سڵاو کچینە تخوا یەک نەسیحەتی خوشکانەتان دەکەم لەسەر تێری قسەمەکەن و دڵی کەس مەشکێنن من براژنێکم هەیە چەند جارە لەوانەیە بە نیەتی باشە و پیاوەتیش بێت بەڵام هەر دڵ دەشکێنێ انجا ئەویش حاڵی من دەبینێ ئەوانێت ژیانم چۆنە چەند جارە دەڵێ جلی جوان لەبەر بکە دەست بەخۆتا بێنە دەی ئاخر ناشکور نیم بەخوا هەزار سوپاس بۆ خوا بەڵام کەنەبوو چی من منداڵێکم هەیە بۆ دوو ساڵ ئەڕوات نە گاگۆڵکێ دەکات نە پێی گرتوە الحمداللە ناشکوری ناکەم بەڵام ڕوژنیە من بیری لێنەکەمەوە دڵتەنگ نەبم سوپاس بۆخوا انشاءاللە هەر پێدەگرێت بەڵام دایک هەر دڵی بۆ منداڵەکەی تەنگ دەبێ ئەگەر شتێکی بجووکیش بێت انجا من پیاوەکەم مەعەشی زۆر کەمە بە هەزار شەڕە شەق ئەگەر بەشی بیست ڕوژمان بکات ئەمە جگە لە کرێی خانوو جکە لەوە لە خانوویەکم الحمداللە هەر ڕوژەو شتێک خراپ دەبێ هەر ڕوژەو کونێکی دەگرم ماشاءاللە ئەویش لە خانویەکە سوپاس بۆ خوا گەورە و جوان و تازە کام شتەی جوان و تازەیە هەیەتی برام مەعاشی باشە خانوو هی خۆیانە منداڵێکی هەیە ساڵ دەبێ پێی گرتوە دەی بە ناشکوری نەبێ منیش ژیانم وابێ هەموو دەقەیەک خەریکی خۆم دەبم بەڵام من بەجدی ئەوەنە هیلاکم ئەوەنە بێتوانام تاقەتی خۆمم هیج نیە بەخوا جاری واهەیە بە مەکسی ئەڕۆمەوە ماڵ باوکم بەخوا ئەگەر هەبوون بیت ئەگەر خەمێکت نەبێ کام جلەی جوانە لەبەری دەکەی کێ هەیە حەز لە جلی جوان نەکات کێ هەیە هەموو دەقەیەک حەز نەکات لە ساڵۆن و بازاڕ بێت بەڵام کە نەبوو چی من ئێستە ئەوەی هەمەو نیمە بە دکتۆری دەدەم بەس لەبەر منداڵەکەم کاتێک ئەو بە پێی خۆی بڕوات ئیتر ئەوە خۆشترین شت و گەورەترین سامانە بۆم😞😞😞 تخوا لەسەر تێری قسە بە کەس مەکەن تەداخولی کەس مەکەن هیج کەس نازانێت لە دڵی کەسێکی ترا ج ئازار و خەمێک هەیە ج ژیانێکی هەیە ئەو کەسە 🙂💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە