پری داگرتنی ئەپ
مانگەشەو · Thu Oct 29 2026 07:41:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
👑ببــە بە ئافرەتێـکی خاوەن کەسـایەتی 👑 قسـه مەکە لەسەر ئافرەت بەخراپی ،هەتاوەک و ئەگەر ئافرەتێکی خراپەکاریش بوو ،، زۆر بڵێی مەکە لەسەر بارودۆخی هەر ئافرەتێک کە👈(بێوەژنە ــ تەڵاقدراوە ــ قەیرەیە ـ نەزۆکە ــ نەخوێندەوارە ــ نەزانە ــ ترسنۆکە ــ ناشرینە ــ قەڵەوە ــ زەعیفە ـ...هتد ) ئافرەتی خاوەن کەسایەتی تەنها قسەی جوان و ڕێک دەکات ، یاخود بێدەنگ دەبێت ، لەبــەرئەوەی بـاوەڕی وایە کە قسـەکردن لەسەر بارودۆخ و ژیانی خەڵک ئیشی ئەم نیە .✅ 🍃چاودێری ئافرەتێک مەکە ، کە لەتۆ جوانترە ، یان بەختی لەبەختی تۆ چاکترە ، یان لەتۆ براوەترە ،، هتد .. چونکە هەرکاتێک چاودێریت کرد ، ئەوە هەموو جار توشی بێ ئومێدی و دڵتەنگی و ڕەشبینی دەبیت ، هەتا ئەگەربێت و دڵێکی پاک و دوور لەحەسودیت هەبێت . هەندێ جار لەژیانماندا ، شتێکی تایبەت و جیاواز لە ئافرەتێکدا هەیە و لەتۆ دانیە یان خاوەنی نیت ، ئەمە وات لێدەکات هەست بەئیرەیی بکەیت ، وە هەست بە سوتانی دڵت بکەی ئەگەر هاتوو بەردەوام بویت لەچاودێری کردنی ،، جا لەجیاتی ئەوە وەرە چاودێری نەفسی خۆت بکە ، دڵنیام شتێکی جیاواز لەخۆتدا دەدۆزیتەوە کە ئافرەتێکی تر نیەتی ،، سوود لە ئافرەتانی تر ببینە ، بەڵام لاساییان مەکەرەوە لاساییەکی کوێرانە🌹 🌸خۆت پۆلێن مەکە بەوەی بڵێی من جوانترینم .. یان لەڕیزی جوانەکاندام ،، گەورەتر لەوەبە کە غیرە بکەی لەجوانی ئافرەتێکی جوان ،، هێزی متمانە بەخۆبونت بەهێزکە ، چونکە ئەوە مینبەری جوانییە نەک جوانی ڕوخسار کە بەردەوام لەگۆڕاندایە .! 🌸ڕێز لەو پیاوە بگرە کە خۆشی دەوێی ،، ناشرینی مەکە بە هۆی باردۆخی مادیەوەی ، یان هەر لەسەرەتاوە ڕازی مەبە ، یان کە ڕازی بوی ئەوە دەبێت ڕێزی لێ بگریت . 🌸حەسودی مەبە بەئافرەتێک بەوەی دڵ خۆش و بەختەوەرە لەگەڵ مێردەکەی ، هەتاوەک و ئەگەر تۆ دڵ تەنگ و ژیان تاڵ بوی لە پەیوەندیەکەت لەگەڵ مێردەکەت ،، ئائەمە کێشەی تۆیە کە پێویستە بگەڕێی بەدوای چارەسەریدا ، کێشەی تۆ ئەوە نیە حەسودی ببەی بە ئافرەتێکی بەختەوەر ،، ئافرەتی بەختەوەر هیچ بەرپرسیار نیە لەسەر کەسایەتی تۆ ،، ئافرەتە چاکەکان بە ڕاست بزانە ، بەڵام شوێنیان مەکەوە کوێرانە ! 🌹کەسایەتی بەهێز و بەهێز بون بە کۆشک و تەلار و ماڵی شاز نیە ،، وە بە جۆری ئۆتۆمبێلیش نیە ، وە بەپلەوپایەش نیە ،، وە بە پۆشاکی گرانبەها و پێڵاوی مارکە نیە ،، بەهێزی ئافرەت ئەی هاوڕێکەم ، ئەی خوشکەکەم بەهێزی ئافرەت بریتیە لەو ڕوحە پاکەی ، لەو زمانە شیرینەی ، لەو ڕاستگۆییەی ، بریتیە لەو شیرینیەی کەدەستت دەکەوێت لە ژیان کردن لەگەڵیا ... ✍وەرگێڕانی بەدەستکارییەوە : 🎀داعیــة مسلمــة🎀
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

زەری · Thu Oct 29 2026 20:42:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
🤍🤍🤍