پری داگرتنی ئەپ
خەیال🌼 · Wed Oct 14 2026 17:18:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتونەکان تخوا پێم برێن چ دکتۆرەکی هەرزان هەیە عەمەلیاتی بکاتن لە هەولێر دکتۆرەکی باشم پێ بلێن لە دونێوە کەتیمە سەر خین لە ویلادەی دەرێن بە تەبیعی نات بی بە ئاسانی بکە عەمەلیات حەزم لێ نیە عەمەلیاتی بکەم لەوێ🥲
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

pamoo💕 · Wed Oct 14 2026 18:58:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لۆ لەولادەی ناکەی مادەم دەبی پارەی لۆ قەردبکەی خوشکم ولادە ج عەیبی نیە ولەوئ حەمەلیاتت بکەو پارەشت ناجی هەندە پیویست بکا قەردبکەی
خەیال🌼: لە ویلادەی دەبی ئیلا ژانی مندال بون ببینی حەبت پێ هەل دەگرن یان دەخەنە بن زمانت یانیش دەرزی ژانت لۆ دەکەن کە هیچیان سودی نەبو ئەوجە لێژنە دادەنیشتین و دەت بینن دەت کوژن لەگەر فەحسی دامەن ئەوجە دەکەنە عەمەلیات ئەوهایان پێم گۆت خوشکم ئەوجە نازانم کوشە بەخوای بەس ئەمن ئەو هەموو عەزابەی ببینم تەحمول ناکەم بەخۆم وا کەتیمە سەر خین مۆعیدی تەبیعیم خلاس بو ٤٠ هەفتەیە ئەوجە کرانەوەم هەر هیچ هیچ نیە گۆتیان ناتبی بە تەبیعی لە عیادەی پێمیان گۆت 🥲 @pamoo💕
sarezh · Wed Oct 14 2026 20:19:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا خوشکم دکتۆری زۆر باشی لێیە ئەمنیش وەمدەگۆ بەس پەشیمانم ئێستا کە وەمگۆتیە ئەگەر چوی برێ دکتۆر هالە مهدی احمد دەستی گەلەک سوکە لۆ عەمەلیات عەمەلیاتی گەلەک خاوێنە پەشیمان نابیەوە لە کن وی بکەی شەرت لێ کەوتنیشە ئەوەش دەگەرێتەوە سەر کەسەکە کە لێی دەکەوی یان نا بەس ئەمن ما شاء الە الحمداللە هەم زوو هەستامەوە هەمیش عەمەلیاتەکی گەلەک جوانی لۆ کردم
خەیال🌼: بەخوای ناوێرم بچمە بن دەستی دکتۆران ئەوەندە عەزابم دیت لە دەستیان بە فەحسی دامەن دەرێم قەت جارەکی دی باسی مندال بونی تەبیعی ناکەمەوە وا زگم ٤٠ هەفتەیە ژانم لێیە بەسەر خین کەتیمە ژان سارد دەبی رەحمم کەپسە هەر نەبوهتەوە مردم لەگەر فەحسی 😭💔 @sarezh
دايكي سيدرة · Wed Oct 14 2026 22:33:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دكتور سروة رسول دةباغ. بة ٤٠٠ دةيكات ١٠٠ يش دادةنيت. جةندي ماوة لةو ١٠٠ ة بيت دةدةنةوة
خەیال🌼: ئەمن یەکەم مندالمە نازانم دەبی چەندم بچیتن بەس سرەم نوسیە سبەی عەمەلیات دەکرێم لەکن دکتۆرە پەرێشان جافی خزمی داکمە بەشکم خاترمان بگری بەتەمای خوای سوپاس خوشکە جوانەکەم دەستت خۆش بی رەبی @دايكي سيدرة
هەژان💙 · Thu Oct 15 2026 02:48:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زەنوێر
خەیال🌼: 😘🥰 @هەژان💙
خەیال🌼 · Thu Oct 15 2026 03:09:58 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
رەبی دەست و چاوتان خۆش بی خوا مرازی دلتان حاسل بکا ان شاءاللە ئەزیەتم دان خوشکی ئەزیزی منن دوعام لۆ بکەن لۆم ئاسان بی قوتار بین بە سەلامەتی دووشەوە خەوم نمایە لەبەر ژان و ئازار واللەهی😭💔🌸🩷
wrdila · Sat Oct 17 2026 00:59:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەرێ خوشکم چت لێ هاتەوە خەمم بوو 🥺 ؟