پری داگرتنی ئەپ
Hana hady · Mon Oct 26 2026 14:12:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو بەیانی کچەکەم دەبێتە 6مانگ ئایا بەچ خواردنێک دەست پێبەکەم و ئایا کەبەیانی بوو بە 6مانگ یەکسەر دەست بەخواردن بکەم بۆی وە ئاوی پیبدەم؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

mastan · Mon Oct 26 2026 14:34:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا دادە گیان هەوڵبە سەرەتا بەس شۆربایی برنجی سادەی بەرێ برنجی خڕی بۆ بوکڵێنە جوان جوان بیدە لە عەسارە وەک محەلەبی لێبێت بیدەرێ ٣ڕۆژی سەرەتا دوای شۆربا تۆز تۆز ئاویشی بەرێ کەم کەمە شتی کەی بۆ تێکەڵکە جارێک کولەکە جارێک گێزەر جارێک بڕۆکلی …بەڵام هەر یەکە و سێ ڕۆژ سێ ڕۆژ بەردەوامبە لەسەری بزانە دوربا حەساسێتی بە سەوزەیەکیان نییە دوایی کە زانیو کێشەی لەگەڵ هیچا نییە ئینجا دو دو و سێ سێ سەوزەواتی بۆ تێکەڵکە لەگەڵ شۆرباکەیا بەس ئاگاداربە بێ خوێ و بێ ڕۆن بێت شۆرباکە تا تەمەنی ئەبێت بە ساڵێک نابێت بیدەیتێ ئینجا ئامان یەکسەر دەست نەکەیت بە میوە پێدان مناڵ زۆرزانە یەکسەر تامی میوە بکات نە شیر ئەخوات دوایی نە شۆربا
Hana hady : @mastan یانی بەس شۆربای برنجی پیبدەم هیجی تێنەکەم
Hana hady : @mastan ئەی میوە پێویست دەکات کەی میوەی پێبدەم یان سریلاک
mastan: @Hana hady ٣ڕۆژی یەکەم بەس شۆربای برنج بێت بە تەنیا دواتر ٣ڕۆژ جارێک سەوزەواتێکی بۆ تێکەڵ کە بۆنمونە برج و پەتاتە بێت جوان بیدە لە عەسارە بیدەرێ تا ٣ڕۆژی کە بەردەوامبە لەسەری بزانە سوربونەوە حەساسێت خوران هیچی لێنایەت کێشەی نەبوو سەری چوارەم ڕۆژ برنج و سەوزە واتێکی کەی بۆ تێکەڵکە بۆ نمونە کولەکە تا ٣ ڕۆژ واتە هەر خواردنێکی تازەت دایە ٣ ڕۆژ بەردەوامبە لەسەری گەر کێشەی نەبوو خواردی ئینجا ئەتوانیت هموو ڕۆژێک شۆرباکەی لەگەڵ دو سێ نۆع سەوزەواتا تێکەڵکەی بۆ نمونە برنج و کولەکە و پەتاتە پێکەوە بیدەیتێ بۆ میوەش حەز ئەکەی با بەتەواوی بچێتە سەر شۆرباکە دو سێ هەفتەیەک ئینجا دەسکە بە میوە مزرەمەنیەکانی مەدەرێ یەکسەر بۆ نمونە سێوی بەرێ بە کەوچکی چا جوان بۆی شلکەرەوە یا بییە لە عەسارە ئەویش بیدەرێ یا مۆز و کەوچکێک لەوشیرەی ئەیخوات لەگەڵ تۆزێک ئاوی کوڵاوتوو بۆی بەلە عەسارەو بیدەرێ ئیتر ئاوا
lavannomed: @mastan bezahmat am shorbayanay basy akay nabe zaitw xwey tyabe?
Hana hady : @mastan ئیشەلا بەیانی بەتەمام دەست بکەم بە خواردن بۆی یانی جاری بەس شۆربای برنجەکە بەتەنیا بدەمێ
Hana hady : @lavannomed ئەوەنەی من بزانم نابیت زەیت و خویی تێکەیت
lavannomed: @Hana hady dasxosh gyanakam
mastan · Mon Oct 26 2026 14:39:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەونەی بیرم بێت گۆشتی حەیوانیشی نابێت بەیتێ جارێ توانای هەزمکردنی نییە نازانم تا ساڵە یا تا هەشت مانگی نابێت بیخوات من ئەوکات لە دکتۆر جەدۆلی خواردنم بۆ وەرگرت زۆر چاک بوو هەموو شتێکی لێنوسرابوو چی بخوات و چۆن بیخوات لای دکتۆر ئاوات بوو زەردێنەی هێلکەشی نەدەیتێ لەگەڵ هەنگوینا تا ساڵ بە هیچ جۆرێک نابێت بیخوات ژەهراوی ئەکات ئینجا ماست و کونجیم ئەدایە کە تەواو کەوتە شۆربا خواردن هەم زۆر چاکە هەم مناڵ قەڵەویش ئەکات ئیتر بە هیوای سود
Hana hady : @mastan راسدەکەی گیان دەسخۆش
mastan · Mon Oct 26 2026 14:41:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەو ئاوەشی کە ئەیدەیتێ ئەبێت ئاوی کوڵاوی ساردەوەبوو بێت ئاگاداربە ئاوی بەلوعەی نەدەیتێ بێ کوڵاندن
Hana hady : @mastan دەسخۆش گیانئ منن
هێلینا · Mon Oct 26 2026 14:18:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
🙂ئەمن کوڕم لە 4 مانگیوە خواردنی وا دەدەمێ برنج بکوڵێنەو لە حەسارەی بدە هەتا وەک کاستری لێدێ ئاویشی بدێ ئا بەس زۆر نا بەقەت مڵاکی شیو جار جار شۆڕباکەی بۆ بگۆڕە گێزەرو پەتاتەو کودی زەردی بۆ لەگەڵی بکوڵێنە مادەم شەش مانگە ئەگەر توانیت گۆشتاوی حەیواونی بو لە پێکهاتەکە بکە زانیت بێزی لێ ئەکاتەوە تۆزقاڵێک خۆێی بۆ تێکە
Hana hady : @هێلینا یانی چۆن گۆشتاوی حەیاوان