پری داگرتنی ئەپ
Hana hady · Tue Oct 27 2026 15:33:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو _ ئەمرۆ دەستم کرد بەخوارد بە مندالەکەم ئایا ئاسایە کە شۆرباکەی پیدەدەم زۆر نایخوات وە ئینجا ڕۆژی چەم ژەم خواردنی پیبدەم ؟؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

Malak · Tue Oct 27 2026 15:38:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چەن مانگە
Hana hady : @Xanm ئەمڕۆ بوبە 6مانگ
Malak: @Hana hady ژمارەی ژەمەکان لە ڕۆژێکدا ١ تا ٢ ژەمی بچووک لە ڕۆژێکدا: لە سەرەتادا بە ١ ژەم دەست پێبکە (دەتوانیت بەیانیان یان نیوەڕوان بێت). دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاهاتنی منداڵەکە، دەتوانیت بیکەیت بە ٢ ژەمی بچووک (نیوەڕوان و ئێواران). بڕی خواردن لە هەر ژەمێکدا: بە ١ تا ٢ کەوچکی چێشت دەست پێبکە. ئەگەر منداڵەکە ئارەزووی کرد، دەتوانیت هێدی هێدی زیادی بکەیت تا دەگاتە نزیکەی ٢ تا ٤ کەوچکی چێشت لە هەر ژەمێکدا. نکاتێکی زۆر گرنگ بۆ شۆربای تەمەنی ٦ مانگی شیر ژەمی سەرەکییە: لەم تەمەنەدا شیری دایک یان شیری قوتوو (تەواکەر) هێشتا سەرچاوەی اصلی و سەرەکیی خۆراکی منداڵەکەیە. خواردن یان شۆربا تەنیا بۆ تاقیکردنەوە و ڕاهاتنە. شۆرباکە دەبێت چۆن بێت؟ دەبێت زۆر لووس و نەرم (پوورێ) بێت و هیچ پارچەیەکی ڕەقی تێدا نەبێت. خوێ، شەکر، بەهارات، و هەنگوین بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ بە شۆربای منداڵی ژێر ١ ساڵ مەکە.
Hana hady : @Malak دەسخۆش بۆ زانیاریەکەت بەس گیان من بە کەوچکی چا پیی دەدەم کیشەنابیت ؟
نازە · Tue Oct 27 2026 15:56:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سێ ڕۆژی جارێ ژەمەکانی شۆربای بۆبگۆڕە بەس شوربای سادەی پێمەدە دوای لێبێزاردەبێت سەرەتا شۆربای سادەی بدێ بزانە زگچو یان قەبز دەبێت زۆر منال هەن شۆربایان لێناکەوێت بەتەیبەت شۆربای برنجو جێزەر
Hana hady : @نازە وەلا گیان ئەمرۆ دەستم پیکرد هەر شۆربای سادەم پیدا دەبیت؟؟
نازە: @Hana hady دەبێت بێ خوێو زەید بیکە ها نەلێیت ناخورێت منال دەیخۆن هیمن زۆری حەز لەشۆربای سێو بو ماشااللە پێ جوان بو
Hana hady : @نازە نانا زەید وخوێ بەکار ناهینم هەر شۆربای برنجم پيدا سادە
Hana hady : @Hana hady چۆن چۆنی شۆربای سێو
نازە: @Hana hady باشت کردیە فێرە شۆربای کە منال جواندەکات
نازە: @Hana hady مراکی شیرێ پێنج مراک برنج دەم شوشتەوەو لەگەل بەرداغو نیوێک ئاو سێویکم پەلکی لێدەکردەوەو پارچەم دەکردو دەمخستە سەر ئاگر گە نەرم دەبون بەگەرمی لەحەسارەم دەداو پێم دەدا زۆرجاریش دەنگە خورمایەکم دەخستە ناو شۆربا
Hana hady : @نازە بۆ مندالی 6مانگ گونجاوە
Hana hady : @نازە وەلا ئەوەی منیش کەم کەم دەیخوات یەکەم جاریەتی
نازە: @Hana hady ئائا خۆم لەشەشمانگەوە دەستم پێکرد هەتا یەکسالیش دەیخوارد هیوایەتی ئەو شۆربا بو
نازە: @Hana hady فێردەبێت زۆری لێمەکە
Hana hady : @نازە دەسخۆش گیان