سڵاو چۆنن باشن تکایە کێ لە خەو باشە ٢٧ ڕۆژە مناڵێکم ٨مانگە و نیو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد 😥 وە سکیشم هەیە لەم چەند ڕۆژە خەوێکم پێوەی بینی وتم دایە بەقوربانت بێ هاتیەوە لەخەوەکەما زیندوو بۆیەوە وتم دەمێکە شیرت نەخواردووە ئێستا برسیتە ویستم شیری بدەمێ نەیخوارد بەس هەر سەیری ئەکردم و پێ ئەکەنی زۆر جوان بوو وەک هەمیشە😭 جا هەر لە خەوەکەما تیلم بۆ دکتۆرەکەی کرد وتم خوای گەورە دایەوە پێمان زیندوو بۆیەوە دکتۆرەکەی پێ وتم باشە مادام خوای گەورە دایەوە پێتان هەوڵ بدە هێلکە و سێو مەخۆ جا ئێستا نازانم ئەوە پەیامێکە وە بۆچی بەس ئەو دوو شتە وتی مەیخۆ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە