکەم منداڵیش بوو هیچی لێ نازانم
lanokam: @Shayma نەوەڵا هیچی بۆ نەکردم وتی زوو حەمل دەکەیەوە سوپاس بۆ خوا زوو سکم کردەوە منیش یەکەم حەملم بوو
Shayma : @lanokam الحمداللە دەستت خۆش بێت سوپاس بۆقسەکانت انشااللە خوا سەلامەت و تەندروست دەکات
lanokam: @Shayma زۆر سوپاس گیانەکەم ان شااللە تۆش بە سەلامەت ئەوەیان دادەنێی و بە زووترین کات حەمل دەکەیەوە پەنا بەخوا
Shayma : @lanokam قوربانی گیانەکەم ئامین انشااللە❤️