پری داگرتنی ئەپ
خانم 🌸 · Sat Oct 17 2026 07:50:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام علیکم خوشکان دەبلێن پیرۆزە کچەکەم لە مەمە وشکە کردەوە ئەوە سێ شەو و سێ ڕۆژە بس دەترسم دیسان بگەڕێتەوە ڕێنمایتان چیە بۆ ئەوەی وای لێ بکەم ببینێت بێزلێ بکاتەوە هاوکار بن هاورێیان
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

🌸A🌸 · Sat Oct 17 2026 08:08:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
با هیچ نەیبینێ ئیتر ناگەڕێتەوە قورسێکەت تێپەڕاندوە تەواو پشت بەخوا
خانم 🌸: @عائیشە ان شاءاللە خوشکم
خانم 🌸: @عائیشە خوشکم تۆ پێت وتبوم هەفتەک مولەت وەربگرە ولە ئێتر دووگیانم و ئەگەری لەبارچوونم هەیە مولەتم وەرگرتیە جا بوو دەرفەت بۆم بەلام لە مالی دایکمم ژن مامم مندالی بچووکی هەیە مەمە دەخوات دەترسێم کە هاتە ئێرە لە دەمی ببینێت داوای بکاتەوە ماندوو بونم بلاش بڕوا دەنا ئێ براژنەکەم مەمە ناخون بس لەوە دەترسم لە کەسێکی تر ببینیت و بگەرێتەوە سەر
🌸A🌸: @خانم 🌸 ئەها ڕاستەکەی خوا بۆتی بهێڵێ بەسەلامەتی وەڵا هەرکەهاتن تێیبگەیەنە بڵێ زۆر ماندومی کردوە تا بڕیومەوە و بەحاڵ فرسەتم وەرگرتوە تا شکور بڕیومەوە بۆیە تا لێرەن با مەمەی لەدەم نەبێت زۆر ئاساییە کە ئەونەی لەوێیە نەیخوات و ئەو مناڵەی تۆش گوناحە تا بیری ئەچێتەوە
خانم 🌸: @عائیشە زۆر سپاس بە قوربان لەکەل مندالی توش یاربی ئەرێ ولا دەبی وا بلێم ئەگەر نا کچەکەم دیسان دەیەوێتەوە ئەوە نیە بلێ لەبیرکردبی تازە سێ شەوە لێم کردیتەوە
🌸A🌸 · Sat Oct 17 2026 08:09:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خۆشترین هەستە ئەوشتانەی کە زۆر لێی ئەترسای ئەیکەیت و تێی ئەپەڕێنی لەگەڵ مناڵەکەتا
خانم 🌸: @عائیشە ئەرێ بەخوا
پەمۆ · Sat Oct 17 2026 08:10:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کو لێت کردەوە؟ ئەوەی من بەس تادەخەوێ دەیەوێ خەوی لێکەت فرێی دەدا کاتەکانی دیش کەبەخەبەرە نایەوێ
خانم 🌸: @پەمۆ خوشکم دەرفەتێکی زۆر باش لە پێشتە مادەم بس کاتی خەو بێت ان شاءاللە بە ئاسانی لێی دەبتەوە .... وللە ئەوەی من شەو ڕۆژ دەیخوارد ئەو ڕۆژە هاتمەوە مالێ دایکم کردمە ناو جەنتا و لێم شاردەوە لە ڕێگای هەر داوای دەکرد پێمان نەدا و باوکی خۆی لێ تۆڕەکرد کە گەشتینە مالی دایکم ئیتر لەگەڵ مندالان یاری کرد و لەبیری کرد جارجار دەهات داوای دەکرد گوێم پێ نەدا تا کاتی خەو ٢ سەعات بس گریایە دایکم خۆی لێ تورەدکرد شەرمی لێ دەکرد بێ دەنگ دەبوو دیسان دەستی پێ دەکردەوە منیش گویێم پێی نەدا تا خۆی ماندوو بوو هیلاک بو و بۆ ڕۆژی دواتر بە ڕۆژ هیچ نەخەوت و زۆر ماندوو بوو لەگەل منداڵان بۆ شەوەکەی تۆزیک بە ئاسانتر خەوی لێ کەوت لەو کاتیەوە داوای نەکردیە کە داوا بکات دایکم خۆی لێ تورە دەکات اها شەرمی لێ دەکات جا داوا ناکاتەوە
Nawal · Sat Oct 17 2026 09:24:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمن کورەکەم دوسالە مانگئک دەبی لئم کردیتەوە بەس پئش ئەو مانگە جاروابوو دورۆژ مەمەم نەدەداتئ لئم دەشاردەوە داوای دەکرد دوای وازی دەینا دامەوە خواردی دوای حەفتەک لئم شاردەوە تا دوو رۆژ حەفتەی پاشتر بەیەکجاری مەمەکەی درابوو بابی لەپئش جاوی دراندی گۆتی پیسە نانی بخۆی وازی هئنا داوای نەکردیتەوە
نێرگز 💎 · Sat Oct 17 2026 09:49:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون چۆن لێتکردەوە باسی کە منیش ئەمەوێ وابکەم بەس مناڵەکەم زۆر گۆگری بوە ئەوەنیە کاتیخەوبێ ئەبێ دایمە پێیبێ کە دیارنەبێ بۆیئەگەڕێ هەتا نەییەمێ وازنایەنێ
خانم 🌸: @نێرگز 💎 کچەکەی منیش وابوو..... بەخوا زۆر بە زەحمەت لێم کردەوە بس زەحمەتیەکەی هەر یەک دوو ڕۆژە بس دەبی تحمول بکەی ڕاستە زۆر دەگرێی زۆر گوناحن بس دەبی گوێی پێ نەدەی ئێ من شەو دوو سەعات زیاتر گریایە هەتا خۆی ماندو دەبو خەوی لێ کەوت..من بۆم دەرفەتە هاتمەوە مالێ دایکم باشە بە تحمولن و مندالیان هەیە جا لەناو مندالان یاری دەکرد و خۆی لەبیر دەکرد بس کاتی خەوەکە زۆر دەگریا الحمداللە بە سێ شەو گریانیشی نەما و داواش ناکات
مانگەشەو · Sat Oct 17 2026 13:14:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من سێ ساڵەهێشتا لێم نەکردۆتەوە زیڕەیزۆر خراپەگرێ 😟