پری داگرتنی ئەپ
dalia · Tue Oct 13 2026 12:24:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو کی بە نیو بەنج نەشتەرگەری کردەوە😭زۆر ئەترسم چونە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (7)

سارا · Tue Oct 13 2026 12:50:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا گیانەکەم ترسی ناوی من کردومە تەمەنیشم بچوک بو ئەوکات بەس دەرزیەکە ناخۆشە من خۆم لەدەرزی دەترسم بۆیە پیم ناخۆشهدەنا هیچ ترسی ناویت
dalia: @سارا هیج هەست ناکەی؟
سارا: @dalia ناوەڵا هیچ هەست ناکەی چیت لیدەکەن ئاگات لیە بەس هەست بە هیچ ئازاریک ناکەی وەک ئەوە وایە تەنیا سەیرت بکەن دەستت لینەدەن
dalia: @سارا زۆر ئەترسم زۆر بەجەند دەقە مندال دەدەنەوە
سارا: @daliaوەڵا ترسی ناویت بەس کەلە عەمەلیات هاتیە دەری وناڵەکەت دەدەنەوە
dalia: @سارا لۆ بەخۆت نیشانی نادەن
سارا: @dalia با نیشانت دەدەن کەنیشانیان دای ئەوکات جلی لەبەر دەکەنو دەیدەنە حایلەت تاخۆت دەچیە دەری
سارا · Tue Oct 13 2026 12:57:30 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وە خۆت زۆر بەسەریحی کاتت لیدەڕوا کە مناڵەکەیان دەرهینا ڕیک ئەی دەنەوە دەست حایلەکەت تا خۆت دەیە دەری هەموو شتیکی بۆ تەواو دەکەن بۆ مناڵەکەت مەعیدەو شتی خاوین دەکەنەوەو تەواو
گەشبین · Tue Oct 13 2026 13:07:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەو ترسەی نیە کە باسی ئەکەن من خۆم زیڕەم کردبوو لە دەرزیەکە کەچی هەر بەقەدەر ئەوە ئێشیهات کە خوێنت لێ دەرەهێنن ، بۆ کاتی عەمەلیاتەکەش هەست بە هیچ ناکەیت یانی ئازار و شت ، من هەستمەکرد لە سکێتل مۆتەکەی چاڤیلانام کە ئەجوڵام🥲😂
dalia: @گەشبین 😭🥲زۆر ئەترسم انجا نازانم ج دەبی🥲🥹
گەشبین: @dalia پشت بەخوا ببەستە هیچ نیە ترسی ناوێت هەر ئەونەی بەنج کرایت کاتێک ئەزانی مناڵەکە دەرەهێنن هەر ٥-٦ دەقەی پێچێت ، بەس دوای کاتی دورینەوەکەی زۆری پێچێت ، ئەتوانی پێشتر قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت بکەیت بڵێیت دوای ئەوەی مناڵەکەتان دەرهێنا کاتی دورینەوەکەی بمخەوێنن هەم ئیسراحەت ئەکەیت هەم کاتەکەت لێ ئەڕوات
Muna Mela · Tue Oct 13 2026 13:49:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من كردم له ١٨ سالي زوريش خوشتره له كامل بةنجةكة به راي من و هيچيش هةستم به ئازار و شت نةكرد بةلام كاتيك بةنجةكة له قاچت دةردةچيت وةكو ئةوه وايه قاچت خةوتبيت ئاواتا و دواتر پشت به خوا لةسةر قاچت دةوةستيت دواي ٦ سةعات
کـاڵـێ🖤 · Tue Oct 13 2026 14:06:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەللە خوشکم هیچ نیە من تازە مناڵم بوە بەنیو بەنج دەرزیەکەشی هەر بەقەد کانولەدانانێک ژانەکا بەخوا لەبەنج عام خۆشترە هەر دەرزیەکەیان لێدای ئەڵێ درێژبە بەخوا هیچی وای پێناچێ مناڵەکە دەرەکەن بەس دورینەوەکەی تۆزێ زۆری ئەوێ دوایش هەتا شەش بۆ هەشت سەعات نابێ هەستی زۆر ئاسان و خۆشە انشاللە خوای گەورە بۆتۆشی ئاسانەکا دڵی من
dalia: @کـاڵـێ🖤 امین یارەبی زۆر ئەترسم🥲
mela · Tue Oct 13 2026 14:17:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نیووبەنجم کرد لەگەل دەرزی خەو
🌹 MaHtAb🌹 · Tue Oct 13 2026 15:35:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمن بە نیو بەنج بووم هەستم بەدەرزیەکەش نەکرد بەس زۆر دەترسام ئەوجە دەرزی خەویان لێ دام ئەتوە ئەگەر دەترسێی دەرزی خەو لێ دا ئاگات لێ نابی هەتا دەتبی
dalia: @🌹 MaHtAb🌹 دەی انشاللە خوا ئاسان ئەکا کە دەرزی خەو لیدەدەن هەست ئەکەی؟