سڵاو خانمانە خۆشەویستەکانم ❤️🌷
من کیسی وردی هێلکەدانم هەیە و عیلاجیش وەردەگرم؛ حەبێکم بۆ ٦ مانگ و حەبێکی دیکەشم بۆ ٣ مانگ بۆ نووسراوە. من زۆر بە تەمای دووگیانبوونم، بەڵام دەترسم دووگیان نەبم. 😔💔
تکایە ئەگەر کەسێکتان ئەم کێشەیەی هەبووە، ڕێنماییم بکەن. ئایا بە خواردنی تایبەت یان وازهێنان لە هەندێک خواردن، کیسی هێلکەدان کەم دەبێتەوە یان لەناو دەچێت؟ تەنانەت وازم لە نانیش هێناوە، چونکە دەمەوێت چاک ببم و دووگیان ببم. 🥺❤️
تکایە ئەگەر ئەزموونتان هەیە، پێم بڵێن چیتان کردووە و چ خواردنێکتان خواردووە کە سوودی هەبووە. خوا لە هەموو ئەو خانمانەی کە ئارەزووی منداڵیان هەیە، منیش یەکێکیانم، بە زوویی دڵیان شاد بکاتەوە. 🤲�
لە ئەپی پریدا بکەرەوە