پری داگرتنی ئەپ
شنیار · Mon Oct 19 2026 00:09:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خاتوونە گوڵەکان من سکەکەم ١٠ هەفتەیە یەک هەفتەیە پەتام گرتوە تام زۆر بەرزە ئەمرۆ ئاسای چومە سەیدەلی فەحسی شەکرەم گرت ١٤١بو وتی کەمیک بەرزە جا زۆر ئەترسم چەند کەس وا بوە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

zaynokhalid · Mon Oct 19 2026 00:16:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
برۆ دكتۆر باشترە چونكە ئەو رێژەیە وەك بیستبیتم. خراپە بۆ حمل
شنیار: @zaynokhalid935 یەکسەر تیلم کرد بۆ دکتۆرەکە وتی نان و برنج و شیرینی ئەبیت زۆر زۆر خۆتی لی بپاریزی
zaynokhalid · Mon Oct 19 2026 00:18:37 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو گیانم ❤️ خوا تەندروستیی دایک و منداڵەکەی بپارێزێت. ئەگەر کەسێک ١٠ هەفتەی دووگیان بێت و شەکرەکەی ١٤١ بێت، پێویستە بزانین ئەم ژمارەیە لە چ کاتێکدا پێوراوە، چونکە جیاوازییەکی گرنگ هەیە. ئەگەر شەکرەکەی ١٤١ mg/dL بێت و بەتاڵی سک پێورابێت، بەرزە و پێویستی بە پشکنین و هەڵسەنگاندنی پزیشک هەیە. ئەگەر دوای خواردن پێورابێت، واتاکەی بەوە دەگۆڕێت کە چەند کاتژمێر دوای خواردن پێوراوە. یەک جار ژمارەی ١٤١ بە تەنیا واتای ئەوە نییە کە زیان بە منداڵەکە گەیشتووە، بەڵام لە سەرەتای دووگیانیدا نابێت پشتگوێ بخرێت. لە دووگیانیدا، ئامانجی شەکرە بە گشتی ئەمانەن: بەتاڵی سک کەمتر لە ٩٥، یەک کاتژمێر دوای خواردن کەمتر لە ١٤٠، و دوو کاتژمێر دوای خواردن کەمتر لە ١٢٠ mg/dL.
شنیار: @zaynokhalid935 سڵاو خاتونی گوڵ دەستەکانت خۆشبێت زۆر سوپاس ٣-٤ سەعات دوای نان خواردن بوو بەڵام میوەم خواردبوو لاو بەیەنیا من زیاتر ترشی و تەمەرهندیش ئەخۆم ئەو ڕۆژە زۆر کەم شیرینیم خواردبوو خوای گەورە یارمەتیمان بات
zaynokhalid: @شنیار شایەنی نیەلەخزمەتدام دڵەكەم
zaynokhalid · Mon Oct 19 2026 00:19:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەگەر لەسەر برسیەتی كردبێتت ١٤١بووبێت خراپە
zaynokhalid: باشە گیانم ❤️🌷 مەبەستت ئەوەیە شەکرەکەی ١٤١ بەتاڵی سک پێوراوە؟ ئەگەر بەڵێ، لە کاتی دووگیانیدا و بە تایبەتی لە هەفتەی ١٠دا، ئەم ژمارەیە بەرزە و پێویستە زوو پزیشکی ژنان و پزیشکی شەکرە بیبینێت. بەڵام یەک پێوانە بە تەنیا بڕیاری کۆتایی نییە و پێویستی بە پشتڕاستکردنەوە هەیە. تکایە تەنها ئەمە وەڵام بدەرەوە: شەکرەکەی پێشتر هەبووە، یان ئەمە یەکەم جارە دەزانێت شەکرەکەی بەرزە؟ ❤️
شنیار: @zaynokhalid935 ئەمە یەکەم جارەو زۆر زۆر پلەی گەرمیم بەرز دەبوەوە هەر ئاسای چومە سەیدەلی گرتم وتم بزانم شەکرەکەم باشە ئاوا هیلاک و ماندو شەکەتم لەسەرەتای ئەم سکەمەوە وام وتی ١٤١ زپر پیم سەیر بوو سکی یەکەمم شەکرە و زەختم دابەزی بەس ئەمەیان زۆر زۆر حاڵم خراپە
zaynokhalid · Mon Oct 19 2026 00:20:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
باشە گیانم ❤️ تێگەیشتم، ئەمە یەکەم جارە شەکرەکەی پێوانە کردووە و ١٤١ بووە، لە کاتێکدا ١٠ هەفتەی دووگیانە. ئایا ئەمە مەترسیدارە بۆ منداڵەکە؟ ئەگەر شەکرەکەی ١٤١ mg/dL بەتاڵی سک بووبێت، بەرزە و پێویستە زوو پزیشک بیبینێت. ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە حەتمەن زیان بە منداڵەکە گەیشتووە؛ کۆنترۆڵکردنی شەکر لە سەرەتای دووگیانیدا زۆر گرنگە. پێویستە لە نزیکترین کاتدا پزیشک پشکنینی شەکر، وەک شەکری بەتاڵی سک و HbA1c، بۆی داوا بکات. تا کاتی بینینی پزیشک، خواردنەوەی شیرینی و خواردنەوەی پڕ لە شەکر کەم بکاتەوە، بەڵام بێ ڕاوێژی پزیشک خۆی بە دەرمان چارەسەر نەکات. گیانم، دڵنیابوونەوە لە کات و شێوازی پێوانەکردن گرنگە: ئایا ١٤١ بەتاڵ
zaynokhalid · Mon Oct 19 2026 00:20:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەوە لە چات جیبیتیم پرسی ئەوە وەڵامیەتی گیانەكەم
Asya · Mon Oct 19 2026 09:59:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەسکی بەتاڵ؟
شنیار: @Asya ٣-٤ سەعات دوای نان خواردن بوو بەس لە نیوان ئەو کاتەیا میوەم خواردوە لەگەڵ بابەتی ترش و پاقلەی سورەکراوی ترش و ئەوانە
Asya: @شنیار پاش نان بێ بڕەک باشترە بەس لەسکی بەتاڵ زۆرە من لەسکی بەتاڵ تا 107 ڕۆشت دکتۆر فەحسی هەفتانەی لۆ دانام ئەتوش پێی برێ بزانە جی دەڵێ
zaynokhalid: @شنیار بەهەردوو حاڵەت تاقی كەوە بزانە چەندە بە نانخواردن و. بێ نان خواردن كە نانت خوارد دوای ٢سەعات برۆ بیكە دوایش ئەگەر بێ نان كردت بڵێ شەكرەی ٣مانگەم بۆبكە لەوە دەرەكەوێ ئەگەر هەت بێت