پری داگرتنی ئەپ
لانە · Fri Oct 16 2026 21:09:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زەلامی انگۆش وەیە دوسێ سەعاتە وەستامە هەتا بیتەوە هاتەوە نازانم چ مناقەشەمان کرد دەلی کەس نابتە دایکم ژنم ناگەتە نینۆکی دایکیشم گوتم چبکەم من دایکت لۆخۆت دایکتە لۆمن دایک نیە دەلێ قسەی نەکەی نایدەم بەتو نایدەم بە دنیاش ئێ کاکە دەزانم دایکە و کەس جێێ دایکی ناگرتەوە بەس لۆ شکاندنەوەی من وادەلێ دەزانی ئەو قسەیەم پێ ناخۆشە لۆ دەکات شەڕی کرد لەگەلم 😞
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

پری ڕەش ئەکەمەوەخواتان لەگەڵ · Fri Oct 16 2026 21:14:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نازانم ئەم پیاوانەمان بۆواکەن لەچیان کەمەهی من بەیانی زودایکوخوشکوزاواکەیانی برد بۆ میوانی ئیوارەهاتۆتەوەدیسان نانی خواردچوبۆدەرەوە منیش وەک قازی کویرلەمالم حیسابیشی بۆنەکردم
lawan · Fri Oct 16 2026 21:32:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوای خوشکم پیاەی ئیستا وا هار بونە نازانم لۆ وەدەکەن
لانە: @lawan خۆشی لیم تورەکرد دەلی بەس بلی بەم شەوە چت لەمن دەوێ من و کورەکەمی لەسەر سیسەم جی هیشت خۆیشی چوە عەردی بنوی😞
لانە: @lawan مردیمە ئەوەندەی بلیم گرنگیم پی بدە قسەم لەگەل بکە ماچم بکە سەرجیییم لەگەل بکە لە نیو مالین لەبەر چاویان پشتم بگرە ، مردیمە ئەوەندەی بلیم دوقسەی خۆش بکە با هەست بکەم گرنگم با هەست بکەم ژنەکەت خۆش دەوێ ئەبەت ئەبەت هیچ ناکات😞😞
zrian.hamid12 · Sat Oct 17 2026 01:21:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
با من یەک سیاسەتت پیبلیم هی ژنی ئاقل لەگەل ریزم بۆتۆ مەبەستم تۆن یە ئەم قسیە بۆ خۆشمو هەمو کەسیکە من ١١ سالە لەسەر مالم بە چی تا ئیستا گرەوی خۆم بردۆتەوە بەوەی بە یەک لە حزە بە میردەکەم نەوتوە دایکت وا خوشکت وا برات وا بهەهیچ شیوەیەک قسە شیان پیوتوم ناخۆشیشم بوە بەلام نەموتوە کاریکم نەکردوە بیکەم بە خالی لاوازم و میردەکەم بلی ئەوان بە دنیا نایەم قەتیش ئەویش باسی خوشکو دایکمی نەکردوە ئەو مەجالەم نە یاوەتی بەخوا جاری وایە لە مالیش نەبوە لەگەل خەسوم مناقەشەشم بوە بەلام وەک ئەوە دام ناوە کە دایکمە بەس تۆ کاریک کردوە دەرخستوە کە دایکیت ناوی بۆیە ئەویش لە داخا وا ئەکات ئەزانیت بەوە شیت ئەبیت دواتر ئەوە راستیە دایکی بە دنیا نایەی ئیمەی ئافرەت خۆشمان واین بۆ دایکمان قسەی براژنیکمان ببیستینەوە ورگی خۆمان ئەدرین ئەویش دایکیەتی ئەگەر لە ژیانا هیجی بۆ نەکردبی ٩ مانگ هەلی گرتەوە بەرگەی ناخۆشی گرتوە لەگەل میردەکەی وەک تۆ لەبەر خاتری منال بۆیە قەت پیت ناخۆش نەبیت کە وا ئەلیت بلی ئەروەلا خوا دایک لینەسەنی لە جیی ژن ئەبیتەوە بەس دایک نا من ئیستا دایکم و باوکم پیویستیان پئم نیە سوپاس بۆخوا ئیشەللە قەتیش پیویستیان نابیت بەسە مەگەر بۆخۆشی خۆم و یان بیریان بکەم ئەجم مانگی یەک جار یەکشە و بەلام لە ئیستاوە وتومە ئەگەر خوانەخواستە رۆژیک پیویستیان بە من بیت مالو منالم ئەکەم بە قوربانی بۆ یان جا ئەگەر من ئاوا بم بۆ دایک و باوکی خۆم ئەبیت بزانم میردەکەشم ئاوایە بۆ دایکی حەقی خۆشیەتی
لانە: @zrian.hamid12 هەر شتەک و لەروی کەسەک وە جیاوازە ئەوەی دەلێی ئەمن یێک سال ئەوەم کرد هەزار شتم لەگەل کرا وەکی ئاگرەکی لە ناخم هەلم گرت چیان پێ زانی چیان پێ کرد ؟؟؟؟ کابرایەکی دایکی پێ لەمن باشترە و بە دایکی دەمشکێنتەوە با منی نەهینابا لەکن دایکی با 🙂🙂🙂
zrian.hamid12: @لانە هەر وایە ئەکید بە دایکی لە تۆ پیباشترە ئەبیت قبولی بکەی پیاو وایە خۆ هیمنیش پیی نازانی بەس چی ئەکەیت مەجبور قبولی کەی ئەگیان یان ئەبیت جیا بیتەوە دوری بێ
A🖤 · Fri Oct 16 2026 23:45:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تەبعەن ئەو نەوعحانە دایکیان حسابی تورێ قوڕاویشیان بۆ ناکەن ها ههههه ئیلا ئەو کاتە لای دایکیان زەخمن تا ژنەکە لە پێش چاوی ئەکەوێ و تەڵاقی ئەدا ئیتر مامی گیان حسابی تاکێکی بۆ ناکا بۆیە هیچ خۆت تێک مەدە هەر ئەگەرێتەوە لای خۆت
لانە: @A🖤 ریک دایکی کورەکەی دی نادا بە دنیا و ئەمیشی پێ گێلە