پری داگرتنی ئەپ
chawan✨ · Thu Nov 12 2026 01:30:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو تخوا زۆر نەفسێتم هیلاکە زۆر زۆرر 💔کچکم هەیە وا کچێ ترشم ئەبێ پیاوم هیچ کێشەی نیە بەس خەڵک قسەی زۆر ناخۆش ئەکا خوسوم هەر روم ناداتێ بە هاوجاکەم ئەڵێ انشاالله تۆ کورت ئەبێ وەک ئەوەی تەلیق لە من باا یا ئەمرۆ پیان وتم پێ ئەچی هەر کچ بخەیتەوە بە گاڵتە پێ کردنەوە لە کاتێ پیاوم هیچ کێشەی نیە ئەڵێ بەس ساخ بێ من پیاوم منداڵ تری ناوێ دوای ئەمە لەولەب دا ئەنەم بەس وەها نەفسێتم تێکچوە ٢٤ سەعاتە بیر ئەکەمەوە ئەڵێم ئەم کچانەم گەورە بن جەدوەل ئەکەم یا ئەڵێم پیاوەکەم رازی ئەکەم هەر دوای ئەمە هی ترمم ببێ لە کاتێ نە بار مادی نە مەعنەوی هی ئەوە نیەە بەس واها بە قسەی خەڵک بێزار بومە تخوا زۆر خەمی لێ ئەخۆمم💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (15)

shahla💚 · Thu Nov 12 2026 01:48:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەر وەرەو بڕۆ بڵێ الحمدللە خوایگەورە ئەوەی پێداوم کە خۆی پێی باشە نەوەک حەبد بڵێ ئەوەی کچی نەبێ دەبێ دوعایان بکا نەکەویتە سەر جادان
chawan✨: @shahla💚 وەاللە تا شوم نەکردبوو ئەم بەزمەم نازانی خۆم ناو عایلایە بوم ئەمرن بۆ کچ ئەوەنە نازدار بومم لەوەتەی شوم کردوە لێرە بەس باس باسی کورە زۆر دڵ و مێشکم هیلاکە🥲
دايكى محمد: @chawan✨ جو. مه ده ئه و خه ونانه دواى زو. پير ده بى گولم
zuhria · Thu Nov 12 2026 01:51:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دڵی خۆت توند مەکە جەرگەکەم منیش سئی کچی جوانم هەیە قسی خەڵک با ژێرپێم منیش خەزم تەلیق ین دەدە لیم باس ماڵی خەسوم نا ڕاستی ئەوەن دڵیشم دە دەناوە دەڵین ناکی قەت ناشکور بی من خۆم کچەکەن با دوونیە نادەم قسی خەڵکیش گرینگ نیە لۆم باس باخۆم حەزم لئیە کوڕکم بەبی
chawan✨: @zuhria وەاالله گەردوکی نیعمەتە هەردوکی خۆشە من هەر خۆم دایم ئەموتت قەد ناهێڵم منداڵم تاقانە بێ مناڵ تاقانە گوناحە بەس خەڵک وات لێ ئەکاا دڵ تەنگی بتگرێ
zuhria: @chawan✨ ئی وایە کچی هەر گویان مادەی ئیستا کچە جوانەکەت تاقەنا نیە انشاللە خوای گەوارە پاش ئەو دوو کچە جوانە کوڕکی سەلەمەتو تەندورست باشت دەدەتی دڵی خۆت توندە ماکە ئیستا دڵ خۆشی خۆت بکە کچەکی نازدار لە ڕئیە پڕۆژی جوان جوان دەنئی دەینگۆتە من ئەوە سئیم کچە ئەوە کو ئەوهە با خوڵقی دەمەن گۆ هیچ لۆ ناکی گۆتم جەرگمە جەرگ ئەوجە هەر چەبی لە خینو گۆشتی منە
zuhria: @zuhria
chawan✨: @zuhria قوربانی دڵی من خوای گەورە کچە جوانانت لێ نەسەنێ ماشاالله شتەکانی چەن جوان و ناسکە دڵ ئەکاتەوە رەبی خوا سەلامەتت کا دڵم کرایەوە🥹
zuhria: @chawan✨ کچی قوربانت بم ڕاوە با زیاتر دڵت بکمەوە 🥺
chawan✨: @zuhria وای تخوا هەزار هەزار ماشاالله رەبی لە چاو بە دور بێ چەن ناسک و جوانە ئەی خوا بە نازی دایک و باوکی گەورەی کاتت تخوا دوای رەسمەکانی بسرەوە گەلێ ناسکە 🥹❤️
shamm🌟: @zuhria mashallay xway lebi yaraBi xware gawra salamaty bka aw nasku nazdarae bas tuxwa aw rsmanae rash Kawa daemani la hech jeyak mndar naska ba daku bab gawra bi naxsha la mnish bi kchy awha narmokaw jwan amnish 3 kurm haya amnish 3 kurm haya tamanyan drezh bi lagar e hamu layak lalae mare xasum wamlehatya xom la mndallak nagaenm ka kch bi daren awa hazi la kcha Kurt habi har qsaw dakan kcht habi har awhaea sayan tebardan chdaren ba bren mhim mare xota Inshallah kas la hardw ni3maty be bash nabi hardwk xosha
zuhria: @chawan✨ ئەری واللە زۆر ڕەبی ناخشە لە توش بی جەرگم
chawan✨: @zuhria قوربانی بم ماشاالله لێ بێ خوا تەمەنیان درێژ کاتت ببنە پشت بۆت هەرسێ کچەکەتت خوای گەورە کەس بێ بەش نەکا لە هیچ نیعمەتێکی خۆی هەر ئەوەی منداڵێ هەبێ پێت بڵێ دایە هەموو دنیا دێنێ
chawan✨: @shamm🌟 بەخوا وایە بە هیچ رازی نین خوا ماڵ و منداڵمان سەلامەت کا سوپاس بۆ قسەی هەموتان دڵمتان خۆش کرد خوا دڵتان خۆش کات🥺
zuhria: @chawan✨ امین جەرگەکەم انشاللە لەگەڵ کچە جوانەکەنی توش انشاللە لە بارین بحەسیوا انشاللە ئەری واللە ئەمنیش هەمو جەر دەڵیم ئی ئەوانی منداڵین نیە چەنیە خوای گەورە منداڵی پئی دەیمە ڕەبی خوای هیچ ماڵک لە دانگی منداڵ بئی باش نابی
دايكى محمد: @chawan✨ پيغه مبه ر جيان درودى خواى له سه ر بى. فه رمويه تى ئه و ماله ى كچى تيدايه به خته وه رى له و ماله دايه. جا ئه و دايكه ى ٣كچى هه بى و به جوانى و به ته قوا به خويان بكا به هه شت به ده ست دينى. جا. جش من خه ريكه ده مرم بو كچك. وه لله. خه سوو جيان دياره خوى. كچ نيه وا شيت بوه 🤱🏻
zuhria: @shamm🌟 قوربانی بم جەرگم سڕیمەوە خەمەت نابی منیش سئی کچم هەیە انشاللە چوارمی تو کچ دەبی چوارمی منیش کوڕ خوای گەورە کەسمەن بئی باش ناکەت انشاللە جەرگەکەم سئیم منداڵت چەند ساڵە یان چەند مانگە
Rozha · Thu Nov 12 2026 01:58:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا گوێ بە قسەی خەڵک مەدە بیری لێ مەکەوە کچ جوانترین نیعمەتی خوایە خوای گەورە ئەزانێت چی بۆتۆ باشە دوای ئەوە پێویست بە لەولەب ناکات خۆ پێنج شەش مناڵت نییە خوشکم ئینشاءاللە کوڕیشت ئەبێت هیچ بیری لێ مەکەوە ئەوەی کچی نەبێت ژیانی نییە با پێت بلێم گوێ بە قسەی یەک کەس مەدە مناڵی خۆتە ئەوان بە بەشی خوا ڕازی نین خوا بیان گرێ ئەوە ئەمری اللە تعالی یە شتەکە لە دەستی تۆ نییە هەر کات بتەوێت کوڕت ببێت و هەرکات بتەوێت کچت ببێت خوشکە جوانەکەم گاڵتە بەبەشی خوا ناکرێت ئەوانە خۆیان گوناحبار ئەکەن من الحمدللە کچێکم هەیە تەمەنی سێ ساڵە پڕ بە دڵ حەز ئەکەم سکم ببێت بەس ئیمکانیەتی دکتۆرم نەبووە پێم ئەڵێن وا سێ ساڵە مناڵت نابێت ئێ خۆ کچەکەشم لە کونە دیوارەوە دەر نەچووە بۆ ئەویش چووم بۆ دکتۆر خۆ بە دەستی خۆم نییە واللە منیش گوێ نادەم خوا ئەزانێت لە چ کاتێکا پێمی ئەبەخشێت خوای گەورە ئەزانێت ئێستا ئیمکانیەتم باش نییە بۆیە پێمی نەبەخشیوە ڕاستە زۆر جار دڵتەنگ ئەبم بەڵام هەمیشە سپاسی خوا ئەکەم تخوا تۆش گوێ مەدە من ئەو کچەم هەیە بەخوا گەر کچێ تریشم بێت و هیچ کوڕم نەبێت قەت پێم ناخۆش نابێت ئەسڵەن پڕ بەدڵ حەز ئەکەم کچێ ترم ببێت کچ گەورەترین نیعمەتی خوایە کوڕ و کچ فەرقی نییە بەڵام هەندێک کەس دوورلەڕووی تۆ زۆر ئەقڵیان دواکەوتووە ببورە زۆریشم وت بەس ئەمەوێت گوێ بە قسەی کەس نەدەیت لەولەبیش دامەنێ و بە پیاوت بڵێ دوای ساڵێ حەزم لە مناڵی تر ئەبێت بڵێ خۆ پێنج شەش مناڵمان نییە جەدوەلیش مەکە و خۆت گوناحبار مەکە هەر ئەبێت خوشکم ئینشاءاللە گەر نەشبێت هەر شوکرانەی خوا بکە لەوانەیە ئەگەر کوڕت ببێت هەموو ڕۆژێک کێشەیەکت بۆ دروست بکات بخواتەوە سەرشۆڕتان بکات خوای گەورە خۆی باشتر ئەزانێت ئینشاءاللە واش نابێت و خوای گەورە کوڕێکی ساغ و سەلامەتت پێ ئەبەخشێت و سەربەرزتان بکات و ئینشاءاللە کچەکەشت بە خێر و سەلامەت لەدایک ئەبێت
chawan✨: @Rozha قوربانی بم خوشکی من سوپاس بۆ قسەکانتت بەخوا زۆم زۆر شکورم زۆر زۆرر بەس لە قسەی ئەوان دڵم ئێشا خەسوم کە ئەم کچەم بوو ٣ رۆژ جێی هێشتم ئەیوت من نازانم کچ بەخێو کەم هەر کورم بوە ئێ خۆ منداڵ هەر منداڵە حەزی ئەکرد کور بێ کە وتم کچە بەس وتی باشە پیرۆزە ئەگینا قەد بیرم لەم شتانە ناکردوە وە بۆ لەولەبش بۆیە دای ئەنەم ئەمەیان بەسەر مەنع تبیعی کەوتە سکم سیقەم نەما بۆیە ئەمەوێ خۆم مەنع کەم🥹😂دوبارە سوپاس بۆ قسەکانت
Rozha: @chawan✨ قوربانی سپاسی ناوێت تەنها گوێ بە قسەی کەس مەدە شتەکە لە دەستی خۆت نییە دیاری خوایە
julya · Thu Nov 12 2026 01:59:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا ئەزیزم منیش وەك توو كچێكم هەیە الحمداللە یەكێكیشم لە ڕێگایە بەس الحمداللە كەس شتی وایی پێ نەگوتوم نە خزم نە ماڵی خەسوم بەس ئەوەی ئەوهام. پێ برێتن ڕێك حەیایی دەخەمە دەستی ئەها وەڵا ئەفرەت گەلەك پیسە لۆ ئەو مەسەلانە بەس ئافرەتیش ئەو مەسەلانە دەكاتەوە ئێ وەڵا ئەوەی وابێ نە ئەقڵی هەیە نە مەحریفەت لەبەر ئەوەی خۆی ئافرەتە چۆن. بە بونی كچ وا بڵێ
chawan✨: @julya خوای گەورە لێت نەسەنێ هەردکمان بە سەلامەت لە باوشیان کەینن انشاالله زۆر سپاس بۆ قسەکانت ❤️✨
دايكى محمد · Thu Nov 12 2026 02:30:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ته بعه ن له گه ل ريزم به س جرته چى لو قسه ى خه لكى دانى هه تا ئه گه ر برا و خوشك خوشت بن. ئه من دوو كورم هه يه. ده لين ئه تو قه ت كجت نابى لويه. صه يان تيبه ر ده بلى ئه وه كارى خوايه ئه وه ى خوى تيكه لى كارى خوا بكا. روى ره ش ده بى هه ر ئونده و به س✋🏻
chawan✨: @دايكى محمد وەاللە وایە خوشکم بەخوا بە هیچ رازی نینن بەخوا
Zin🌸 · Thu Nov 12 2026 02:54:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکە باشەکەم تۆ خاوەنی دوو گەوهەری جوانی ئێستا شوکرانەی ئەوێ قسەی خەڵک بۆ ژێر پێت چەنێک ئەژین تا خەم لەم و لەو بخۆین خۆت و هاوسەرت گرنگن تەواو
chawan✨: @Zin🌸 قوربانی سوپاس دڵەکەم وەاللە ناڵێم دوێنێ وتیان بەس کچ ئەخەیتەوە لە کاتێکا موالید ٢٠٠٣ و یەک کچم هەیە و قلێ ترم لە رێیە زۆر بێ مانایا لە ئیستاوە خەلک ئاوات لەگەل بکا
zaetwn · Thu Nov 12 2026 04:17:22 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لۆ جەند مندال هەیە ئاوە وێران بوی
chawan✨: @zaetwn کچێ قلێکم هەیە و قلێکم لە رێیە😂🥲انجا لە ئیستاوە وا ئەلێن
nazgull · Thu Nov 12 2026 07:18:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من گیانەدەم بۆ کچێک بەخوا 🙂💔 ئەسلەن کەی باوی ئەوە ماوە بە منال کور بنازن؟! زۆر دەشتەکین مالە خەزوورت هاا… خۆڵکە چاویانە ئەوە تۆ فەقیری بەخوا بۆیە واکەن کاری خوایە هیج هەلەی ئیوە نیە مەیەڵە کەس کچەکانت بشکێنێت لەپێش چاوت هەر کامیان گوشیان خوارد بلئ هیج هیج بە دەست من نیە برۆ هیقەی خوا بگرە بلئ بۆ هەر کچ ئەدەی بەو ئافرەتە بەشکم خوا بکێشێت بە ناوی دەمتانا 😒 فەقیر مەبە بەخوا بووکی فەقیر دژ و خەسوو سواری سەری ئەبن بەس کە هار بوی ناوێرن گووبخۆن بەرامبەرت تۆ مادەم پیاوەکەت لە پشتتە بئ منەت بە و پیاوەکە تیبگەیە کە خەتای ئەوانە
chawan✨: @nazgull هەر وام کردوە بەس ئەوەش نیە بە رەقی پێت بلێن بە دەم پێکەنینەوە ئیڵێن تورەش بم ئەڵێن جا خۆبئێمە گاڵتەمان کرد بۆ تورە دەبی
nazgull: @chawan✨ نا تورە مەبە بزانن پئی تورە ئەبیت ئەزانن ئەوە خاڵی لاوازتە زوو زوو باسیەکەن تا خەفەت بەنئ. تۆش زۆر بە گاڵتە ئەمجارە وایان وت بلئ خەسوو گیان دژایەتی کاری خوا مەکە با خوا تەفلو تونامان نەکات بە بۆنەی تۆوە هەر ئاوا بە دەم گاڵتەوە بیڵئ بەم جۆرە ئەزانێت شتەکە لەدەست تۆ نیە ❤️
سومەیە · Thu Nov 12 2026 07:43:30 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لۆ خەمێ دەدێ خۆت بە خەسوت بلێ ئەوە لەسەر کورت دەوەستەوە کور و کج ئەمن نا هەموو شتەک سەرەتا خوایە بەس کج و کور هیج پەیوەندە بە ژنەوە نیە
شە نیا · Thu Nov 12 2026 08:00:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
یە ک توپە لە قور بدە بە دە می خە لک خە لک لە هە موشتی قسە دە کات نە دبیت ئە لین بۆ مندالت نابیت ئە ت بیت ئە لین هە مو روژ مندالیکئ دە بیت کورت ئە بیت ئە لین با کچیکت بیت کچت دە بیت ئە لین دە با برایە کیشی هە بیت هە ردوکیت هە بیت ئە لئن کچ و کوری ترت ببیت با تاقانە نە بن هیچ گوی مە دە بە و قسانە بە س دوحا بکە ساق و سە لامە ت بیت خوزگە من ئیستا ٤کچم دە بو کچ نیحمە تی خوایە بە خوا هە رچە ن هە ردوکی خوا دە یدات بە لام کچ بە روحم ترە بۆ داکو باب سبە ی روژ کچ زیاتر بە کە لکتان دیت برادە ری پیاوم ژنە کە ی دو کچی هە بو وتیە ژنە کە ی کورت نە بیت ئە مجارە ژنیکی دیکە دینم ژنە کوری بو کور وەک پە روبو نوقستان بو سال و نیویک بە س لە خە ستە خانان بون ئە یوت ١٤٠وە رە قە م لیدا وە لە وە تە ی بوە حە فتە یە پیش ئیستا کورە مردئە ویش دە ر ئە نجامی ناشوکری
🪻pano · Thu Nov 12 2026 08:04:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا له كه ل ريزم جاوي ده رجي مهم خوتاننن به اوان جي
N🤎 · Thu Nov 12 2026 10:01:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کەی باوی ئەوە ماوە بە قسەی خەڵک دڵ تەنگ بیت کچی ١٠ شار ئەهێنت
🩵کاکە گیان · Thu Nov 12 2026 23:42:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واییی خوایە گیان تەنها ئاواتی من ئەوەیە خوای گەورە کچێکم بداتێ خەسوم دەلیت انشالله خوا قەت کچت ناداتێ حەزیان لە کورە
chawan✨: @🩵کاکە گیان وەیش تخوا نازانم چۆن دڵیان دێ بەم قسانە دڵمان ئەزێت دەنن انشاالله خوای گەورە بێ بەشت ناکا مراز دڵت دێتە دی ناسکە کچێ جوانت دەبێ🥹
🩵کاکە گیان: @chawan✨ئامین یاخوا مرازی دڵی تۆیش حاسڵ بیت خوشکە ئەزیزەکەم
🩵کاکە گیان · Thu Nov 12 2026 23:42:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا تخوا هەرکەس ئەی بینیت دوعام بۆ بکا بەشکم خوای گەورە مندالئکی کچم بداتی
Rozha: @🩵کاکە گیان ئینشاءاللە مرازی دڵت حاسڵ بێت خوای گەورە کچێکی جوان و تەندروست باشت پێ بات خوای گەورە کەس بێ بەش ناکات
roza · Fri Nov 13 2026 02:49:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دووعا بح منیش بکەن کوڕ بێت تا نەجاتم بیت لە قسەی خەسوم
🩵کاکە گیان: @roza یارەبی ئەو خوای گەورە کوڕێکی قۆزت بداتێ خوشکە جوانەکەم
roza: @🩵کاکە گیان basaqaw bm amin heshta sonare ragazm nakrdwa yakam mnalleshma meshkean brdwm
🩵کاکە گیان: @roza یارەبی خوای گەورە چی بۆت باشە ئەوەت بداتی بەدڵ خۆت بکات
roza: @🩵کاکە گیان basaqaw bm amin lagall toya xway gawra chy basha w chy hazt lea awat bo bkat