پری داگرتنی ئەپ
EsRa · Mon Nov 09 2026 16:31:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خاتونەکان یارمەتیەکم بدەن کی وەک من بوە ئەمن زگم ٣٣ هەفتەیە یەکەم زگمە ٣-٤ رۆژەکە ئازاری عادەم هەیە بەس دەهات و دەرۆی سوک بو بەس دوێنی بەیانی زو سەحات ٤ ژان گرتمی تا بوە سەحات ٦ لە تاو ئازار دەگریام ژانەکە لە زگم بو پاشان دەسورا لۆ تەنیشتەکان بە قوەت لە پشتمی دەدا خۆم چەماندبو بە زۆر لاقم حەردی نەدەگرت برۆم میردم هەستاند لە خەو حالەت تەواری ئەمنی بردە ویلادە سەحات ٧ بەیانی بە ملی شکاویان دکتۆرەکە دانیشتبو دەم گۆ ژانم هەیە دەیگۆ جیت لی بکەم وەلا بە میردم گۆ گۆتی با برۆین چومە اربیل انترنشنال لەوی حالەت تەواری وەریان گرتم ٢ موخەزی و ٤ دەرزی ناو کانولە کرد لۆم ریک هەستم کرد سر بوم یەک ئازارم نما خەوم لیکەت لە خۆوە جا سۆنەریان کردم گۆتیان مندالەکەت زۆر زۆر باشە دلی باشە هەمو شتی باشە جولە هەیە گۆتیان سەری لە خوارەوەیە و وەزنی ٣ کیلۆ و ١٠٠ خرامەکە گۆتیان بەس تەقەلوساتت هەیە ژانت هەیە گۆتیان دکتۆری ئافرەتان ئیوارە دیت نەی دیتم هاتمەوە ئیدی کە هاتمەوە ژانم نمابو ئەمرۆ ژانیکی توندی حادە لە زگم هات بەس ٢ دەقە خایاند و رۆی وەک هی ئەو رۆژە نەبو بە قوەت بی ئازاریکی حادەم هەیە دی و دەچی خانمان دەبی هی ج بی ئەو ژانانە زۆر دەترسم کی ئەوها بوە وەک حالەتی من بی نازانم هی وەزنەکەیەتی قورسە و رەحمم بەرگە ناگری یا جیە یارمەتیم بدەن یەکەم زگمە بە خۆم ١٩ سالیشم زۆریش دەترسم زۆر نیگەرانی کچەکەمم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

bahra · Mon Nov 09 2026 16:46:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمنیش ئەو ژانەم هەبو تا سەراوم کون بو رەحمم بۆوە لە ٣٣ حەفتە مندالم بو بەس وەزنی ماشااللە ئەگەر راست بئی سۆنارەکەت دەنا مندال لە ٣٣ حەفتەئ ٢ کیلۆیە
EsRa: @bahra ئەری وەلا ئەمن و میردم شۆک بوین گۆتی ٣ کیلۆ ماشەلا بە خۆشم زۆر خۆرم یەکجار جا لۆیە لەو ژانە دەترسم نەوەک ئیستا ببی نازانم ئەو ژانە لۆ دیت هی جیە
bahra: @EsRa وەلا برۆ دکتۆری خسوسی دەرزی و شت دەداتی ناتبیت من دکتۆرەکەم ئیهمال بو
EsRa: @bahra باشە ئەگر ئیستا تا هەفتەک و نیوی دیکە ببیت خراپە؟ وەزنی باشە الحمدللە
bahra: @EsRa خوشکم بە وەزن نیا دەکەویتە شوشە گجکەیە سیەکانی مایتی
EsRa: @bahra وا بزانم دەبی دەرزی سیەکانم بدەنێ؟
Rwmayssa🕊️ · Mon Nov 09 2026 17:08:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم ئیهمالی مەکە دکتۆر با بوبینێت باشترە نابیت ژانت هەبیت با ئیلاجت بۆ بنوسیت
EsRa: @Rwmayssa🕊️ ئاخر سۆنەر وتی منالەکە زۆر باشە و گەشەی باشە و تەندروستە و وتی جولەی هەیە بۆیە وتم مادام تەندروستی باشە ژانەکان لەوانەیە هی ئەوە بیت کیشی زۆرە هەفتەی داهاتو ئەچم با دکتۆر بم بینیت
EsRa · Mon Nov 09 2026 17:11:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جار جار یەک دو دلۆپە ئاویشم لیدێت ئاوەکە رونە بی بۆنە ئەو چیە؟