سڵاو ئەوڕۆ چومە دکتۆر منداڵەکەم سەری ٣١ هەفتە و ٤ ڕۆژ بوو دەستی ٢٨ هەفتە و دوو ڕۆژ بوو قاچی ٢٩ هەفتە و ٤ ڕۆژ بوو جا گوتی هەندەک جار لە منداڵی مەنگۆل ئەو شتە هەیە شەرتیش نیە وابی زۆر دڵم پێ توند بوە بەس انشااللە هیچ نیە دکتۆرەکم گوتی ئەو شتانە گرینگ نیە بەس گرینگی بە قاچ و سەری دەدەم ئەویشی باشە بەس شتە خراپەکە لێرەیە ئاوی منداڵەکە زۆر زۆر بوە بەڕادەیەک کە زگەکی ٧ مانگی دەڵێ ٩ مانگیە قورس قورسم ئەو ژان و حەزابەی دەبینم هەموی ئاوەکەیە گوتی تا شەمەی داهات و هەستت کرد زگت گەورەتر بوە یەکسەر دێیەوە دەبی بە دەرزی و کانونە ئەو ئاوە دەربێنین گوتی ئاویشت دیت زۆربوو سەرواتی تەقاند فەوڕی دەچیە خەستەخانەی گوتی بەس بگاتە ٣٤ هەفتە هیچم ناوێ ئەوە دکتۆرەکە گوتیوە گوتیشی ئاو و شەربەتی مەخۆوە بزانە زگت سوکتر نابی تخوا ئازارم زۆر زۆرە دەڵێ پڕ ئاو کراوم زگم هەندە قورس و بەژانە وەختە بمرم نازانم چبکەم جا دەمگوت پەراسوم تەقی ئاوەکە هەتا بن پەراسوم و مەحیدەشی پاڵناوم هەندە زۆرە و هاتیتە سەرێ لەبەر ئەوە هەندە دەرشێمەوە و ناتانم دانیشم و نانیش بخۆم وتی حەب هەیە بەس منداڵەکە گەورەیە حەبەکەی بخۆی سەمامەی دڵی قەپات دەبی ناتانم بتدەمێ زۆر شوکور هەرچی ببی دوعای خێرم بۆ بکەن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە