پری داگرتنی ئەپ
kani · Sun Nov 01 2026 21:01:22 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو من ٢٤ هەفتەی دوگیانیم جولەی منالەکەم دوو رۆژە زۆر کەمە دەبی هۆکار چی بیت کەس هەیە وابوبیتو هەستی بە جولە نەکردبیت باشە هۆکاری هەست نەکردن چیە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

هیلال 🌸 · Sun Nov 01 2026 21:22:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وام جوڵەی زۆر زۆر کەمە جاری وایە بە ٢ ڕۆژ ئینجا یەک جار هەست بە جوڵەی دەکەم
kani: @هیلال 🌸 ئەی نەچویتە سۆنەر؟
هیلال 🌸: @kani نا بەخوای خوشکم نەچویمە
kani: @هیلال 🌸 چەند هەفتەیە؟
kani: @هیلال 🌸 ئاخر جار کەی چویتە سۆنەر؟
ئایندە خان · Mon Nov 02 2026 00:12:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وایە تۆزێ جوڵەی کەم بوە
kani: @ئایندە خان چەن هەفتەی ؟ نەچوی بۆ سۆنەر؟
ئایندە خان : @kani دوو ڕۆژی تر ئەبێ بە ٢٤ چوم بۆ سۆنەر وتی کێشەی نیە
kani: @ئایندە خان تازە چوی ؟ ئەی نەتپرسی بۆ جولەی کەمە؟
ئایندە خان : @kani دووێنێ سۆنەرم کرد ووتی کێشەی نیە خۆت هەستی پێ ناکەی ووتی ئەجوڵی
kani: @ئایندە خان باشە خۆ گەوروتر بوە چۆن هەستی پێناکەین
ئایندە خان : @kani وەڵا وای وت وتی مەرج نیە بەردتوام هەستی پێ بکەی جا من ئاویشم هەبوو دەردراوم زۆر زۆر بوو وام زانی سەر ئاوم کون بووە
kani: @ئایندە خان خوانەکا انشاللە شتی وا رونادات بەس نازانم زۆر ناخۆشە کە پێشتر هەستت کردوەوە ئیستا هەست پینەکەی💔
ئایندە خان : @kani وەڵا منیش وام قەلەقم بەس کە دکتۆر وای ووت ئنجا بێ خەم بووم
kani: @ئایندە خان رئکەوی منیش سبەی ئەچم انشاللە
asmaa~🍇🩷 · Mon Nov 02 2026 00:51:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاساییە گرنگ بجولیت
kani: @asmaa~🍇🩷ئاخر رۆژ هەیە یەک جار هەستم پیکردوە لە چاو رۆژانی پێشتر زۆر کەمە بۆیە قلقم
asmaa~🍇🩷: @kani ئەی بۆ سۆنەرێ ناکەی بۆ دلنیایی ؟
kani: @asmaa~🍇🩷 وەلا دو هەفتە پیش ئیستا کردم کە بە پیاوەکەم ئەلیم ناجولی تورە ئەبیت😅 ئیشی هەیە و خۆشم بەتەنیا ناتوانم
asmaa~🍇🩷: @kani لەگەل کەسی نزیکت بچۆ ئیهمالی مەکە ئەگەر ناجولی
kani: @asmaa~وەلا خۆم کەسم لیرە نیە ئەویش خوشکەکەی مەجالی نیە