پری داگرتنی ئەپ
هەیان · Tue Oct 20 2026 15:37:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو باشن جەماعەت دوو پرسیارم هەیە مەمنوون دەبم گەر جواب بدەنەوە سکم ۱۱هەفتەیە پەنجەکانی دەستم زۆر سڕ دەبێ لەکاتی خەوداو وا بەڕۆژیشەوا زۆر وایە دەبێ هۆکار چی بێ ..؟ وە ئێستا ئاساییە کەماسی بخۆم یان دەبێ هەر چاوەڕێکەم تا گەورەتر دەبێ؟م
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

Asya · Tue Oct 20 2026 16:37:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش حەزم لێیە بەس دەڵێن جیوەی تێدابی زۆر خراپە تا ئێستا نەم خواردووە
bahra · Tue Oct 20 2026 17:43:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من لە ١٦ حەفتەی دکتۆر گۆتی ئاسایە بیخۆ زو زو دەمخوارد
نازە · Tue Oct 20 2026 15:41:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ماسی نەخۆیت ها من پێرێ ماسیم خوارد زگم سێمانگو نیوە بەخوا تەحامولم نەمابو بەزۆرخۆمم گرتبو 🥲بۆ دەستیشت ئاسایە
هەیان: @نازە باشە دەبێ تا ٦مانگ نەی حۆم یان ۳مانگە بەخوای وا شێت دەبم بۆی نازانم چی بکەم😂🥲🥲
نازە: @هەیان بەخوا من لەیەکەم زگم نەم خوارد بەس لەمەیان نەمخواردبا دەمردم والە خواردم جا ان شا اللە خراپیش نیە چونکی سێمانگم لادابو
daek · Tue Oct 20 2026 15:43:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
امن لة حةوت مانكى دةستم سر دةبو جوم فاعسم كرد خوينم خةست بوو برؤ فاعس خوين خةستى بكة
هەیان: @daek دەبێ هی ئەوەبێ بەزۆر پەنجەکانی دەستم سڕ دەبێ باشە جگەلەوەهیچ نیشانەی کەهەیە بۆ خوێن خەستی من دووەم سکمە
Rozh · Tue Oct 20 2026 15:45:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەگەر مەبەستت ماسی قوتووە نابێ بیخۆی و باش نییە و ماسی فرێش هیچ کێشەی نییە من لە مانگی یەکەوە تا ئێستا ماسی ئەخۆم زۆر بە سوود و باشە هیچ کێشەی نییە
هەیان: @Rozh منیش چەند کەسێکم بینیوە هەموو هەفتەیەک دەی خۆن کێشەشیان نیە هی قتووم حەز لێ نیە بەس دەبێ ۳مانگ تەواو بکەم یان ٦مانگە ؟؟ خۆم بۆ ناگیرێ بەخوای ان شاللە بەوەندەش هیچ نابێ
Rozh: @هەیان مەبەستت ماسی فرێشە ؟ هەر چەندێک بێ سکت دەتوانی بیخۆی زۆر زۆریش باشە دکتۆری ئێستا هەموو شتت لێ مەنع دەکەن