سڵاو خانمان ئەمڕۆ دوبارە سۆنەر و دکتۆرم هەبوو چونکە دوو هەفتە جارەک دەبی دکتۆر متابەحەم بکات جا لە سۆنەر دووبارە ئەڵێ ئەکریتایە و ویڵاشەکە بە شوێنی نەشتەرگەری نوساوە تەقریبی ٦ سانتیم جا ئەوەبوو من ژانم زۆر زۆرە لە MRI ڕاستە ئەڵێ پێوە نەنوساوە بەس هەشت سۆنەری جیا جیا ئەڵێ نوساوە جا منداڵەکەشم ئاوی زۆر زۆرە گوتی ١٢ وتی ٨ ئاسایە خۆی بە دوو هەفتە لە ٧ بوە ١٢ نازانم سەبەب چیە چونکە شیرینی و سوێری ناخۆم وە گوتی بە پێی سۆنەر دەبێ لە ٣٤ هەفتە حەمەلیات بکەی ئەگەر زانیمان سۆنەر گوتی زیاتر بوە دەبی قەرار بگۆڕین بۆ ٣٢ هەفتە گوتی ئەگەر ئەو پێوە نوسانە نەبوایە خۆی لەبەر ئەو ژان و ئاوە زۆرە لە ٣٦ حەمەلیاتت دەکرد ناگەیتە کاتی خۆت حەبی ژان و شافی ژانی بۆ داناوم هەست دەکەم باشترم لەگەڵ حەبەکە جا من بیر لەوە دەکەمەوە لە دەورو بەرم ئەڵێن ئەگەر ئاوی زۆربێ منداڵ مەغۆلی دەبێت لە سۆنەر و دکتۆریش وتی کێشەی نیە بەس قورس دەبی و ژانت زۆر دەبی زۆر دەترسم زگیشم ١٩ هەفتە و ٤ ڕۆژە وە بۆ رەحم دەرهێنانیش گوتی گەر لەکاتی دەرهێنان پێوە نوسابێ لێ نەبێتەوە یان تۆپ لەناو زگت دادەنێین لەگەڵ سۆندە یان پارچەک ویڵاش جێدێڵین و دەیدورینەوە هەردوکیشیان مەترسی هەیە زۆر دڵم توند بوە بەوەی کە دەبینم شتەکان خراپتر دەبی نەک باشتر خەمی هەردوو منداڵەکەمە کە شتێکم بەسەر بێت جارێ گەورەکەم بەبێ من ناژیت دوحای خێرم بۆ بکەن نە دەست لە رەحمم بدرێت نە منداڵەکەم هیچی لێ بەسەر نێت زۆر غەمبارم دوای ئەوەی 4D دەموچاویم دیت زۆر لە مێشکمایە 😓
لە ئەپی پریدا بکەرەوە