پری داگرتنی ئەپ
لیا · Mon Oct 19 2026 16:12:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام علیکم خانمان،حەزەکەم ئامۆژگاریم بکەن وەک خوشکی بچوکتان زۆرێک لێرە منیان ڕەنگە بیر بی کە تۆرام و دوومانگ کورەکەممم نەدیت و بەراستی لەناو خەمێ زۆردابوم و موشتاقی ماڵ و مناڵەکەم بووم کەیەکیکم دەبینی لەگەڵ هاوسەری خۆیەتی و مناڵی خۆی لەباوەشە دڵم بەخۆم دەسوتا و جا ڕاستی من تەنازوولم لەهەموو حەقێ خۆم کرد بۆ خاتر مناڵەکەم تامەزروی یەکجار بینینی بووم ماڵ خەسووم و دشەکانم کەس قسەم لەگەڵ ناکەن و لەمەجلیس زۆر بێڕێزیان پێکردین بە خۆم و عایلەشم هەموو خەتایەکیان دەکردە سەر من لەکاتێکا منتەنها داوای مافی خۆم کردبوووو وتم دەمەوێ ماڵم جیابیتەوە لەنزیک ماڵخەسوم نەمێنم و ئەوان وتیان نیە یانی هەرچیم بوتایە دەیان ووت نا جا کەچومەوەش کەس ڕووم ناداتێ و کەس قسەم لەگەڵ ناکا منیش مەجبور نیم خۆم کەم کەمەوە زیاتر بەدایم ئاحواڵیان دەپرسمیش و دەمەوێ چاک ببن لەگەڵم بەس بی سوودە و ناخ و دڵیان زۆر ڕەشە جا من پێێنج ساڵە بوکیانم یەکەم جارم بوو بتورێم ئەویش مێردم منەتی زۆکرد وتی بڕۆ زۆر وای وت بۆیە ڕۆشتم دەنا کەسێ نیم ماڵ خۆم جێبێلم بەس ئێستا گەشتومەتە قەناحەتی ناتوانم لێرە بژیم و دەڕۆژ پێش ئێستا مێردم لەمۆبایل سەیری سایتی خراپی کردبوووو منیش بەهەلم زانی و ئەشیام کۆرکردەوە و سەرەتا حاشای لێکرد دواتر دانیپێدانا هەڵەبوو پاشانیش کاری یەکەمی نەبوو بەخوا سێ چوار جارتر سوێندی خواردووە سەیری شت وانەکا و دەستی لەسەر قورئان داناوە بەس کردیشی و دڵنیاشم زۆر بەشیمان بوو بەڵام من و مناڵەکەم و خۆیم بردە لای برام بەنهێنی جا وتم ئەوەی کردووە برام وتی هەموومان موعارزین بۆهەڵە و هەموومان هەڵەدەکەین و وتی وەعدی داوە کەچیتر سەیر نەکا زۆر وتمم ئەو پیاوەم ناوێ من 17ساڵ بوم کە ڕازی بوم بەم پیاوە بێ عەقڵ بوم شووم کردە کەسێک 15ساڵ لەخۆم گەورەتر پێگەشتویەکی تێنەگەشتوو قەت ڕۆژێ پشتگیری نەکردووم ماڵ خەسووم دەیان قسەی ناخۆشیان پێ وتوم کە گلەیم دەکرد دەی وت چیکەم و جێی دەهێشتم ناو فرمێسکەکانم نوقم دەبووم لەمەجلیس خوشکی زۆر قسەی ناخۆشی پێوتم من هەر ڕێزمگرت بۆ خاتر خۆم نەک ئەو منیش دەتوانم بێڕێزی کەم بەس نەمکرد پاشانیش برام ناردمیەوە بەزۆر وتی جارتر مێردت شت واکات خۆم دەزانم چیلێکەم و پاشانیش مێردم وتی وەعد مانگی 200هەزاری دەمێ من داوای اڵتونەکانم کردەوە کەلێمی فڕۆشت وتی هەموو مانگ 200ت دەدەمێ بۆ اڵتونەکانت وتم دەخوێنم وتی باش وتم ماڵ دایکت چاک کە وتی باش وتم بالێرەش برۆین وتی باش یانی هیچ ڕێیەکی بۆ نەهێشتمەوە لەو لەحزەیە جیاشبوومایەتەوە هیچ هەقم بەر نەدەکەوت برام پارێزەرە جا بەراستی زۆر بەنابەدڵی چومەوە و دانم بەخۆم داگرت داوای پارەم کرد سەری مانگ بو وتی ئەم مانکە نا مانگی تر دەتدەمێ یانی وتم بۆ چیە ئەم مانگە نایدەی وتی نیمە وتم باش دەخوینم دەڵێ ساڵ تر بچۆ وتم بۆ دەڵێ کورت بچوکە تومەزە لە دایک و خوشکی دەترسێ ناوێری بلێ ئیزنم داوە بۆخوێندن ئەوەش وتم باش دەڵێ وەڵا لێرە نارۆین وتم بۆ ۆ وتی توانای کرێچیم نیە ئێستاش حایلەی وەک خۆیتی و جا بەتەمایە سەیارەی بفڕۆشی و بداتە عەرز منیش دەمەوێ هەق خۆم وەرکرم من هەموو اڵتونم بۆ ئەو پیاوە فڕۆشت ڕاستی خۆشمەوێت زۆریش بەڵام ناتوانم لەگەڵ کەسێک دا بژیم کە ڕێز و نرخم نەزانی قوربانی زۆرم بۆدا بۆ خاتر مناڵەکەم دەیان جار کەرامەتیان شکانم چیتر واناکەم و ئێستاش دەترسمم دەزانم داوای اڵتونەکانم بکەمەوە بۆم ناکا بەس دەمەوێ هەقی خۆمی لێوەرگرم وو بڕۆم جا ڕای ئێوە چیە ؟من دەمەوێ ژیانی نوێ دەست پێکەم و ڕابردووم لەبیرکەم دوومانگە هاتومەتەوە تائێستا یەک پیاسەشمان نەکردووە هههه لماڵێ وەک گێژم لێهاتوە بەس بۆ خزمەتکاری حسابم بۆکەن نەک خێزانیک نەماڵێ گەرم نەدووقسەی خۆش سوودی چیە ژیانم وێران بوو بەمناڵی عایلەکەم ئەوەندە پییان دەوتم دایک و باوک تاسەر بۆ کەس نامێنی یانیش من خۆم کەمێ دەشەلم بەس زۆر نیە و شانازی بەخۆمەوەدەەکەم یان دەیان وت کەس منی ناوێ و ئەوانە مناڵ بووم 16بۆ17ساڵێ دەبوم بێ عەقڵ بوم وڕازی بووم بەزواجێک کەوا ناخۆشترین ساتەکانی ژیانم بوو ڕاستی قسەی کۆمەڵگا ژیانی وێرانکردم و ئیستاش هەست بەنەقسەکەم جیابمەوە پێمەڵێن بێوەژن و ساحێب مناڵێک و ئەوانە یانی هەستەکەم جیاش بمەوە کەس منی نەوێ ،خۆ ژیانیش لەسەر کەس ناوەستی بەڵام ژیانکردن خۆم لەگەڵ هاوسەرم کەوا کەسێکی خراپیش نیە زۆر لەهەندێ ڕوو وەوە بەڵام بەعام ژێردەستەی داک وخوشک و برایە و ناتوانی بڕیاری ژیانی بدات ناتوانی لەکاتێکا ـ40ساڵە بەخوا توش نەفسی بومە چۆن خۆم یەکلاکەمەوە هەردەرفەتێکیش بێتە بن دەستم دەمەوێ جیابمەوە بەس دوودڵیشم نازانم بۆۆ بەڵام ئەم ژیانەم باش نیە ئەمڕۆ جیابمەوەباشترەنەک سبەی دووسێ مناڵ ترم هەبێ و ئەوانیش ببنە قوربانی و کورەکەم ناتوانم بیبەم لەگەڵخۆم ماڵدایکم ناهێڵن دەڵێن مناڵ کەس بەخێو ناکەین نازانم چیکەم بەس مافی بینینم هەیە تخوا،چیکەم دەمەوێ ببمە دکتۆر خۆم زۆر باشبوم لەخویندن هاورێکانیخۆم هەموو لەجێەکن شایستەن و منیش لەجێیەکم هەمووڕۆژ ئاواتەخوازم ڕزگارم بێ لێرە تکایە چیکەم؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (11)

Rayan · Mon Oct 19 2026 16:26:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چۆن دڵت دێ کوڕەکەت بە جێ بێڵی زۆر هەڵەی مادەم مێردت خراپ نیە زەلامی ئێستا هەمموی لە بن دەستی داک و خوشکیانن کەسیش هەموو ڕۆژ لە پیاسەو گەڕان نیە ئەوە ۳ ساڵە مێردم کردیە هەتا ئێستا لەگەل مێردم نەچویمە پیاسەی لە ترسی خوشکو داکی
لیا: @H♥️i هەوڵەدەم بیبەم لەگەڵ خۆم جێی نایەڵم و مێردم کۆیلەو ژێردەستەیە بگرە لەبەرچاوم ئەونەی پێئەکەن من؟لەجێی ئەو تەریق دەبمەوە ئێمە سەیارەشمان هەیە ونامان بات بۆ یەک جێیش بگرە ماڵ داکیشم نابینم ناهێلی و خۆشی24سەحات لەماڵ دایکیتی و بەس مەسرووفیش ناکا وەختە بمرم لەبەر ڕەزیلایەتییەکەی
🥰ئانۆگیان🥰 · Mon Oct 19 2026 17:33:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کەس لەگەڵتاناژی نازانی ژیانت چۆنە دلنیابە بەس لەوەش دلنیا پیاوی زۆر بەمان سەیری فلیمی نەشیاو کات ئەبوایە یەکجار بریار بەیت یان جیابونەوە یانیش قبوڵ کردنی زۆر شت سەبارەت بەماڵە خەسوت دلنیابە هەروائەبن لەوەش دلنیابە ەقل بەگەورەو بچوکی نییە تۆمناڵیکت هەیە خۆت مەکە بنێشتەخۆشەی سەر دەمی براژن و خزمووکەس خۆت بگونجینە یان جیاببەرەوە یانش بەرگە بگرە
گەشبین · Mon Oct 19 2026 21:34:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گوڵەکەم ئەگەر ئەتوانیت ئیشێک بکە بۆی ئەگەر جیاش بویتەوە نەتوانێت مناڵەکەت لێ بسەنێت کارگەی دۆشا و جبز و شتە هەیە پارەی زۆر باشە وە کە سەیارەی فرۆشت ئەگەر نیوەی ئاڵتونەکانیش بێت پێی بکەرەوە ، ئەو مادام وتویەتی هەموو مانگێک پارەت ئەدەمێ و لە ئێستەوە ئەڵێت پێم نیە لەگەڵ ڕێزم درۆ ئەکات ئەو نەوعانە بەس ئەودەقەی کەسێکی ژنەکە قسەی پێئەکات بۆ هەموو شتێک بەڵێ ئەکەن دوای یەک سەعات وەک خۆیان لێ یەتەوە ، بە پیاویشت بڵێ خۆی ماڵ دایکی باش ئەکات ئۆکەی نایکات بڵێ یەک قسەیان لێ ناخۆمەوە چۆن قسە بکەن جوابیان ئەدەمەوە ،،، کە جوابیشت دانەوە و مێردت قسەی پێ وتیت بڵی تۆ قسەیان قبوڵ ئەکەیت قبوڵی بکە من قسەی کەس قبوڵ ناکەم خۆ لە هەقی خوێنا نەدراوی
Mihreman · Mon Oct 19 2026 22:27:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم پیاوی ئێستا بەخوای هەموو بە دزی و بە ئاشکرا تەماشا دەکەن هەموی بە دزی و بە ئاشکرا خیانەت دەکەن لەگەڵ ژنان چانیە ئەوەی توو خیانەت ناکات یەک قسە لەمن وەگرە ڕۆژەک دێ ئەو قسەیەی منت بیر دێتەوە نە دایک و باوکی توو هەتا سەر بۆتۆ دەمێنن نە هی پیاویشت ئەتوو ئێستا ماڵی لەخۆت تێکدەدەی لەبەر خاتری داک و خوشکی حایلەی منداڵەکت هەیە دەیخەیە بن دەستی ئەوان بەخۆشت ڕزگارت بی لەوان کو دڵت دێ ئەوان ئەتویان نەوێ منداڵەکەی توشیان ناوێت دووڕۆژی دیکە خوشکەکانی برای هەموو دەچنە ڕێی خۆیان داک و بابیشی هەتا سەری نامێنن مردن لە پێش هەموومانە ئەوەی دەمینێتەوە بەخۆت و مێرد و منداڵەکەتە دەڕۆی بڕۆ بەس ئەو خوشکانەی مێردی بکەن داکی بمری کێ دەمینێتەوە بەس پیاوەکەت دەمینێتەوە لەگەڵ ئەو منداڵە قوربەسەرەی ئەوجە لۆ دەڕۆی باوەڕبکە باشی خۆت بسەلمێنە ڕپژەک دێ هەموو شتەک بە دڵی تو دەبی پیاویشت ئێستا لەتو زیاتر دڵی پڕە لە دوو لایان بوە دڵنیابە حەزدەکا خۆشترین ژیان بتژێینی کە بەخۆشت دەرێی خراپ نییە بەس لەولایەش داک و خوشکی سەردەخەنە سەری راستە غەڵەتە بەس لەبەر خاتری حایلەی نابی ژیانی خۆتان تێکبدەی ئەمن بە قسەی حایلەم بکردبایە دەبوایە ئەوڕۆژەی هاتە داخوازیم بمگۆتبا مێردت پێناکەم کە پڕ بە دڵ خۆشم دەویست ئەمەش ناتانین ماڵمان جیا بکەینەوە بەس لەبۆ هیچ کەسەک بەجێی ناهێڵم دایمە فکر دەکەمەوە ئەو موڵکی منە تایبەتە لۆمن خودا ناردیتی بەشی منە یەک دەقە نە لۆ کەس نە لەبەر قسەی کەس بەجێی دێڵم کە ئەویش ئەمنی خۆشبوێ هەتا ئەوکاتی ڕۆژەک بڕیاری ئەوەی بدە ئەمنی نەوێ یان ژنی دیکە بینی بەخۆم بە پێی خۆم دەڕۆم دەبی ئەوەش قبوڵ بکە کە ئەمنی نەبی وە تا ئەوکاتەی پیاوی خۆم ئەمنی بوێ با هەر لەگەڵیان بم لەسەر ماڵی با هەر واز لە پیاوم نەینن لەبۆ هیچ کەسەک رێی خۆشناکەم نە دڵیشیان پێخۆشدەکەم ئەتوش غەڵەتی فکر کردنەوەت خوشکی من نامەوێ ژیانت تێکبچی
Solin · Tue Oct 20 2026 00:18:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زۆرم پێناخۆشەخوابۆت سەهل کات یارب ئەترسم قسەبکەم و باش نە بێ قسەکانم هەمومان بەدەردێکەوە ئەناڵێنین
نێرگز 💎 · Tue Oct 20 2026 01:30:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون داوای ڕێنمای لەم خاتونە بکە بۆ کێشەی خێزانی وپێدانی ڕێنمای زۆر باشە وە ئەگەر کۆرسەکانی بەردەستبون بەشداربە و پێویست ناکات ماڵ لەخۆت تێکبەیت تەنها بە سیاسەتی گفتوگۆ و سیاسەتی خانمانە ئەتوانیت ژیانێک و پەیوەندیەکی تەندروستت هەبێت من هەموکات پێشنیاری ئەم هەنگاوە ئەکەم بۆ ئەوانەی کە کێشەیان لە شێواێ پەیوەندیان هەیە
زەری: @نێرگز 💎 خاتوون تکایە پرسیارەکم هەبوو ئەگەر نامەی لۆ بنێرێ جوابت دەداتەوە ئەمن تەمەشا پۆستەکانی دەکەم بەس نامەم لۆی نەناردیە ؟
A🖤 · Mon Oct 19 2026 17:12:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جارەکەی تریش هەر وات وت و دوایی لەبەر منالەکور تەنازولت کرد ئرمجارەش هەر وا ئەبێ ئەکید بە مناڵ جێهێشتن ئاوا ئاسان نییە بۆیە با لەوە زیاتر تەنازول نەکەی دانیشە لەبەر ئەو مناڵە
ئازیز · Mon Oct 19 2026 16:24:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەموو پیاوێک سەیری سایتی خراپ ئەکات خێزانەکەشی کە ئەڵێی بێ ڕێزیم بەرام بەر ئەکەن تۆش ئەتوانیت جوانبیان بدەیتەوە زمانت هەیە بۆ لەسەر حەقی خۆت بەجواب نایەی ئەوەشی کە ئەڵێی ئەمەوێت ببم بە دکتۆر جا لەم وڵاتەی ئێمە کوا تەعینات هەیە بەدوای کارێکی تر بگەڕێ بۆ خۆت باشترە
لیا: @ئازیز وەڵا بەس پیاو نیە ئەو پیاوەی کە خێزانی هەبێ ولەهیجی کەم نەبێ چۆنەبێ سەیرکات؟ ئئ جوابیشیان دەمەوێ پێاوم چی خراپە پێمەکات یانی دەڵێ لەهەقی خۆت بێدەنگ بە دوایش من ئەوەم بە عام باسکردووە نەک بلێم من دەبم بە دکتۆر تەنها وەک نمونەی خۆم و هاوتەمەنی خۆم ونزیکی خۆم باسم کردووە مەبەستیشم ئەوەیە پیاوم ساحیب قسەی خۆی نیە
دونیا · Mon Oct 19 2026 16:57:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دا ده‌ی من كه‌سی من جه‌ری گی من به‌خوایه‌ له‌ ئازارو خه‌مه‌كه‌ت تێ ده‌گه‌م ده. زانم له. جی عه‌ زابێ كای ده‌ زانم پیاوی بێ شعورو خه‌ سو دشی گه‌واد جۆنه‌. به‌خوای له‌ناو دلت تێ ده‌گه‌م كجێ ماله‌كه‌م تخوا نامه‌وێ مالی كه‌س تێك بده‌م سوێن به‌خوا تا ئه‌كرێ دانیشه‌ به‌س وه‌كو سه‌گ خه‌سو دشه‌ كانت اهمال بكه‌. سه‌گیان تێ به‌رده‌ جۆن به‌رام به‌رت ده‌م درێ ژیان كرد و. به‌رام به‌ریان ده‌م درێژ به‌وه‌. جۆن بێرێز بون وابكه‌وه‌ خۆیان ئاقل دبن به‌لام بێ ئه‌قلی مێرده‌ كه‌ته‌ كه‌ نایه‌ته‌ جواب ده‌زانم دومندالت هیه‌و جه‌ر گه‌و ده‌ستت لێ یان به‌ر نابێ ده‌زانم لێت تێ ده‌ گه‌كم به‌لام ته‌مه‌نه‌كه‌ت گه‌لێ منداله‌ ئاخر ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌ی هی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌مو ئازاره‌ بژی به‌ده‌س پیاوێ كێ ناپیاوه‌ وه‌لله‌ دلم ژانه‌كا بۆ ئه‌و ژنانه‌ وه‌لله‌ خۆم ژنم تۆ ده‌گه م هه‌ر كه‌س مالئ جیانه‌بێ له‌ زێ قه‌تو قوزه‌ لقورتا ئه‌ژێ له. گه‌ل ماله‌ غه‌زه‌ بانی ئه‌وانه‌ خه‌زوران نین غه‌زه‌ بانن غه‌ زه‌ب ژیانی خۆت به. هیج كه‌س مه‌ده‌ خو فای گه‌وره‌ ده‌لێ ئه‌گه‌ر زانیت ناگه‌یه‌ هیج ئامانجێك جیابه‌ره‌وه‌ برۆ دا د گا ئه‌گه‌ر عایله‌كه‌ت پشتت ده‌ گرن برۆ یان ئقلیان بكه‌ با جابن یان ده‌س به‌ر داریان به‌ باباسێكی كورتی خۆمت بۆ بكه‌م من له‌ ١٦ سالی هاو سه‌ر گیریم كردو ٥ مانگ لای هاو سه‌ره‌ كه‌م بوم ئه‌و دزی كرد باوكم گوتی قه‌ بولم نیه‌ بجیته‌وه‌ لای پیاوێك دز ئه‌وكات حه‌ملیشم هه‌بو باشه‌ حه‌مه‌كه‌م ته‌نیا ٣ بۆ دو مان ئاوا ئه‌بو. جیابومه‌وه‌ منداله‌ كه‌شم دایه‌وه‌ پێیان ئه‌وه‌ی باسی ئه‌كه‌م ٥ سالی به‌سه‌ر د. تێ په‌ری وه‌ بۆشه‌ش سال ئه‌جێ ئیستا شه‌ش مانگه‌ شوم كردۆ ته‌وه‌ الحمدلله‌ حه‌ملم هیه‌و شكور بۆخوا مێرده‌كه‌شم زۆر قه‌درم ئه‌گرێو به‌رام به‌ر دایكی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ لوبه‌ر من ئه‌زانێ منیش جۆنم جوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ر گایه‌كت لێ دابخا به‌خوا سه‌ت ده‌ر گات به‌ ر. دا ده‌ كاته‌وه‌. بخوا هه‌ر جی خه‌لك هه‌ستاو رۆشت قسه‌ی كردو دلیان برین دار كردم به‌لام كه‌س خۆی نه‌ی ن. شوێنم كه. جی ئه. جێژم ئیاتا شكور بۆ خۆ هیج په‌شیمان نیم له‌وه‌ی جیا بومه‌ته‌وه‌. زۆرزۆریش دلم خۆشه‌ له‌و ره‌بل عاله‌مینه‌ به‌زیاد بێ به‌لام دایمه‌ن بارو له. خوا بیت خوا خۆی باشه‌ ئه. هێنته‌ رێت كه‌سه‌كه‌م خوا بۆت ئاسان بكا ان شالله‌ خوا ئه‌قله‌ داته‌ مێرده‌ بێ شعوره‌كه‌شت ان شالله‌ بۆشت باش ئه‌ بێ به‌س ژیانی خۆت مه‌كه‌ قوربانی بۆ هیج كه‌س
لیا: @دونیا کچێ بەقوربانی خۆت و قسەکانیشت بم بەو قسانەت کەمێ ئاوت بە ڕوحما کرد یانی بەجدی من ژیانیکی ئاوام پێ قبووڵناکرێ کەس قسەم لەگەڵناکا بەتەنیا لەماڵێم لەگەڵ کورەکەم ناو چواردیوار مێردمحسابم بۆناکا و ئەم دایک و خوشکە دەگەڕێنی ناڵێ با پیاسەیە با ماڵ و منااڵ کەم برارۆۆ یانی کاتی بۆهەمووشت هەیە جگەلەمن حۆمن ناڵێم بمبە دەرێش بەخوا بەس وەک گێژم لێهاتوە پیاوم زۆر فێرەکەن و دژمەبێ هۆکاریش کوڕی دایکیتی قوربەسەرمەکەن پێ بەخواری دانێم یان قسەنەکەم لەگەڵییان بەس بەجدی دەمەوێ خۆم نەجات بەم دادە بەس تخوا ببوورە واش دەڵێم هیج ئاگا داری مناڵەکەت نی؟ من ناتوانم واز لەمناڵەکەم بێنم دەمەوێ بیبینم بەس حایلەم دەڵێن دەیدەینەوە باوکی کور کەس بەخێوناکەین تەنیا لەبەر مناڵم دانیشتوم نەک ناپیاویک کەنازانی خێزانیشی هەیە وڵا هیج بە ژن و مێرد ناچین هیچ هیج قسەمان نیە بگرە وەک دووبێگانەین لەماڵ
m🤎 · Mon Oct 19 2026 17:15:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وةلا خوشكة جوانةكةم ميردةكةي منيش 13سال لةخوم گةورة ترة ژير دةسةي دايك و خوش نية بةس بةخوا دةم كاتةوة اليت ژن دينم دايمةش سةيري ئةو شتانةي كردوة ياني پياو هةموي واية بةخوا يةك و دوان نية بةخوا بو قسة كردن لةناو مةجليس و شتيش بليي نةك دوجار نةك سي جار هةزار جار خةسوم ناو مةجليس قسةي فري داوة هةر خوم لي گيل كردوة بةخوا جةنجار خةزورم ناو خةلكا مني شكانوةتةوة قسةم نةكردوة هةمو مةجليسةكة پيان وتوة بوا بةو ژنة دةليي خو زماني قوت نةداوة ئةتواني جوابت باتةوة بةس ئةو ريز و ئةحترام خوي دةگريت لةبةر ئةوة قسة ناكات و جواب ناداتةوة بةخوا يةكجاريش دشةكةم كردية شةر ميوانيان بو لةناو هةمو زةلام و ژن تير جنيوي پيم دا هةر جوابم نةداوة بةخوا ئيستا بيان بيني خةزورم دي و دةروا دةلي دو بوكةكةي ترم خوشكةزاشمن دةيكةم بة قورباني تو خةسوم دي و دةروا اليت وا ئاقلة و واية تا يستا قسةيةكي نةداوةتة رومانا ئي بةخوا دشةكةشم ئيستا ئةوةنة لةگةل من تيكةلة بولاي براژنةكاني تري هةر ناروات ،،،هةركي من و خةزورم ببيني حةسودي ئةبات بةخوا هةرجةن جوابيان نةدةيتةوة ئاوا باشتر من لةتو خراپ تر بوم ئةموت چيتان ئةويت بوتان اكةم بةس وازم لي بهينن هةمو شتيك بة ئاقلي ئةكريت بةخوا هةموو خزمةكاني ميردةكةم الين لةو كاتةوة توي هيناوة ئاقل بوة جاران كةس نةيةويرا قسةي لةگةل كا يةكسةر هةلةچو تو لةگةل پياوةكةت باش بة دةمة دةم مةكة ئةو هةرجي اكات با بيكا پياو هةموي واية دةم بكةنةوة ژن دينن يان خةريكي خيانةتن بةس نية هي تو اوانةي نية خوشكم با هةر سةيري ئةو شتانة بكات لة بي دةسةلاتيا سةير دةكا،،منالةكةشت مةكة قورباني بو هيج كةسيك نة پياو نة خةسو و دش بةخوا بةياني گةورة ببي دونيا ئةهيني بوت
xanm · Mon Oct 19 2026 17:59:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا خوشکی من منیش چەند جار پۆستم کرد کە هاوسەرەکەم سەیری ئەو شتانە دەکا قسەم لەگەڵ کرد خۆم لێ گرت نەچومە لای بە شێ رۆژ خۆم لێی گرت پەشیمان دەبۆوە دەیگوت ناکەم پاشان دەستی پێ دەکردەوە ئێستا کە جارێک لای من تەواو دەبی جارێکی دیش لە حەمام بە دەست خۆی تەواو دەکا خوشکم پیاوی هەموان ئاوایە ئەگەر کوو تاک تاک نەکا بەس با من پێت بڵێم کە قسەیان پێ گوتی پێیان بڵێوە سنوری خۆت دیاری بکە سنوری منداڵت دیاری بکا بزانن کە ئەتوش مافی خۆتە هەموو شتێک لۆ هاوسەرەکەشت سنور دیاری بکا تا رێزت بگیری ئەوەی ئەتوو باس دەکەی ئەمن لە یەکەم رۆژی هاتم ئاوایان لەگەڵ کردم هەتا رۆژەک تەقیمەوە بە هەموو شتەک قسەی خۆم هەموو کرد ئیشەکانم کردە نیوە ئەگەر کچەکەشی نەکا بەجۆی دەکا ئەمن هەتا بە تەلەفۆنیش دەیان گوت نابی تەلەفۆن لۆ داکت بکەی چارێگەک بیست دەقە قسەی لەگەر داکت دەبی بکەی بیست رۆژ بیست و پێنج رۆژ رۆژەک بچیەوە ئەویش لە سبەینێ هەتا ئێواری وەڵا هەموو شەوکانم چاو بە گریان بوم