پری داگرتنی ئەپ
Gullan · Thu Oct 15 2026 15:33:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان ، من سکم ٣٤ هەفتە بوو کە چوومەوە دکتۆر بە پێی لێکدانەوەی سۆنەرەکەی پێشوو لێکم داوە کەچی لەم چەند ڕۆژە سۆنەرم کرد دەڵێ ٣٦ هەفتەیە ٢ هەفتە گەورەتری نیشانی دا هەتا ٦ی اا مەوحیدی حەمەلیاتمە کەوایە ئێستا سکم ٣٦ هەفتەیە ؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

دایکی میر · Thu Oct 15 2026 15:35:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دکتۆر بەکام سۆنەر لێکی دایەوە تۆش لەسەر ئەوە بڕۆ
Gullan: @دایکی میر بەپێی ئەوەی کردیە ٦ی ١١ یانی ٣٦ هەفتیە جا ویستم دڵنیابم بۆیە
دایکی میر: @Gullan کۆتا سۆنەرت کەی کرد چەند هەفتەبوو و چەندی مانگ بوو
Gullan: @دایکی میر کۆتا سۆنەر چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کردم یانی ١٢ ی ١٠ ٣٦ هەفتە نووسرابوو هەموو مانگی لێکدانەوەم لەگەڵ سۆنەر ڕاست دەردەچوو بەس ئەم جارە دوو هەفتە گەورەتری نیشان دا نازانم بۆ
دایکی میر: @Gullan ئەگەر هەر لەیەک شوێن کردوتە ئاساییە دیارە بەبەت گەشەی باشە انشاڵڵە بەس تا 6/11 سکت زۆر گەورە دەبێ لە39ڕەنگە دەربچی بۆوا درەنگ حملیاتی بۆداناوی
Gullan: @دایکی میر کێشەکە ئەوەیە شەکرەی دووگیانم هەیە زۆر دکتۆر وتی شەکرە وای لێکردووە ئەگینا وەزنی ٢٤٥٠غم بوو زۆر کەس دەیوت کەمە ڕاستی من خۆم داوامکرد زوو بۆم دەرنەهێنی وتم با داخیلی ٤٠ یش بم وتی هیچ فەرقی نیە ٣٩ بی یان ٤٠ بۆیە ئەو بەروارەی دانا
دایکی میر: @Gullan وەڵا مادام دەتوانی خۆت ڕابگری تائەوکات زۆر باشە وا درەنگ دەری بێنێ چونکە گەشەی منداڵ لەکۆتاییەکان دایە ئێستا هیمن ئەم یەکشەممە دەبێ دەری بێنم ئێستا 36هەفتەیە سکم
Gullan: @دایکی میر إن شاءاللە هەردووکتان بە ساغ سەلامەتی دەردەچن خوایە واللە زۆر ئیزعاج بوویمە بەس دەڵێم چەند مانگە تەحاموولم کردیە با ئەو دوو سێ هەفتەش تەحاموول بکەم چەندی لەناوسکم بی باشترە کچەکەشم ٤٠ هەفتە بوو حەمەلیاتم کرد الحمداللە بێ کێشەبوو هەرزوو گۆڕیان و دایانەوە پێم پێش ئەوەی من بێمە دەرەوە دابوویانە خەسووم الحمداللە
دایکی میر: @Gullan دەی انشاڵڵە لەسەر خێر نەجاتمان دەبێ
Gullan: @دایکی میر إمین یاربی خوایە🤲🏻😘♥️
Shelan · Thu Oct 15 2026 21:14:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاخیر عادەت کەیە من 72 م 4/11 عەمەلیاتمە ؟؟