پری داگرتنی ئەپ
هیلال 🌸 · Sat Oct 24 2026 13:05:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان باشن ئەرێ ئەوانەی مانگی ١ منداتان دەبێ دەتوانن پێم بڵێن حۆڤەری بە قۆڵ بۆ منداڵەکە دەکڕن یان بێ قۆڵ وە توخوا پێم بڵێن چەند ئۆڤەر بکڕم یان چەند دەست جل بۆ مانگی یەکەمی باشە یەکەم منداڵمە نازانم کوو شت بکڕم و نامەوێ شتی زیادبکڕم دەمەوێ بەس شتی زەڕوڕ بکڕم یارمەتیم بدەن شتەکانم پێ بڵێن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

Rwmayssa🕊️ · Sat Oct 24 2026 13:35:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش مانگی یەک مندالم دەبیت ئۆڤەر زۆر پیویستە بە تایبەت کە زستانە وشک بونەوەی جل کاتی ئەویت بۆیە زۆر بکرە بەدلەی بە گۆرەوی لەگەل قاتو کلاو زۆر پیویستە بۆ خەستەخانە بۆ مندالەکە با کلاو گۆرەوی لەگەل بیت لەگەل دەستکیشی دەستی بۆی دەستە بچوکەکانی شوخوت لە دەموچاوی نەگریت ، دۆشەکو بەتانی من خۆم بەتەمام ٥ دەست جلی بۆ بکرم ئەویش دوانیان قاتو ٣ دانەیان بەدلە ، من بۆیە ئەوەنە ئەکرم مندالی دووەممە زۆر شتی مندالی یەکەمی بۆ بەکار ئەیەنمەوە ، وەک خۆم قەت ئۆڤەری قۆل دریژم بۆ مندالم نەکردووە هەر فالینەییەکانم بۆ کردووە
هیلال 🌸: @Rwmayssa🕊️ وەللەهی من منداڵی یەکەممە و هیچ شتەکیشم نیە ئێستا من کە هیچم نیە باشە چەند دەست جلی بۆ بکڕم .؟
Rwmayssa🕊️: @هیلال 🌸 وەلا خۆی مادام لە زستانایا جل دەرەنگ وشک ئەبیتەقە ئەیەویت من ئەو کاتە بۆ مندالی یەکەمم زۆر زۆرم کری ئەها یەکەم مندال بوو حەزم لە هەممو جلیک بوو ئەمکری بەلام فریای زۆربەی نەکەوتم لەبەری بکەم بۆیە ئاوا زۆریش گوناحە بیکریتو بچوک ببیتەوە زوو بۆی بەلام قات زۆر زەرورە قاتی جوانو گەرمو گورو کۆکراوە ، ئەتوانی ٥ بۆ ٧ قاتی بۆ بکرت لەگەل ٥ بەدلە ئۆڤەریش ٧ دانەیەکی بۆ بکرە بەلام جلەکان با دو بۆ سئ دانەی سفر بیت ئەنجا ئەوانەی تر ٠ بۆ ٣ مانگی بۆ بکرە لە پشتی بلوسەکان نوسراوە کە ٠ بۆ ٣ مانگە یان گەورەتر بیت بەلام بۆ تەمەنی لە دایک بوون ٠ بۆ ٣ مانگ زۆر گونجاوە
Rwmayssa🕊️ · Sat Oct 24 2026 13:39:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
قاتو بەدلەو دۆشەکو بەتانیو خاولیو شامپۆو سەبونو لفکەی مندالانو نینۆک بری مندالانو عەترو بۆدرەو قۆماتەو ئۆڤەرو گۆرەویو لەچکو دایبیو کلینکسی تەرو سۆدۆ کرێموو ژێرە دایبی گۆرینو جانتای مندالو مەمەو مەمە وشکە ئەگەر فێری بکەیت ئەمانە شتە زەرورەکاننن ئەبیت بیان کریت
🌸A🌸 · Sat Oct 24 2026 16:56:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەڕەئی من سێ ئۆڤەر و سێ قات و چوار بەدلە و دوو یان سێ قومات دەسکێش و گۆرەوی و کڵاوو خاولی و بەتانی شتی زۆر مەکڕە و گەرتواناشت نییە شتی گران مەکڕە زۆر زوو بۆی بچوک ئەبنەوە. من هەموو شتی هەرزانم کڕی