پری داگرتنی ئەپ
خەیال🌼 · Tue Oct 13 2026 12:29:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام جەماحەت تخوا وەرن قسەم لۆ بکەن سێ رۆژم مایە لۆ ئاخیر مۆعیدی مندال بونم بە تەبیعی یەک خەم و خەفەت ئەمنی گرتیە وەختە دلم بتەقیتن ژانم نیە نازانم چ بکەم هەتا بکەومە سەر ژان تخوا کێ زانیاری هەیە یارمەتیم بدەن رەحمم نیو پەنجە بویتەوە سێ رۆژم مایە نۆ رۆژەکە تەواو بکەم تخوا دوعام لۆ بکەن کەمەک دلم بدەنەوە لە دونێ شەوێوە خەوم لێ نەکەتیە لە قەلەقیان🥲
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

سۆما · Tue Oct 13 2026 12:39:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەنەناسی زۆربخۆ خۆشت قەلەق مەکەئەمن نۆبەرەم بە42هەفتەودوروژبوودوەمیشم بە41وشەش ڕۆژ جابێژان سەرئاوم تەقی لەپرەک دواترچومەخەستەخانەلەوی ژانم لۆهات
خەیال🌼: واللە مێشکم تەقی لە قەلەقیان دەرێم لۆ هیچ ژانم نیە هەر دەبا قەچە ژانەکم هەبی ئەخر خوشکم لە ویلادەی ئاخیر مۆعیدم ١٦ مانگە گۆتی نابی زیاتر راوەستی چ بکەم تخوا دەبی نەبتە عەمەلیات یان دەرزیم لۆ دەکەن ئی ژانی ؟ @سۆما
گولی · Tue Oct 13 2026 12:38:22 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون گیان منیش بو منالی یه که مم ۹ مانگو ۸ روژم ته واو کرد بو نویه م روژ ئنجا ژانم بو په یابووو ئیواره که ی ژانی توند گرتمی بو ۲ نیوی شه و مناله که م بوو سه راویشم نه ته قی له وی بویان ته قاندم بس پیش ئه وه هه نگوین و خورمای چاکم خوارد ئنجا ئه چومه ناو ئاوی شیله تین بوی ناو گیانم بکریته وم هیییچ خه مت نه بی ژانت بودییت ئیشه لا
خەیال🌼: زۆر سوپاس لۆ قسەکانت خوشکم بەس تخوا یاعنی ئیعتیمال هەیە ژانم لۆ بێتن لەو سێ رۆژە ؟ گەلەک قەلەقم لۆیەش نە خەوم مایە نە ئیسراحەت خەفەتەک دلمی گرتیە بە هیچ خلاس نابیتن هیچ ژانیشم نمایە دوو رۆژ بو ژانم زۆت بو بەس دوایی هەر نەما مندالەکەش دەجولێتن بەخوای هەموورۆژیش خورمای دەخۆم لەگەر هەنگوین و چای هێل و دارچین نازانم چ بکەم بەرای تو دوبارە بچمەوە کن دکتۆر بزانم فەحسی دامەنم لۆ بکا لۆ کرانەوە یان نەچم باشترە 🥺@گولی
sidra · Tue Oct 13 2026 12:39:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گیانەکەم خەفەتی ناوێ هیچ مەترسە تەنیا بیر لەوە بکەوە کە دواتر فریشتەیەکی بچوک لەباوشی ئەکەی بیر لە هیچی تر مەکەنەوە وە زۆر پیاسە بکە زۆر بە پێ بڕۆ وە زۆر گوێ لە سورەتی مریەم بگرە من کە گوێم لێ ئەگرت یەکسەر مناڵەکەم ئەجوڵا و کەمێ ئازار ئەمیگرت وە ئەڵێن زۆر بە ئاسایش نەجاتت ئەبێ وەڵا من وابم ماشاءاللە ئازار گرتنم و چونم بۆ خەستەخانەش و مناڵ بونیشم هەمووی ٤ سەعاتی پێ نەچوو
خەیال🌼: دەستەکانت خۆش بی خوشکم سوپاست دەکەم بەخوای رۆیشتنم زۆر زۆرە بەلای کەمی رۆژانە ٢ سەعات چونە ناو ئاوم هەیە بەخوای گەورە سورەتی مەریەم پێ دەکەم کە خلاس بو زلزالە دوایی بەوەرە پێدەکەم هەم لۆ خێر و بەرەکەتی مال هەم قوتاربون و سعەتی مندالەکەم بەس پێویستیم بە دوعایە تخوا دوعام لۆ بکەن بەشکم دوعای یەکتان قبول ببیتن🥺🤲🏻🩷 @sidra
sidra: @خەیال🌼 یاخوا بەئاسانی و بە سەلامەتی ڕزگارتان ئەبێت
خەیال🌼: ئامین یارەبی گەلەک مەمنون خوشکە گیان ئەزیەتم دای 🥺🌸 @sidra
ooo__ · Tue Oct 13 2026 19:51:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
amnish la 41 haftay bum axir mahidm bu nam dazani zhan chya duay dcotr goty wara darzi zhant lo dakam duay mashalah baxoy shauakay zhanm hate . atush chaware ka hata axir mawhidi. agar nabw auja bka hamalyat bas ananasu darchi nu xurmau eshu shty zor bka ryazay bka
خەیال🌼: دەستەکانت خۆش بی خوشکم واللە هەمووم تاقیکردیتەوە بەس ئەنەناس مایە جارەک خواردم یەک حەفتە پێش ئێستا بەس ئەو ماوەی نەم خواردیە کە ئەنەناسم خوارد مندالەکەم جولەی زۆر زیادی کرد ئەوشۆ تاقیدەکەمەوە ان شاءاللە بەتەمای خوای گەورە سودت لە چیدیکە دیت خوشکم هیچ شتەکی دی شک دەبینی تاقی بکەمەوە خورما و ئاوی گەرم و رۆیشتن بە پێ و ریازەم کردیە جارەک گۆتیان هێل و دارچین بکە چا ئەویشم تاقیکردەوە تخوا چیدیکە باشە بیکەم خوشکم ؟🥺 @ooo__
ooo__: @خەیال🌼 aw chawar wanya zor naxosha baxom basarm hatya 🥲hamw jare damgo qat nambi chunka hich zhanm nabw . bas ondam haz lebu ba tabihy bbmbi xua krdya qsmatm . inshallah atush datbi madam hazt leya . walay jyana amn masalan au shtanay gott darchinu sht zor damxward yani aua nabw 1.2 rozh bxom u tawaw bas zoreshi mareshm dakrd xom mandi dakrd . bas dctor chdare lo tabihy be jga la kranaway chi tkat haya?
خەیال🌼: هەر زۆریش ناخۆشە لە چاوەروانی مردم خوا ئارامیمان پێ بدا یارەبی ئەمن پێش ئەو حملەم یەکەکم لەبەر چوە دلی لێی نەدا کە ئەوەشم بە زگ کەت دکتۆر گۆتی رەحمت شلە مندالەکە زۆر دێتە خوارێ و زوو قوتارت دەبی دەمگۆت قەت ناگەمە وەختی خۆم پێش وەختە دەمبی ژانم گەلەک زۆر بو بیداتەتەکەن بەس ئێستا ناو ٣٩ هەفتەو ٥ رۆژیدامە نە ژانم هەیە نە ماندی بون ئەوەندە بە پیاسەی هاتو چوی دەکەم ناو ئاوی دادەنیشم هیچ ژان نامگری پێرێ چومە عیادەی دکتۆر گۆتی نیو پەنجە رەحمت بویتەوە مندالەکە سەری لە خوارێیە و هیچ موشکیلەت نیە لۆ تەبیعی بەس سێ رۆژ مۆعیدت مایە ژانی نەگری دەکەینە عەمەلیات ئەمنیش گەلەکم حەز لێیە بە تەبیعی قوتارم ببیتن بەس ژان نامگری نازانم چ بکەم ئەنەناست خواردبو ئەتو سودت لێ دیت؟ @ooo__
ooo__: @خەیال🌼 madam auhay gotya inshallah datby , emnish dctor daygo dari la xwareya mli rahmt narma lo tabyhi daby . bas bajem ka agar dazani waz3i babokay basha chaware ka zhan datgri inshalah
خەیال🌼: بەبۆکە عەیبی نیە واللە چومە تەختیتی دلیشم لۆ کرد لە ویلادەی گۆتی هەتا جومعەی نەت بو وەرە داخیل بە بە ژانی سناعی هەول دەدەین روحمت ببتەوە و بتبی ئەگەر نا دەبیە عەمەلیات نازانم چ بکەم وللە سەرم لێ شێوایە هەمووشتەکم کردیە ژانی بگرم هیچ ژانم نیە 🥲یان ژان دێت و دەروا سێ سەعات جارەک ١٠ چرکە دێت و دەروا @ooo__
ooo__: @خەیال🌼 zhanaka kwa ?