ئەبێت هەبێ لە پیاو پیس تر ؟🌚 بە جدی کە ئەم قسانە ئەکەم زۆرم پێ ناخۆشە بەس بەخوا کەس نیە قسەی بۆ بکەم خەریکە تێک ئەچم بۆیە یەم لێرە قسە ئەکەم، دووگیانم لەوەتەی دوگیانم بەتەواوەتی ڕوی ڕاستی پیاوەکەمم بۆ دەر کەوتوە ٢ ساڵە نەم هێشتوە مناڵم ببێت بەس تا بزانم پیاوەکەم بۆ ئەوە ئەبێت کە ببێتە باوک یان نا بەس تا زگم نەکرد نەمزانی چۆنە لەگەڵ کچ قسەی کرد لێی خۆش بووم لەبەر مناڵەکەم شتی کەی کرد هەر لێی خۆش بووم لەبەر ئەوەی ناو زگم شەوێک لەم ماوەیە سەرجێی لەگەڵم کرد ئازاری ناو سکم زۆر بوو نەمتوانی بەردەوام بم خۆی وتی قەینا خۆم تەواو ناکەم حەز ناکەم ئەزێتت بەم وامزانی لە خەمایە لەبەر من وتم باشە برسیمە شتم بۆ بکڕە وتی باشە تەوالێتێک ئەکەم و ئەڕۆم ١٠ دەقە ماوەیە لە تەوالێتەکە خۆم تێک نەیا سەیری موبایلەکەی خۆمم کرد سەیرەکەم موبایلی هاوسەرەکەم لەناو سەفارییە منیش هەروا زۆر ئاسایی سەیرم کرد ڕێک چوە سەر سایتی پۆڕن منیش بەپەلە لام دا جا ئەوانەی ئایفۆنیان پێیە ئەزانن ئەگەر ئەپڵ ئایدی خۆت و کەسێکە یەک بێت ئاگات لێیە لەسەر چ بەرنامەیەکە هەتا ئەتکاتە ناو ئەو شتانەشەوە کە ئەو موبایلە لەسەریەتی، چومە نزیک توالێتەکە هیچ دەنگ نەبوو نە دەنگی ئاو ئەهات نە هیچی کە منیش دەرگاکەم کردەوە وەک ئەوەی ئاگام لێ نەبێ ئەو لەوێ ماوە بانگی کردم وتی ها چیە وتم ئەوە لەوێ ماوی ماڵت ئاوابێ لە کەیەوە لەوێی وتی ئەی نەم وتوە ئەچمە توالێت وتم باشە خێراکە منیش ئەچم هاتە دەرەوە نە بۆن سەرئاوەکە ئەهات نە هیچ وتم ئەوە چیتەکرد وتی خەڵک چیەکا لەوێ ڕێک موبایلەکەی بەدەسەوە بوو وتم سەیری چیت ئەکرد وتی ئەوە چیەڵێی زۆر قسەم پێی کرد ئەی وتت ڕاست نیە و ئەمانە هەتا وای لێ کردم کە قەناعەت بکەم خۆم گومانم دروست کردوە لە مێشک خۆما هێشتا قەرزاریشی کردمەوە بەس من هەر باوەڕم نەکرد شەو سەیری چات جیپیتی ئەوم کرد هەرواش وتم بزانم چی نوسیوە بۆی ڕێک لەگەڵیا باسی پۆڕنی کردوە و قسەی لەسەر کردوە تا ئێستا قسەم نەکردوە بەس نازانم چی بکەم وەللە دڵم خەریکە ئەتەقێ 🙂💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە