پری داگرتنی ئەپ
وردە · Sun Nov 01 2026 02:35:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام كچینە چۆنن دور لە بابەتی دوگیانی بەەپێی ئەزموونی خۆتان ورڵام بەنەوە سوپاستان ئەكەم من قژم بۆیەی ڕەشە تەقریبی ٥ مانگێ ئەبێ هیچم لێ نەیاوە ئەمەوێ كاڵكردنەوەی بۆ بكەم خەنەشۆر قژەكە ناسوتێنی یان هەلیناوەری تخوا جواب زەرورم حەزم لە ڕەنگی نوحاسیە🥹
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

melisa · Sun Nov 01 2026 03:02:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا ئەمن خەنە شۆرم کرد الحمداللە پرچم نەسوتا بەس بەخۆم زۆر زو شتی زۆرم لەسەر تاقی کردەوە یەکەمجار سبوغ دوایە ئۆمبرێ دوایە دیسان سبوغ لۆیە پرچەکەم لای خواری کەمەک سوتایە ئەگینا هیچ حەیبی نیە بەشی سەرەوەی
وردە: @melisa لە ماڵەوە ئەتكرد یان ساڵۆن گیان منیش چەند جارێك بۆیەی كاڵم لێ داوە ڕەنگی نوحاسیو سورباو بەس بنی قژمی ئەگرد زۆر حەزم لە ڕەنگی كاڵە
melisa: @وردە گیانەکەم من خەنە شۆرم لە سالۆن کرد بەس من قژم پڕ بوو لەوانەشە بۆ قژی تەنک بیسوتێنێ
وردە: @melisa وەڵا من بەتەمام لە مڵەوە بە مەوادی باش بیكەم بەس ئەترسم
melisa: @وردە وەلا لە مالەوە مەیکە
Rozha · Sun Nov 01 2026 03:23:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوا قژێکم هەبوو خاو نارم درێژ پڕ ڕەش بوو لە خوار سمتم سەحبم کرد لە ماڵەوە هیچی لێ نەهات بەس دوای ئەوە چومە ساڵۆن مێشیان بۆم کرد قژم بە سەرەوە نەما هەموی سوتا و لە ناو ڕاستەوە قرتا هەر هەمووی دوای ماوەیەک لە خەفەتا بڕێم دوو تەڵی مابوو ئینجا نوحاسیم کرد قژم هیچ درێژ نا ئەبۆیەوە دوایی دیسان تۆخم کردەوە ئەو قژە درێژ نا ئەبوو دوایی لە ماڵەوە غەسلم کرد دیسان نوحاسیم کردەوە هەر زبر و درێژ نا ئەبوو خەنەی نوحاسیم بۆ کڕی و زەیتم بۆ کڕی ئینجا یەک تۆز بە حاڵ یەک تۆز درێژ بووە و یەک تۆز پڕ بووە لەم ماوەیە قاوەییم دا بەسەریا پەشیمان بومەوە دیسان خەنە نوحاسییەکەم لێدا ئێستا نوحاسییەکی زۆر تۆخە بەس بەڕای من گەر زۆرت حەز لێیە بیکە چونکە نوحاسی زۆر ئاسان دەر ئەچێت وەکوو زەرد نییە ئەگەر سەحبەکەت بە وریایی بکرێت کێشەی نابێت نوحاسی زۆر جوانە بە تایبەتی بۆ زستان
وردە: @Rozha ڕاست ئەكەی گیانەكەم ئەتوانی ڕەسم ی كاڵكردنەوەكەم بۆ بنێریت منیش ئەمەوێ لە ماڵەوە خۆم بیكەم بەس بۆ بۆیەكە لە ساڵۆن بیكەم
Rozha: @وردە واللە ڕەسمم لانییە من بە ئۆکسجین و بلۆندەری سپی کردم ئۆکسجین ڕەقەم ٣٠ بلۆندەری سپی بلێ دانەیە باشم ئەوێت قژم هیلاک نەکات
ئاڤێ · Sun Nov 01 2026 02:38:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچێ نەکەی بەخوایی پرجت هەمویی دەسوتێ رەق رەق دەبی بەهیچیش جانابی ئیلا دەبی بیبری ئەوجە دوایی پەشیمان دەبیەوە
وردە: @ئاڤێ ئەی چی بكەم تا كاڵ بێتەوە🥹؟
دايكى محمد: @وردە وه لله مه كه خوشكم پرچت هه موو ويران ده بى
وردە: @دايكى محمد بە هیچ ڕێگەیەكی تر كاڵ نابیتەوە خاتون گیان؟
ئاڤێ: @وردە وللە گیانە ئەگەر برۆیە سالۆنێکی راقی مەوادی فولت لۆ بەکار بینن ئەگەر نا سەر ناگری بەخوایی هەمووی دەسوتێ ئەمن تەمبێ بووم لۆیە دەرێمە هەموو کەس مەکەن لەرێی خوایی 😂
دايكى محمد: @وردە برو صالونه چى باش باش بزانه چ ده لين ئه وان باشتر شاره زان دلى من هه نده ك برچ به رگه ده گرى هه نده ك ناگرى
وردە: @ئاڤێ حەزم لە ڕەنگی كاڵەو نایگرێ
وردە: @دايكى محمد زۆر سوپاستان ئەكەم
ئاڤێ: @وردە وللە گیانە دەیگری هەر رەنگەک بکەی بەس جیە خەنو شۆری بکەی یان کاڵی بکەیەوە مەواد باش نەبی پرجی حەدم دەبی ئەمن کردم سەرەتا سۆرم کرد درت نەدەهات تەماشایی بکەی بەس جیە دوایی پرجی رەق رەق دەبی دەسوتێ
وردە: @ئاڤێ دوای چەنێك ئاسایی ویەوە؟ یسە من بۆیەی كاڵی لی ئەیەم بەس بنی قژم ئەگرێت
kchakam · Sun Nov 01 2026 10:37:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم بەخوا پەشیمان دبیەوە منیش قژم خەنە بو ئەوەندەم حەزلێبو کالی بکەمەوە چونکە قەت قژم کال نەکردبویەوە هەر خەنە بو چەند وتیان مەیکە کردمە عینادی وتم هەر دەیکەم ناسوتی بۆخۆم لامالێ کردم بمە فلیم پرچم هەمو بوە رەنگاو رەنگ پێشەوە زەردبو خوارێ رەش ناوەند پرتەقالی ئەوجە نەخۆشیش کەوتم لەسەری ئاخیری هیج رەنگی نەگرت بەناچاری کردمەوە رەش هەموش سوتا بویتە گرێ هەرچەندی شانە دەکەم چانابی هەر وایلێدیتەو بەدلی خۆشت گەر کردیشت نەکی لەمالەو بۆخۆت بیکەی برۆ سالۆن
وردە: @kchakam وەڵا ویستم بە مەوادی باش لە ماڵەوە بیكەم بەس ئەترسم خۆم قژم بریقەیەكی جوانی هەیە بەس حەزم لە ڕەنگی كاڵە نوحاسی