پری داگرتنی ئەپ
زەری · Wed Oct 14 2026 23:25:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دایکان تکاییە ئامۆژگاریم بکەن یەکەم منداڵمە لۆ هەشت مانگ دەروا هەتا بەس شیری دەخوارد وەزنی باشبوو لەوەتەی دەستم بە خواردن کردیە رۆژ بە رۆژ زەحیف دەبی ئەوەی دەیبینی دەرێ لۆ وا زەحیف بوە پێستر وەنەبوو هەموو خواردنەکی باشی لۆ حازر دەکەم نازانم لۆ زەحیف دەبی هیچ نەخۆشی و مشکیلیشی نییە الحمدللە یەحنی برێی ئی ددانیتیو ئەوانە وەنییە شلو خاویش نییە ئەو مشکیلانەی نییە الحمدللە بەس زۆر خۆمی پێوە ماندی دەکەم هەر وا گچکە دەبتەوە ئەمنیش زۆر خەفەتی لێدەخۆم 😞
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

XaNm∽🤱🫀 · Wed Oct 14 2026 23:35:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی منیش وایە خوشکم ددانیان دیت بەخوای زگم پی دەسوتا نالە نالیەتی کۆخەکی قورسی لێیە چەند شروبێ بدەمی چاک نابێ
زەری: @XaNm∽🤱🫀 وەڵا خوشکم ئەوەی من ددانی نەهاتیە جارێ هی ددانی نییە
🌸A🌸 · Thu Oct 15 2026 01:27:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەروایە جوڵەیشی زئرەبێ و شیرەکەشی لەوانەیە تاحەددێ شیرین بوبێ لەمەودوا تەرکیزت لادە لەسەر کێشی چونکە ئەونە ئەجوڵێ بەئاسانی زیادناکات هەرکەسیش قسەی کرد بڵێ مهێم سەلامەتیە
👑مینا👑 · Wed Oct 14 2026 23:30:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوای خوشکم دلنیا بە نە زەعیفە نە هیچ عەیبی هەیە خەڵک زۆر سەیرە وا دەزانێ مندال هەر بە خەپەیی دەمێنێتەوە ، ئ کاکە بالای بەرز دەبێت دەجوڵێ زەعیف دەبێت ، کچەم دوو حەفتەی دیکە دەبێتە ساڵێک وەلای نە خواردن دەخوات بەس شیرەکە بە جوانی دەخوات دوو دوو دانی دێت ئەوەندە زەعیف دەبن خۆ ناکرێ ئەمن دانیشم خەمی لی بخۆم ، خۆشم دەزانم زەعیف بوە بەس مادام نەخۆش نیە تەواو، ئینجا ئەتوو مندالی یەکەمتە بۆیە وا خەم دەخۆی مندالی دیکەت ببێت بەس فشەت پێ دێت ، ئێستا کە ئەو کۆمێنتەی منت بینی رەسمێکی کچەکەت بگرە ، سالێکی دیکە سەیری ئەو رەسمە بکەوە دەلیی من چەند سەیر بووم ئەوەندە قەلەو و جوانە عەیبی چیە من بۆ وام لە خۆم دەکرد ، ئەمن کچە گەورەکەم بۆتە ٥ ساڵ ئێستاش خەڵک دەیبنی دەلێ بۆ وا زەعیف بوە😅😂😂😂😂پییان وایە دەبێت هەر وەک هەشت مانگ و نۆ مانگی قەلەو و گۆشتن بێ ، بەخوا دلنیا بە مندالەکەت زۆر بێ موشکیلەیە موشکیلەکە لە خۆمانە بە قسەی هەموو کەس باوەر دەکەین
زەری: @Gull Taba وەڵا قسەتە لە ماڵی خۆم بەتەنێ حەیبم نییە دەرێم الحمدللە کە یەکەک پێم دەرێ لۆ زەحیف بوە شێت دەبم
👑مینا👑: @زەری بەخوا ئاوا بکەی چێژ لە ئێستاشی وەرناگری و ئەو کاتەش تێدەپەرێت و دوای کە رەسمەکانی دەبینیتەوە بە مندالی دەلێ بۆ ماچم نەکرد بۆ چێژم لێ وەرنەگرت بۆ خەمم دەخوارد زۆر گلەیی لە خۆت دەکەی ئەو دەمیش
زەری: @Gull Taba ئەی خوشکی من وەلا پێویستم بەو قسانەت بوو دەتانی هێشتا ئەو قسانەم لۆ بکەی ♥️😂
👑مینا👑: @زەری وەلای خوشکم کچە گەورەکەم زۆر جوان و خەپە بوو وەختی خۆی ئەوەندە جوان بوو بەخوا ئێستاش پڕ بە چاو دلم نایە سەیری رەسمەکانی بکەمەوە سپی سپی خەپە بەو بەزم و قسە قۆڕانەیە نەیانهێشت چێژی لێ ببینم وەعدم بە خۆم دا گوتم ئەمجارە مندالم هەبێت قەت خەفەت لە قسەی کەس ناخۆم الحمدللە کچێکی ترم بوو لەو جوانتر و خەپە تر ئەوەندە خۆشە ئێستا دلم داکەوتوە کەسیش ناوێرێ بلێ زەعیف بوە یان شتێک چونکە شەرێکی زۆر گەوروم کرد لە مندالی یەکەمم 😅😂😂😂کە حەملی دووەمم بوو بە کەسم نەگوت تا ئەو رۆژەی مندالەکەم بوو کە ئەوەم کرد لەگەلیان ئیتر ئێستا ئەو مندالی دوەمەمم بە هی خۆیان نازانن 😅زۆر خۆشە