پری داگرتنی ئەپ
NiL · Tue Oct 27 2026 10:31:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان، من سکەکەم ٢٥ هەفتەیە جا ئێستا ئەمەوێ لەسەر پشت نەخەوم شەوان هەر ئەچمە سەر لا بەس جاری وا هەیە خەبەرم ئەبێتەوە لەسەر پشتم یەکسەر ئەچمە سەر لا کێی تر وا بوە بە جدی زۆر ناخۆشە شەوان هەر دڵم لای ئەوەیە کە ئەکەومە سەر پشت خەبەرم ئەبێتەوە خۆم چاک ئەکەم خراپ نیە ئەو لەسەر پشت خەوتنە بە جدی حەز ناکەم سەرین دا ئەنێم لەژێر قاچم و ئەچمە سەر لا بەس کاتێک خەبەرم ئەبێتەوە لەسەر پشتم 🥲💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

Sara · Tue Oct 27 2026 14:16:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا نامەوێ بت ترسینم خوشکم بەس ئەمنیش ئەوها نەمدەتوانی لەسەرلا بم لەسەرلا دەنوستم کەبەخەبەربوم لەسە پشت بوم ئیستا والەسەر مندالبونم مندالەکەم ناکەوپەتکی لەملی ئالایە بەتەبیحیش نامبی لەسەرهەندێ هەفتەی دابێ حەمەلیات دەکرێم هەناسەشم زۆر زۆر زۆر تەنگە مندالم دایم خۆی رەق دەکا هەموی قەینا بەس زۆردلم بەمندالەکەم وەیە کە ناوکەپتک لەملیتی گۆتیشیان هۆکار ئەوەیە لەسەپشت نوستی
هێشوو: @Sara کچێ بەخوای ئەمنیش هەردەستم لەسەر پشتم نازانم چبکەم🥲
NiL: @Sara وەللە نازانم چی بکەم خوشکم بەدەست خۆم نیە هەر لەسەر لا ئاخەوم کەچی عانێک خەبەرم ئەبێتەوە لەسەر پشتم مەگەر سەرین لە پشتیشم دابنێم زۆر ئیزعاجە 🙂💔
ناز · Tue Oct 27 2026 16:42:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش زۆر وام وەلا نازانم چیبکەم
NiL: @ناز خوا ڕەحمان پێ بکات بە جدی ناخۆشە چارەسەریشی نیە 🥲💔
falak · Wed Oct 28 2026 00:04:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وام بالیف لە پشتم دادەنێم دووێنی شەو وابزانم کەوتبوومە سەر پشت لەخەو راپەریم دەتگووت لەناو دووکەڵم هەناسەم تەنگ ببوو لەئیستاوە نابی یەکسەر رووشت بسورێنی دەبی هەلسیەوە دانیشی ئینجا بسورێیە لایەکەی دی پالکەویەوە خوا نەکا لەبەر ناوکە پەتک خراپە
NiL: @🪻falak بەخوا من ئەوەنە لەسەر لا ئاخەوم پشتم ئازاری ئەبێ هەر لە خەوا ئەگام لە خۆم نیە ئەکەومە سەر پشت خەبەرم ئەبێتەوە شەوانە چەن جار وام لێیەت
falak: @NiL من پەراسووم ئازاری هەیە تا بەیانی سەت جار هەلدەستم رووم دەسورێنم بەس هەتا لاکەی دی پەراسووم ئیسرحات بکا😖😢