پری داگرتنی ئەپ
S🦋 · Mon Nov 09 2026 02:50:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا خانمان نەسیحەتێک لەم خوشکەی خۆتان وەرگرن قەت هەوڵی مناڵی دووانە مەدەن با من ئەزموونی ئەمڕتان بۆ باس بکەم کە لە مردن گەڕامەوە .. حەزم لە مناڵ بوو چووم بۆ لای دکتۆر ئەویش پێشناری بۆ کردم و هانی دام بۆ دووانە ڕازی بووم دوای عیلاج ٢ هێلکەی گەورەم هەبوو وەڵا دانەیەک بووە مناڵ لە ناو ڕەحمم دانیەک بووە کیسێکی گەورە ئەمڕۆ تەقی توشی نەزیفی ناوسکی کردم خوایە گیان لەو ئازارەم نەمتوانی جوڵە بکەم ئیفلیج ببوم وەڵا چاندین دکتۆر سەیریان کردم و بە پەلە بڕیاریان دا عەمەلیاتی گەورەم بۆ بکەن وتی پەنجە مۆر بکەن چوونکە کە سکتمان دڕی مناڵەکەی ناوسکیشت لەبارئەچێ واتە من ئەمڕۆ لە مردن گەڕامەوەیەک دەبە خوێنیان لە ناوسکم دەرهێنا جگە لەوەی ئێستاش خوێنی ناوسکم هەر یەتە دەرەوە ئێستا ئازارم زۆرە دوعای خێرم بۆ بکەن خۆتان وا لێ مەکەن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

Zin🌸 · Mon Nov 09 2026 02:52:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەی مناڵەکەی ترت سەلامەتە ان شاء اللە ؟
S🦋: @Zin🌸 بەخوا جارێ نازانم چوونکە عەمەلیاتم ئەبێ دوایی ١٠ ڕۆژ سۆنار بکەم
Janna Ali · Mon Nov 09 2026 14:22:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوا شفات بدات
S🦋: @Janna Ali ئامین دلم
xunja gull🧡 · Mon Nov 09 2026 22:32:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوا شیفات بدات خاتوون گیان تکایە جوابم دەوە زۆر زەروورم کیسەکەت جەن سانتیم بوو هی منیش وایە هەردوو هیلکەم کیسەی بۆ درووست بووە لای راستم دوو کیسی لی درووست بووە هی جەپەشم کیسەکی گەورەی لی درووست بووە دکتۆرم دەلی رەنگە حەمەلیاتت بکەم تخوا هەنیک بۆم باس بکە زۆۆر غەمبارم زۆۆر خەمم دەخۆمم تکایە جوابب
S🦋: @xunja gull🧡 دڵم من دوو هێلکەم هەبوو یەکیان ٢٢ و ئەوی تر ٢٠ دکتۆر وتی /١٠٠ ئەبێ بە دوانە ئیتر قەدەری خوای گەورە یەکیان ببوو بە مناڵ ئەوی تر کیسێکی ٢٦ ملم بوو کە تەقی لە ئازارا ئیفلیج بووم یەکسەر کردیانم بە عەمەلیاتا توشی نەزیفی داخلی کردم دڵم تۆ پێش ئەوەی بتەقێ زوو بچۆ بۆ لای دکتۆر
S🦋: @xunja gull🧡 خەم مەخۆ گوڵم ئیشەڵا وانابێ هی تۆ بەس زوو بڕۆ مشوری بخۆ با وەک منت لێ نەیەت دڵی من ئیتر ئەوەش باری خوایە چی بکەین بە خوا ئەو من لە مودەی ٩ مانگا ئەمە ٢ عەمەلیاتی گەورە
xunja gull🧡: یارەبی خوا شیفات بات گیان واللە منیش زۆر وەزحم خراپە کیسە گەورەکەم ئەوە دوو جارە سۆنەر بکەم گەورە ئەبیت دکتۆر دوو هەفتەی تری بۆ داناوم وتی وەرەوە سەیریکت ئەکەم بزانم گەورە بووە ئەویش بە تەمای خوای نازانم جیم لی ئیتەوە 😣زۆۆر خەم ئەخۆم و ئەترسم لەو کاتەی دکتۆرەکەشم وتی رەنگە حەمەلیات بکریت @S🦋
S🦋: @xunja gull🧡 بەوخوایە دڵی من مادەم کیسەکەت کاری لە عیلاجا نەماوە عەمەلیات بکەی باشترە نەک خۆی بتەقێت خۆی بتەقێت خوانەکا وەک من توشی نەزیف داخلی ئەبی جا واز لا ئازارەکەی بێنە من یەک دەبەی گەورە خوێنیان لە ناوسکم دەرکردووە بۆیە مەترسە خوا یارمەتیت بدات إنشاللە بڕوا بکە ئەوەی من خراپترە من خۆم ٩ مانگە مناڵم بووە جارێ عەمەلیاتی مناڵبوونەکەم تازە بوو دووبارە دڕیانەوە
الحمدالله · Mon Nov 09 2026 05:32:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خواشیفات بدا قەرەبووت لۆ بکاتەوە ان شاءالله
S🦋: @الحمدالله قوربانی