سڵاو خانمان إنشااللە هەمووتان باش دەبن … دوێنێشەو تا ئەمڕۆ ٣ نیوەڕۆ ژان بەری نەدام بە دکتۆرم گوت گوتی وەرەوە چومەوە سۆنەرم کرد ڕێژەی ئاوی منداڵەکەم زۆر زۆر زۆر زیادی کردوە بە پەلە دەبی دوو شەمە نەشتەرگەری بکرێم جا بەیانی دەکرام بەس دەرزی سیەکانی داناوە لەبەر ئەوە بەیانی نامکا ٩ دەرزی داناوە هۆکاری ئەو ئاوە زۆرە دیار نیە بەس دوحای بکەن منداڵەکەم کێشەی نەبی دکتۆر گومانی لە سورێنچک و گەدەی هەیە ئەستور بوە زۆر وە بۆخۆشم دکتۆر جەراح و دکتۆرێکی تر لەگەڵی بەژدار دەبێت و خوێن دەبێ حازر بێت نەوەک بە شوێنی حەمەلیات نوسابێت زۆر دەترسم لەخۆم و لە خەمی منداڵەکە ئازاری دوونیام پێوە دیت تخوا هەرکەس لای خۆیەوە دوعای بەخێرمان بۆ بکات ئەگەر حەمەلیاتەکەش نەکەم منداڵەکە دەخنکێ و رەحمم دەتەقێنی لەبەر ئاوەکە جا دوعام بۆ بکەن هیچ نەبێت یاڕەبی پشتم بە خودای قایمە بەس 😕
لە ئەپی پریدا بکەرەوە