پری داگرتنی ئەپ
هیلال 🌸 · Wed Nov 11 2026 23:41:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتونەکان ئەرێ ئەوانەی لە ١٥/١ بۆ ٢٥/١ منداڵتان دەبێ شتان کڕیوە .؟ جانتا و شتان حازرە .؟ دەبئ کوو جانتا حازرکرێ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

D✨ · Wed Nov 11 2026 23:44:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من شتم کڕیوە بەس هێشتا حازرم نەکردوون
هیلال 🌸: @D✨ باشە ئەبێ چی بەری چەند شت دابنێی یەکەم منداڵمە و هیچ نازانم و خوشک و براژن و شتیشم نیە لێیان بپرسم توخوا ئەگەر ئەزیەت نیە پێم بڵێی
D✨ : @هیلال 🌸 بەخوا منیش یەکەم مناڵمە نازانم چی حازر بکەم نەبۆخۆم نەبۆ مناڵم من بەس خوشکێکی بچوکم هەیە لەتۆ خراپترم 😢 بەشکم یەکێکی شارەزا جوابمان بدا
D✨ : @هیلال 🌸 تۆ کۆتا سوڕت چەندی چەند بوە
هیلال 🌸: @D✨ وەیش بەخوا منیش نازانممم 🥲 وامزانی هەر خۆم غەریبیم 🥲
هیلال 🌸: @D✨ وەللە ئاخیر سورم ١٤/٤ بوو بەس زگم گچکەترە
D✨ : @هیلال 🌸 نانا خەم مەخۆ منیش وەکو تۆم من ١٦/٤ بوو تۆ بەتەمای تەبیعیت یان حەمەلیات
D✨ : @هیلال 🌸 من تا ٣٥ هەفتە ناچم بۆوەی بزانم چۆن دەمبێت بەس خۆم زۆر لە حەمەلیات دەترسم
kani hassan: @D✨ ببورن هاتمە ڕیپلەیتانەوە بەس من منداڵی یەکەمم بووە ئەزموونم باشە بۆ منداڵەکە( ٣ دەس جل ببە ۆڤەر ٣ دەس دەسکێش ١ دانە گۆرەوی یەک دانە ئەگەر جلەکانی بە گۆرەوی نەبن کلێنسی تەڕ عەلاگەی دایبی گۆڕین کلێنسی وشک پاکەتێک یان دوان دایبی و پێداویستیەکانی شیر و مەمە ترمزی ئاوی گەرم پێش ئەوەی بڕۆی ئاو گەرم بکە و بیبە لەوانەیە ئەو دەقە نەتوانی شیر بدەی شیری قتوی پێ ئەدەن قومات ٢ دانە کڵاو ٢ دانە لەگەڵ چەفیەی مناڵ نازانم ئێوە چی پێ ئەڵێن دەسێ جل و دەسکێش و ٢ دایبی و گۆرەوی و کڵاوێک بخەرە ناو عەلاگەیەک بۆ ئەوەی کە مناڵەکەیان دەر کرد دێن جل و شتیان پێویستە) بۆ خۆتیش( ٢ دەس جل ببە بە ڕای من قات و پیجامە زۆر باشە من خۆم ئەوەم بەکار هێنا پاکەتێ دایبیە گەورەکان کە بۆ کاتی مناڵ بوون ئەبێ پێویستە ٢ شۆرت و ستراب و شت هیچی مەکەن بۆ شیر دان ئاسانترە نەیکەیت گۆرەوی و هەنێک سورا و تێنت و شت بۆ ئەوەی دەرچوی لە مناڵ بوون دەس بێنیتە خۆتا خاولی بۆ خۆت ببە لەگەڵ چەن مەترە کشمیرێک یان کودەری بۆ ئەوەی خۆت پاک بکەیتەوە دوای جنسێ و وەرەقەی فەحس و سۆنەرەکانت هەمووی ئەبێت ببەیت لەگەڵ خۆت
هیلال 🌸: @D✨ تۆ ئێستا زگت چەند هەفتەیە .؟ من بەتەمای حەمەلیاتم ناوێرم بەتەبیعی بم بێ
D✨ : @kani hassan دەستت خۆشبێ جەرگم
هیلال 🌸: @kani hassan گەلەک گەلەک مەمنوون ڕەبی دەست و چاوت ساغبیی خوشکم
D✨ : @هیلال 🌸 من ٣٠ هەفتەم کچێ کوو دڵت دێ خۆت حەمەلیات بکەی یاخوا خوای گەورە قەت توشم نەکات بەژیانم بەقەستی خۆم حەمەلیات ناکەم
D✨ : @هیلال 🌸 ئەمن لە نزیکی خۆم دیوە بەخوا دوایە سەقەت دەبی هەزار نەخۆشی پەیدا دەبن جا بە تەبیحی هەر ڕۆژێکە خوای گەورە ئەوەندە قوەتەی دایتە ژنی بەرگە بگری نەجاتت دەبی بەڕۆژێکی بەس حەمەلیات بە مانگەکیش نایەوە سەرەخۆ
هێشوو: @هیلال 🌸 خوشکم ئەمن هەندەکم کریە مانگی ١٢ هەندەکی دی دەکرم دو دەست جلک لەگەر ئۆڤەرو کاریکۆت و بەتانی لۆ حازر بکە لەگەر خۆتی ببە کلینکسی تەرو حەفازەو شیرو مەمەشی لۆ ببە نەوەک ببیە عەمەلیات یان شتەک با هەر پێت بێ لەچکو مەلۆتکە پێچی لۆ ببەو مانگی یەک چلەی زستانە کراویشی لۆ ببە
هیلال 🌸: @D✨ وەللە من لە ٢٨ هەفتەم 🥲 ئاخیر سوڕیشم ١٤/٤ 🙂 ئەوجا ئەوها خوشکم ، وەللە خوشکم ناوێرم بمرم ناتانم ئەو شتەی بکەم بەخوای
هیلال 🌸: @هێشوو ئەرێ ئەو کاریکۆتە زەڕوڕە .؟ بەتەما نیم بکڕم ڕاستی چونکە بەشتەکی زیادی دەزانم مندار بەخۆی یەک بستە با لە باوشی کەن کاریکۆتی لۆ چیە بینمەوە مارێش ماران و چونە پیاسە و شتم نیە ئیشم پێبی بەڕای توو ئاساییە نەیکڕم .؟
kani hassan: @هیلال 🌸 یاخوا سەلامەت بن و هەر بە ساخ و سەلامەتی منداڵەکانتان لە باوەش بکەن
هیلال 🌸: @kani hassan بەقوربانت بم جەرگەکەم ئامین یاڕەبی
هێشوو: @هیلال 🌸 ئەرێ وەلا شتەکی زەرور نیە بەس ئەمن لۆیە دەیکرم بەتەما نیم بەبەکەم بخەمە لانک ماری داکیشم لە شارانن دەرێم هەتا دو مانگی لۆ خەوی شەوانەو چونە ماری داکم ناو کاریکۆت بێ جا دوایە سیسەمی لۆ بکرم
هیلال 🌸: @هێشوو ها وەللە ئەگەر لۆشتەکی ئاوا بەکەلک بێ ئەمن بەس مارە داکم هەیە و ١٠ دەقە لێم دورن و یەک جێی کەم نیە بچمێ ، ناشزانم دەیخەمە لانک یان ناا بەس من دەرێم ئەو پارەی بە کاریکۆتی دەدەم بە سیسەمی بدەم باشترە
هێشوو: @هیلال 🌸 وەلا ئەگەر سیسەمی زو لۆ دەکری کاریکۆتی ناوێ یان بیخەیە ناو لانک لۆ سەعاتەکی خەستەخانە گوناحە بیکری
هیلال 🌸: @هێشوو وەللە بەتەمام زوو لۆی بکڕم کاریکۆت نەکڕم پێم زیادەیە ، توخوا جانتا و شتیشم نەکڕیە یەک قلم هەیە هەندەک کات دەرێم بکڕم دوایە دەرێم ناوەللە لۆچیتی دوایە دەترسێم گاڵتەم پێبکەن کاریکۆت نەکڕم و جانتا نەکڕم 🥲
هێشوو: @هیلال 🌸 وەلای ئەگەر جانتاشت هەیە مەیکرە شت ئەوەندە گران بوە بەخوای ئەمن هەندەکم جلک کریە هەندەکم مایە پێم نەکردرا بەتەمام مانگەکی دی لۆی بکرم کاریکۆتەی لۆ مەکرە جانتاش مادام قلەکت هەیە لۆ خەستەخانە ئەشیای خۆتی تێبکە یەکی هەزاریش لۆ بەبەی بکرە شتی تێکە
هیلال 🌸: @هێشوو وەللە گۆتم لۆ خۆم و لۆ بەبەی هەر ئەوەی بەکاربینم جانتایەکە باشە ڕەنگە بەشی هەردووکمان بکا
pary🧚🏻‍♀️ · Thu Nov 12 2026 00:34:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوا بۆت ئاسان کات ان شاء الله بە سەلامەت، من مناڵیشم نیە بەڵام هەندێ شتی لێ ئەزانم ئەوەندەی لە ڤیدیۆی دکتۆر و شت بینیبێتم ، بۆ منداڵەکە سێ چوار دەس جل و لێفەیەک و پێنج شەش دایبی و مەمەی شیر و مەمکەمژە و کرێمێکی منداڵ و ١-٢ کڵاو ، بۆ خۆتیش جلێکی موریح و دایبی تایبەت بە دوای منداڵبوون و کرێمی شێدارکەرەوەی لێوو دەموچاو ،گۆرەوی هەندێک خواردنیش ببە لەگەڵ خۆت بۆ ئەوەی بێهێز نەبی دوای منداڵبوون، خورما و قاوە و گوێز و چەرەس و مرەبا، بەهیوای سوود 😁
chawan✨: @pary🧚🏻‍♀️ ئافەرین وەاالله باش ئەزانی🥹😁
chawan✨ · Thu Nov 12 2026 01:07:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من دووەم منداڵمە وەرن با من پێتان بڵێم 😂منش خوشک و دایکم نەبوو لە یەکەم منداڵم هاوجاکەم خێری بنوسێ شتی بۆ حازر کردم بۆ ئەمم سەرمایەی ئێمە منداڵمان ئەبێ …بۆ منداڵەکە ٢ ئۆڤەری مل دار ٢ بەدلە بەدلە باشترە لە قات.. گۆرەوی پەتویەکی گەرم کلاو..مەمەی شیر..مەمە وشکە ..حەفازە زۆر بێ کەم نەبێ ..کاری کۆت..کرێمی سوتانەوە ..بۆ خۆشتان دایبی گەورە ٢ قل چونکە زۆرت ناوێ دوای ئەتوانی سانتی هەڵگریی ..ستان و لیباسی قیاس گەورە و مورح ٢ قاتی گەرم و سینگەکەی زنجیر یا قۆپچە بێ بۆی ئەگەر توانیت کەمێ شیر دەیتە بەبە..گۆرەوی ناو خوری..موعەتەر و بۆن و شانە بە کەسێ بڵێن جوان و بۆن خۆشتان کات نەفسیەن مورتاح ئەبن ..شێدار کەرەوەی لێو ..بەتانیە گەرم .. ئیتر جنسیە و ئەقدزەواج .. بۆ خواردنش قەیماغ و خوما زۆر باشە
هیلال 🌸: @chawan✨ گەلەک مەنوون خوشکم دەستت خۆشبیی
kalle · Thu Nov 12 2026 10:08:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەڵام لەتۆش خاتون سێقات سێگۆرەوە سێئۆڤەر دەمسڕ کاریکۆت شیرو مەمەی شیر من شیرم نەرد لەگەڵخۆم لەدوای مناڵبونەکەش مناڵەکە تێری بەوەی خۆم نەخوارد کلێنسی تەڕ چەن دانە پەڕۆیەک بۆ سڕینو وشک کردنەوەی مناڵەکەیە کاتیمناڵبونی تەبیعی ،پەتو کڵاو بۆدرە . قاتێکو جوتێک گۆرەوەو کلێنسەتەڕەکەو بۆدرەکە بەجیا لەزەرفێک دابنێ بۆئەوەی کاتێک دکتۆر داوای لێکردن کاتی گۆڕینی مناڵەکە ئەوانە حازرترنو ئاسانتر یە‌نبەدەستانەوە