پری داگرتنی ئەپ
🤍D · Sat Oct 31 2026 19:40:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خاتونەکان بێزەحمەت توخوا ببورن بۆ پرسیارەکەشم بەس من ئەوو دوو مانگە مناڵم بووە بە عەمەلیات شیری خۆمی ئەدەمێ لە دوا چلەوە پیاوم هاتۆتە لام بەس مانعمان کردوە تا ئێستا نەکەوتومەتە سوڕ ئێوەش وا بوون
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

کـاڵـێ🖤 · Sat Oct 31 2026 20:00:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەللە منیش چلەم چوە دوو بەیانی مانگێکە کەچی هێشتا عادە نەبومە بەس ئەڵێن هەیە تا شیر بدا عادە نابێ یان تا ڕێکەبێتەوە ئەیەوێ جا نازانم منیش چاوەڕێم
🤍D: @کـاڵـێ🖤 وەڵای منیش وام بیست بەس ئیتر بەخوا لە خۆوە هەر قەلەق ئەبی تۆزێ ناخۆشە ترسی ئەوەی هەیە سک بکەیتەوە😂🙂
کـاڵـێ🖤 : @🤍D بەخوا منیش ئەترسم جارێ تا ساڵێک دوای ئەوە ئینجا بیری لێئەکەمەوە🙂😂
🤍D: @کـاڵـێ🖤 ساڵێک؟؟؟😂😂😂من بەتەمام تا ٥ ساڵی تر بیریشی لێ نەکەمەوە😂😂😂
کـاڵـێ🖤 : @🤍D کچێ واش نا با لەگەڵ خۆت گەورەبن. چەن ساڵی؟
🤍D: @کـاڵـێ🖤 کچی هەر گەورە ئەبن بەخوا با هیچ نەبێ تۆزێک گەورە ببن ئینجا وەڵا گیانەکەم ٢٠
کـاڵـێ🖤 : @🤍D ئێ باشە تا 30 ساڵی دوانیکەت ببێ بەسە😂من چونکی خۆم زۆرم حەز لەمناڵە بەخوا ئەڵێن بۆ عەمەلیات خراپە دەسا مەنعم نەیەکرد مێردیشم جارێ حەزی لێنیە
🤍D: @کـاڵـێ🖤 کچی ئەی چی توخوا بەخوا خۆ زۆر خۆشو مناڵ ئەگەر خوا بیدا بەس بەخوا بەخێو کردنەکەی زۆر زەحمەتە 🥲
کـاڵـێ🖤 : @🤍D ئاروللە دانە دانە بیهێنی ئەتوانی بەپوختی بەخێوی بکەی بەس وەللە بەسەر یەکەوە ناتوانی نازی هەردوکیان بەجوانی هەڵگری
سۆما · Sat Oct 31 2026 20:11:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمن هەتاهەشتمانگ عادانەبووعەبم خوارد ئەوجاعادەم هاتەوە ئتوکەلەدوەم کچم وانەبووشیریشم دەداهەمومانگ دەمشورد گەرعادەنەبی سک ناکەی ـەس عادەت هەبیدەیکەی
🤍D: @سۆما یانی هەتاا عادە نەبی سک ناکەی؟
سۆما : @🤍D نا
asmaa~🍇🩷 · Sat Oct 31 2026 20:43:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاساییە گیان هاوگیانەکەم سالیکە عاده نەبوە شیر ئەدا
Rozha · Sat Oct 31 2026 22:51:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من وا سێ ساڵە مناڵم بووە تا ئێستا عادەم ڕێک نەبۆتەوە هەر دوا ئەکەوێت جاری وایە ١٥ ڕۆژ دوا ئەکەوێ
Nawroz · Sat Oct 31 2026 19:48:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاسایە ئاگات لە خۆبیت من هاوجیانەکەم ٥مانگە مندالی بوو تا ئیستا عادە نەبوە
🤍D: @Nawroz دە باشە بەخوا لە دوێنێوە زۆر قەلەق بووم 😂😂
Nawroz: @🤍D کێ نالی حەملت هەیە ئاگات لی نیە 😂😂😂😂
🤍D · Sat Oct 31 2026 20:12:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچێ قسەی خێر کەەەە بۆ خاتری خوا😂😂😂