سەیرە لەکۆمەڵگەیەکدا کە مرۆڤەکان کەخۆیان بەخاوەن ئەخلاق و ئایـن دەزانـن،، کەچـۍ هەندێـک کەس هەن پیشەیان بووەتە چاودێریکردن و بریندارکردنیــۍ هەستـۍ کەسانی تر
توخوا ئەوانەی منداڵتان هەییە کەم تالیق لەوئافرەتانە بدەن کەمنداڵیان نابێیت کەم بییان شکێننەوە دڵیان برینداربکەن کاتی قسەکەن ئاگات لەقسەکردنتان بیت بزانن چۆن قسەکەن چۆن هەڵسووکەوت ئەکەن هەندیک جار بەقسەیەک بەتالیق لەسەر (نەبوونـۍ منداڵ) دەبێیتە خەنجەریکۍ زۆر سارد کە دەدرێیت لەدڵـۍ
تۆنازانیت ئەوخێزانە بەچ ئازاروو باروودۆخێکدا تێپەڕیوە لەسەر نەبوونی منداڵ
دڵنیام ئەو ئافرەتانەی کەساڵیک دووانو چوار تاخیرنەبوونە لەمنداڵبوون نازانن لەوهەستەتێناگەن چونکە هەمان مەعاناتی ئەوئافرەتەت نەبووە کەمنداڵی نابێ یان سێ چوار ساڵیک درنگتر منداڵی بووە من خۆم زۆزۆر باش تێگەم چونکە خۆم ساڵیک سکم نەکرد مەگەر خوابزانی چەند تالیقو قسەی ناخۆشم پێ وتراوە ئەمەچییە سک ناکەم دەسەلاتیشم نیە خوانایدا یەکی لەوقسانە قەت لەبیرم ناچی یەکی پێ وتم ئەتوانم بەهەفتەیەک خۆم دووگیان بکەم،، ڕۆژیک شووبراشم ئەیدا لەمنداڵەکەی ژنەکەی سیری کردم ئەی وت لێی مەدە زۆر کەس بەعەزرت منداڵیکەوە مردوون هەزار دکتۆریشەکات الحمداللە دوای ساڵیک سکم کرد بەس قەت ئەوقسەناخۆشانەم لەیاد ناچی ئێستا4ڕۆژە لەماڵی خاڵۆمم ژنەکەی 12ساڵە سک ناکات منداڵیکم هەییە 1ساڵوو 4مانگە 4ڕۆژەهام لەماڵی خاڵمم ناچمە دەوری مناڵەکەم ماچی ناکەم نازی پێی نادەم بەقووربانو بەساقەی نابم لەبەرچاوی ئەوو ئەڵیم بادڵی شتیک نەکات ئەڵیم خوایە شتیک نەڵیم دڵی ئازاردەم وەڵا ئەوەندەناچمە دەوری مناڵم خۆی تیت دەمم دینی بۆلای گۆنای ئەڵی ماچمم کە لەبەرئەوەی خاڵۆژنم دڵی نەشکی شتیک بکەم تکاییە باڕێز لەهەستی یەکتر بگرین ئەوکەسەی کەمنداڵی نییە بەدڵنیایەوە زیاد لەحەد خەمی پێی پێخواردووە خەمی هەییە پێیویستی بەباری لارو قسەی بێسەروو بەری تۆنییە
یاڕەبی ئەوەۍ منداڵی نییە خودا منداڵی ساڵحی پێی ببەخشێ ،، ئەوەشی هەییەتی خوودا ساڵحی کاتت
لەبیرتان بیت خودا چۆن پێیتی داوە ئاواش لێیتی وەرەگریتەوە کاتی تالیق لەکەسی ئەدەن منداڵی نابێ ئەوەشتان لەبیر بیت کە خودا ئەتوانی لەتۆش وەری گریتەوە کەس بەئازایی خۆی نیە منداڵی ئەبیت 😊❤
لە ئەپی پریدا بکەرەوە