پری داگرتنی ئەپ
malin · Mon Nov 02 2026 17:30:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کی لەگەک شیری خۆی شیری سیمیلاکیی یاوە بە منالەکەی شیریکی چۆنە ئەلین زۆر منال قەلو جوان ئەکا ئەمەیان دژە غازاتیشە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

بەخشندە · Mon Nov 02 2026 18:02:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
شیری پریمالاکیش زۆر باشە بەقوربان ماشاءاللە منداڵ باش قەڵەو ئەکا
malin: @بەخشندە بە پریمالاک قەبز ئەبی
بەخشندە: @malin وایە دایرە پێی ناکەوێ
Rwmayssa🕊️ · Mon Nov 02 2026 18:32:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچەکەم ساڵێکو ٢ مانگە هەر هەفتەیەک دوای لەدایک بوونی سمیلاکی گۆلدم بۆ بەکار هینا زۆر باشە گەشەو کیشی
malin: @Rwmayssa🕊️ ریک لەوەت بۆ بەکار هینا؟ دژە غازاتەکەی
malin: @Rwmayssa🕊️ مانگی چەن کیلۆ کیشی پی زیاد ئەکا
Rwmayssa🕊️: @malin نا من ئەم سمیلاکەم بەکار ئەیەنا کیشو بالای دایم لە پێش کیشو بالای ئاساییەوە بووە
malin: @Rwmayssa🕊️ دلەکەم ئەوە بۆ دژە غازاتە یان هەر ئاسایە
Rwmayssa🕊️: @malin نا نا ئاساییە بۆ غازات نییە
malin: @Rwmayssa🕊️ ئەی ئاخر غازاتی هەیە تۆ ئەلی کامەی بەمی
Rwmayssa🕊️: @malin خوشکم سمیلاکی گۆلد پیکهاتەی (HMO)تیایە بۆ هاوسەنگ کردنی کۆندامی هەرسو گەشەی کۆرپەلەیە ، ئەگەر غازاتی هەبیت پیویستە شیری تایبەت بە دژە غازات یان دژە ئاوسان بەکار بینیت ، ( Comfort)بەکار بهینیت ، بەلام زۆربەی مندال بە شیری قوتو غازاتیان هەیە
malin: @Rwmayssa🕊️ئاخر خوشکم هەمو منال غازاتی هەیە تخوا ساخم کەوە کامەی بۆ بکرم کەمی قەبزیشە کامە باشترە
Rwmayssa🕊️: @malin وەلا خوشکم من هەفتەی یەکەم نۆڤالاکم یا پێی پئ نەکەوت ئەرشایەوە کردم بە سمیلاک چونکە سمیلاک دکتۆر بۆ مندالیک ئەینوسیت کە گەشەی کەم بیت یان پیشوەختە بیت چونکە شیریکە قورس نییە تۆزیک شیرینە مندال حەزی بەو جۆرە هەیە بە دکتۆر بلئ یان لە صەیدەلیە ئەوانەی کە شیر ئەفرۆشن ، ئیستا من بلم بەکاری بینەوە ئیسفادەی لئ نەکەی نابیت مندالی من ئیسفادەی لئ کردووە کئ ئەلیت ئەوەی تۆ وابیت بۆیە من نالم کامە بەکار بینە بەلام من مندالی ترم ببیت شیری خۆم نەخوات دیسان سمیلاکی بۆ بەکار ئەیەنمەوە چونکە زۆر باشە
Rwmayssa🕊️: @malin شیوازی گرتنەوەی شیرەکەش دەور ئەبینیت چۆن شیری بۆ ئەگریتەوە خوشکم
malin: @Rwmayssa🕊️ من شئری خۆم ئەخوا بەس زیای نەکردوە زۆر کزە و گەشەی کەمە ئەمەوی ئەوەشی بەمی
malin: @Rwmayssa🕊️ چۆن بۆی بگرمەوە
mahnaz: @Rwmayssa🕊️ ئەوەیان زۆر باشە منیش بۆ کچەکەم ئەوە دەکرم زۆر باشە و گێشەی غازاتی زۆر درست ناکات ئاسایە
Rwmayssa🕊️: @malin ئاوەکەی تیکە ئەنجا شیرەکە من هەر بە کەوچکی چا تیکم ئەیا بە هیواشی بۆی بلق نەکات ببیت بە غازات لە سکیا
نێرگز 💎 · Mon Nov 02 2026 19:07:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون مناڵەکەت ئەگەر هەر غازاتی هەیە ئاساییەکەی بۆ بەکاربێنە کۆمفۆرتەکە بۆ ئەوانەیە زیاتر کە لەگەڵ غازار قەبزیشن ئنجا شیرێکی زۆر باشە و تامیشی خۆشە بەس کۆمفۆرتەکەی تامی جیاوازترە لە ئاساییەکە لەوانەیە دوای مناڵەکەت شیری خۆشت کەم بکاتەوە چونکە کۆمفۆرتەکە لەگەڵ شیری دایک تامی زۆری فەرقە ئنجا بۆ غازات مناڵ هەر وایە سەرەتا غازاتی هەر ئەبێ مناڵەکەی من غازاتی زۆر زۆر بو قەترەش تەئسیری نەبو ئیتر خەیارچەمەرم پێیا زۆر لە قەترە و شیری کۆمفۆرت باشتربو من سیمیلاک کۆمفۆرتیشم بۆکڕی لەبەر غازات و سک ئێشەی بەس تەئسیرێکی وای نەبو و تامیشی جیاوازتربو لە شیرەکانی کە. وە گرانتریشە
malin: @نێرگز 💎 ئاخر من جار ڤاەیش قەبز ئەبی پریمالاکم یایە قەبزی کرد بۆیە ئەترسم ئەلیم کۆمفۆرتەکە ئەکرم
malin: @نێرگز 💎 کۆم فۆرتەکە قەبزی ناکا؟ ئەی گەشەی باش ئەکا؟
malin: @نێرگز 💎 ئەی گۆلدەکە قەبزی ناکا!
2m66q7fptg · Mon Nov 02 2026 23:56:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
mnish lawai ayame mangi yakam asaiakam ayaya la tamani mangawa esta wa 5 manga awai ayame
malin: @2m66q7fptg کامەیان سودی زیاتر لی دیوە خاتون
‏🍎Sevan · Mon Nov 02 2026 18:23:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منالەکەم هیچ شیرێکی لێ نەئەکەوت تەنیا ئەم سیمیلاکەی لێکەوت بەلام ئێستا قەبزە لەم جۆرە کۆمفۆرتەی بۆبەکارئەهێنم تام و بۆنی رێک سریلاکە بە شیر ناچێ ئاسایەکەی تامی زۆر خۆشە
malin: @‏🍎Sevan یانی تۆ کۆم فۆرتی بۆ بەکار ئەهینئ؟ من هی خۆەمی ئەمەی ئەمەوی شەوان ئەمەی بەمی
‏🍎Sevan: @malin من بردمە دکتۆە قەبز بوو وتی کۆمفۆرتەکەی بەرێ ئەگەر قەبز نیە ئاسایەکەی بەرێ زۆر باشە
malin: @‏🍎Sevan کامەت یایە
‏🍎Sevan: @malin ئەو وێنەی خۆت داتاناوە پەمەیەکە ئێستا ئەوەی ئەیەمێ بۆ قەبزیە
malin: @‏🍎Sevan تەمەنی جەنە؟ ئەی پی قەلەو ئەبی کجەکرم زۆر کزە