پری داگرتنی ئەپ
malin · Wed Oct 28 2026 13:41:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منالەکەم ئیستا پیسایەکەی شلە و بۆنی زۆر ناخۆشە و سەوزە هەنی جار دو مانگ کەم ترە ئیشی چیە تخوا
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

کـاڵـێ🖤 · Wed Oct 28 2026 16:54:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خەسوم ئەیوت ئەگەر پیسیەکەی سەوزبێ ئەوە گوێی ژانەکا جا نازانم وایە یان نا
malin: @کـاڵـێ🖤 هی ئەوەی تۆ تا ئیستا سەوز بوە؟ ببورە زۆر ئوپرسم بەخوا چونکە یەکەم منالمە زۆۆر خەممە
کـاڵـێ🖤 : @malin نانا ئاساییە ڕوحەکەم منیش وەک تۆم یەکەم مناڵمانە لێی نازانی ئاساییە دڵی من. هی منیش پیسیەکەی سەوز بوو بەس حەفتەیەک ئەبێ باش بوە. من خەسوم شیری خۆمی کردە گوێیەوە وتی گوێی ژانەکا بۆیە پیسیەکەی سەوزە بەس بەخوا دوای دوو ڕۆژ باشبوو جا نازانم ئەوە هۆکار بوو یان نا
malin: @کـاڵـێ🖤 راستەکەی ئەی دلەکەم کەی کوتانئ دو مانگی بۆ ئەکەی ئەی منالەکەو بۆ و پی ئەکەنی ئەلین ئەبی پی بکەنی بەس وەلا هیمن زۆر کەم پی ئەکەنی ئینجا تۆ زوزو ئەی شۆی یان نا من نا ویرم بە تەنیا لەمالی باوکیشم کە ئەچم ١٠ رۆژ یان ١٥ رۆژ جاری ئەترسم لیم نەخۆش بی خوا خیرت بنوسی بەپیی ئەوەی یەک تەمنن بۆیە ئەنەوە پرسیار ئەکەم
کـاڵـێ🖤 : @malin وەللە 7-11 کوتانی بۆ ئەکەم.وەللە خوشکم هی منیش زۆر کەم پێئەکەنێ کچێ جارێ مناڵن باببێتە سێ مانگێ ئینجا.وەللە خوشکم بۆ شۆرینیشی ڕۆژ نا ڕۆژێ ئەیشۆم من ماڵی دایکم لێم دورە سەرەتاش کەس نەیشوشت بۆم منیش ڕقم بۆوە وەللە خۆم جوان شوشتم ئەیبەمە حەمامم خۆم بەس ژێرکراسێک لەبەرەکەم ئەیکەمە ناو باوشم جوان ئەیشۆم بەخوا ئیسراحەت ئەکا. نانا دڵەکەم پرسیار بکە قەیچێکە ئەوەی بیزانم جوابتەدەمەوە ڕوحەکەم هەردوکمان یەکەم دانەمانە باش نازانین
malin: @کـاڵـێ🖤 ئەی دلەکەم خۆ جە و ساردە چۆن سەرمای نابیت؟ وەلا من نازانم چۆن بیشوۆم لە ژەورە تەشت ئەهینم بەس گیانی ئەشۆم نازانن جسمی بشۆم حەمامیش ساردە هەر ناویرم
malin: @کـاڵـێ🖤 هی من ئەم شەو ئەوەنە رشایەوە هی تۆ قەت بە قولپ رشاوەتەور؟ ئ
کـاڵـێ🖤 : @malin وەللە خوشکم ئێمە لەکەرکوکین ساردی وا نیە حەمامەکەش ڕەشاشەکەی پێشتر بۆیەکەمەوە ئەیکەمە بوخار ئینجا ئەیبەم ئەیشۆم بەس وتم ئیتر هیتەری بۆ هەڵەکەم. ئاروللە ڕۆژ هەیە وا ئەڕشێتەوە هەر سەیر زۆر ئەترسام بەس وتیان مادام بەس شیری خۆتی ئەدەیتێ خراپ نیە ڕەنگی جوانەبێ بە ڕشانەوە
نازە · Wed Oct 28 2026 13:51:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاسایە مەترسە گەر هەر سەوزبو انجا بیبە دکتۆر
malin: @نازە ئیشی چیە هەر سەوزە؟
💎Ayla · Wed Oct 28 2026 22:30:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش گوێم لێبوە دەلێن گوێی ژان دەکا اگەر سەوز بێ