پری داگرتنی ئەپ
mira · Tue Oct 27 2026 01:03:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان پرسیارەک لەسەر منداڵی امن منداڵەکەم ساڵەک یەک مانگە لە هەندەک شتی زیرەکە بەس کە بانگی دەکەین هیچ ئاوڕ ناداتەوە کە گچکەبوو یەکسەر ناوی خۆی دەناسی بس ئێستا هیچ کاردانەوەی نیە ئایا اوە خراپە ؟؟ منداڵی کەس وابووە تاخیر فێرە قسە و تێگەیشتن و کاردانەوە بووبی ؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

زەردێ💛 · Tue Oct 27 2026 01:12:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لەوانەیە بە قەستی وابکات منداڵ حادەتیانە خۆیان لەخەت دەدەن ئەوەی منیش وابوو درەنگ قسەی کرد بەس حەزی لێبایە جوابی دەدایەوە حەزیشی لێنەبا لەبن گوێت هاوار کردبا نەبابوو نەباران
mira: @زەردێ💛 هەندەک جار پێدەکەنی بس جوابمان نادا
asmaa~🍇🩷 · Tue Oct 27 2026 01:15:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون ئەگەر سیری موبایل و شاشە دەکات ئەوە زۆر خراپە و کاریگەری ئەوەیە لەسەر مێشکی گەشەو تەرکیزی مناڵ تێک دەدا ئەگەر سێری شاشەش ناکا ئەوە ئاساییە هەولدە زۆر قسەی لەگەل بکەی تێکەلی منالی بکە
nazo: @ئەسماا🐣❤️ rek kchakay mn wabu kafera mubayl bu sabr sabr shty lafkr dakrd wala mubaylm le tark da bash bu
mira: @ئەسماا🐣❤️ واللە تەماشای تەلەفزیۆن دەکاتن بس کاردانەوەی هەیە نەک بێدەنگ بی
mira: @nazo واللە ئیمن شتی لەبیر دەمینێ لەچاومان دەکاتەوە بس اوەندەیە ناوی خۆی ناناسی
nafas · Tue Oct 27 2026 01:13:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی خوشکم ئاوا کەبانگمان دەکرد جوابی نەدەدا یان درەنگ دوای فەحسمان کرد لە پشت پەردەی گوی کیسە ئاوی هەبوو خوا دووربیت لەهی تۆ بەس جونکە مندال بوو الحمداللە زوو چاک بوو
mira: @nafas الحمداللە هی من بەهەستە زۆر بەکەمترین دەنگ کاردانەوەی دەبی بس کە بانگی دەکەین هەر دەڵێ لەگەڵ اویشمان نیە
نێرگز 💎: ئاساییە مناڵەکەی منیش پێشتر هەنێ شتی ئەزانی ئێستە بیری نەماوە مناڵ لەوتەمەنە مێشکی چالاکە و تەرکیزی زۆرە زیاتر شتە تازەکان وەرئەگرێت هەرمناڵەو نەوعێکە بەس هەتا پێت ئەکرێ لە شاشە دوری بخەرەوە و چالاکی جۆراو جۆری پێبکە یان بیبە ناو خۆڵ و دەرەوە زۆر باشە بۆ مناڵ ئنجا خواردنی تەندروستی پێبە وە ڕۆژانە شتی پێبڵێ بۆنمونە ناوی شتەکان بێنە کە دەستی بۆ ئەبەی ئنجا چەنجارێک ناوی شتەکە دوبارە بکەرەوە یان کە ناوی ئەو ئەهێنیت بڵێ وەرە با فێربێت کە بزانێت لەگەڵ ئەوتە یان کە شیری بۆ ئەکەیت و خواردنی پێئەیەیت ناوی بێنە بڵێ بیخۆ حەم نەم نەم ئیتر قسەی مناڵانەی بۆ بکە وە قورئان خۆت بە دەنگەوە بیخوێنە با گوێی لێبێت زۆر باشە بۆ مناڵ گۆرانی و شتی بۆ سەر مەخە زۆر خراپە هەم بۆ تەرکیز هەم بۆ فیترەتی مناڵەکە تێکی ئەیات ئنجا شەیتان لەوشوێنە کۆ ئەبنەوە کە دەنگی گۆرانی و مۆسیقایە ئەگەر تیڤیت بۆ هەڵکرد با کاتێکی کەم بێت و شتەکانیش بە پێی تەمەنی خۆی بێت و سەوتی کزکز کە بۆی بکە سەر شتی بەسود نەک ئەفلامکاتۆنی نەشیا و زۆر ڕەنگاوڕەنگ ئەوانە مێشکی مباڵ لاواز ئەکات بەبێ هۆ دروست نەکراون کارتۆنی هەیە لە شێوەی مناڵی
نێرگز 💎: @نێرگز 💎 کارتونی هەیە لەشێوەی مناڵە و قورئان ئەخوێنێت کتێبەکە لەبەردەستیایە من زیاتر ئەوەی بۆ سەر ئەخەم زۆر باشە بۆ مناڵ هەم مناڵەکە گوێی لە قورئانەکە ئەبێ هەم کارتۆنەکە ئەبینێت و پێشتی خۆش ئەبێت و شتیشی لێوە فێرئەبێت. بەس هەتا پێت ئەکرێ مەیکە سەر ئەوشتانەی کە سورعەتن و ڕەنگیان زۆرە چونکە مناڵ تێکئەیات و توڕەیئەکات زۆر خراپە
mira: @نێرگز 💎 سوپاس قسەکانت جوانە واللە ڕاستی امن هەر لۆی دەکەمە شوانی مەڕەکان بس کاردانەوەی هەیە کە شتەکی پێکەنیناوی دەبی اویش پێدەکەنی یان ترسناک بی دەترسێ وە یاری فکری لەگەڵ دەکەم یەکسەر لە دوو من دووبارە دەکاتەوە بس اوەندەیە زۆر تەرکیزی لۆ ناوی خۆی نیە وە زۆر جار لە جێی قەڵەباڵغ دەگریەتن لەماڵی خۆشم حەیبی نیە چونکە هەر بەتەنێیە ئیدی تێکەڵ نابی و گەمەش لەگەڵ منداڵان ناکا
nafas: @mira چ نیە باشە بیت إن شاءاللە بە تیپەربوونی کات
mahi mina · Sun Nov 15 2026 23:36:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واباشتره بي به يته لاى دكتؤر