پری داگرتنی ئەپ
لەندی محمد · Sun Nov 01 2026 16:29:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خوشكەكانم بۆچی پیاوی من عەكسی براكانیەتی من ئایفۆنێكی نزمم پێشە شتێك سەروو شەش كەچی هێوەرژنەكانم ١٤و ١٧ یان پێیە بە تەعلیق پێیان وتم چوار ساڵە پێتە بیگۆڕە هەر نەتگۆڕی كەچی كە بە مێردم دەڵێم بۆم بگۆڕە دەڵێ سێ مانگی تر كە سێ مانگ دێ دەڵێ بەهار گرانەو بۆم ناكرێ كەچی پارەی داوە بە براكانی بە قەرز یەكیان ٢٠ی پێداوە یەكیشیان ١٥ واتا ئەوەندەی هەمان بوو لە قەرزە تەنها بەشی مەسروفمان هەیە جا زستانی پار وتم ئینجازە ی سایەقیم بۆ دەركە وتی باش هاوین هاوین هات وتی نایەكم خۆی توڕە كرد وتی پارەی زۆری دەوێ ٧٠٠ هەزار وتی وەعد بەهار جا نازانم ڕاستەكا بۆ بەهاریش یان نا جا هێوەرژنەكانم بە ئەنقەست بەبەردەمم دادێن تاكوو بیان بینم كە سەیارە لێ دەخوڕن هۆڕنێك لێدەدەن دەزانم بە ئەنقەستە واتا لەناو حەوشە بم هۆڕن لێ دەدەن تاكوو بچمە دەرەوە سەلام دەكەن خۆ دەزانم بە ئەنقەستە مێردم زۆر كەس پەرستە ئەوانیش وانین بۆمان بۆ مێردەكەشم وانین چەندی پێی دەڵێم من نامەوێ پیسی بكەم و نێوانتان تێك دەم بەس چۆن دەتبینن ئاوا بیان بینە مێردم بوە بە كارەكەریان عیادەو سەیارە خرابونو هەمووی هەر مێردی منە كەچی ئاوان وانین بۆ مێردم چۆن چاكی بكەم هێوەرژنەكانم وایان لە مێردیان كردوە گوێ نەدەنە مێردم تەنها ژن و مناڵەكانی خۆیان لا گرنگە واتا مێردم كەسایەتی لاوازە لە ئاست ئەوان نازانم زۆری خۆش دەوین یان لێیان دەترسێ مێردم شێری ماڵەوە ڕێوی لای كەس و كاری براكانی ڕێوی ماڵ شێری دەرەوە بۆ من عەسەبیە شتێكی بە دڵ نەبێ هاوار دەكا كەچی برایەكی لەبەر چاو من وتی حەدت نیە عەرزەت بفرۆشی مێردم یەك قسەی نەكرد زۆر بە سوكی هاتە بەر چاوم جا لە ماڵەوە كە مێردم شتێكی بە دڵ نەبێ هاوار بكا دەڵێم بۆ برات ئازابای نەك بۆ من لای ئەو ئاوا هاوارت بكردا
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

کـاڵـێ🖤 · Sun Nov 01 2026 16:41:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم بەقسەی خۆش تێیبگەیەنە زەمی خزم و کەسی مەکە پیاو پێی تێکەچێ بەس بەشێوەی کە تێیبگەیەنە کە ئەوان لەڕقی تۆ هەنێ شتەکەن. گوێش مەدە هێوەژنەکانت تۆ لەماڵی خۆت کێشەت نەبێ با هەر موبایلێکت پێبێ مواسەفاتی کەمبێ قەیچێکە تۆ بەپێی توانای خۆت چاو لەکەس مەکە ماڵەکەم. مێردیشت کە جوابیان ناداتەوە ڕەنگه لەبەر ڕێزی بێت ڕێزیان لێ ئەگرێ.
لەندی محمد: @کـاڵـێ🖤 مێردمم لەلا سوك بوە پێم خۆش نیە ئەو قسە دەكەم جوانیش نیە بەس لەو كاتەوە بە سوك و كەم دێتە بەر چاوم خوشكم پارەمان هەیە دڵی نەهات موبایل بكرێ بۆم چو دای بە براكانی بە قەرز یەكیان ٢٠ یەكیان ١٥ خۆ ئینجازەو موبایل ئەوەندەی ناوێ با دە وەرەقەی بوێ موبایلیش بە قیست هەیە
لەندی محمد: @کـاڵـێ🖤 لە ماڵی نوێ لە كەوانتەری نوێ سێ ساڵ جارێك ماڵ دەگۆرن میردیشم لە دەمی ئێمە دەگرێتەوە تاكوو بیدا بە ئەوان بە قەرز
نێرگز 💎 · Sun Nov 01 2026 18:45:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون پێش ئەوەی هەمو شتەکان بخوێنمەوە دڵنیام دڵنیام مێردەکەت هەر ڕۆژێک بۆی دەرئەکەوێ تۆ دڵسۆزی بۆ ئەو لەوانەیە جارێ گەنج بێت و نەزانيت و وابزانێ هەر ئەوانی هەیە بەس کە چوە تەمەنێک ئنجا تۆی ئەوێ و بەس ئەوکاتەش چی تەبعەن ئەگەر خوای گەورە تەمەن بات من شتی وام بینیوە بە چاوی خۆم بەس هەمو شتێک لە کات و تەمەنی خۆی خۆشە
لەندی محمد: @نێرگز 💎 خۆزگە بەس بەخوا قەت چاك نابێ نازانم بۆ ئاوا سوتاوە بۆیان گەر ئەوانیش ئاوا بوان بۆی قەینا
لەندی محمد · Sun Nov 01 2026 20:00:06 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشكەكانم كوڕەكەم ئەمساڵ پۆلی یەكی سەرەتاییە فرەجوڵەیە میردیشم دەوامی زۆرە لە ئاسایشە بە هەفتە خەفەر دەبێ زۆر ماندوم بەو كورەم بەتەمام ساڵی داهاتوو بینێرمە ئەهلی مێردم دەڵێ گرانە بەس گوێی پێ نادەم بۆیە وا دەكا گوێی لێ نیە من ماندوو بم دەیەوێ كۆ بێتەوە تا پێیان بدا بە قەرز هەر بۆ خۆمان بێ باشتر نیە ؟ كوڕەكەم زۆر عەجولە شەیتانە گەر بچێتە ئەهلی شتی باشتر فێر دەبێ منیش كەمێ ئیسراحەتەكەم ئێستا دەوامی دوو ڕۆژ بەیانیانە سێ ڕۆژ نیوەرۆ واتا سێ سعات و نیو لە دوامە هەشت بۆ یانزەو نیو بەس بچێتە ئەهلی هەشت بۆ چوارە
zhelya · Sun Nov 01 2026 17:35:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم ئەو قسەیە دەکەم بەڵام لەدڵی مەگرە هەست دەکەم لەحەسوودی وا دەکەی قەیچیەکە برایەتی دەبا بیانداتێ بەقەرز ئەی ئەگەر بەقەرز نەبوایە هەر ئاوا پێیانی دابا چیت دەکرد دوایش خۆت مناڵت هەیە حەز دەکەی دووبەیانی تر مناڵت گەورەبیت و براکان لەناو یەک لەگەڵ یەک خراپ بن یان حەزدەی بۆ یەکتری باش بن قسەکانم بەئامۆژگاری لێمی وەربگرە خوشکم
لەندی محمد: @zhelya خوشكم قسەكەت وایە باوەر بكە بە دەمی خۆم نەبێ دڵم زۆر سافە پێم ناخۆش نیە پێیان بدا بە قەرز بەڵام نەك لە خۆشی من بگرێتەوە بۆ ئەوان بێ دڵی خۆیان ناكەن سێ ساڵ جارێك ماڵەگۆرن منیش لەسەر ٢ وەرەقە كەوەنتەرێ بە دڵێ من نەكری زوزو پرتەو بۆڵە ئەكەم وتم بۆ دو وەرەقە گرانتر بە دڵێ منت نەكرد كەچی ئەیدەێ بە وان بە قەرز باوەر بكە منیش وەكوو ئەوان بێ دڵێ خۆم نەكەم ئەو ٣٥ وەرەقەیەش نەدەبوو پێیان بدەین بە قەرز وە ئاوا پۆز لێدەن لەسەرم
لەندی محمد · Thu Nov 05 2026 10:50:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو